ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

لە ئەمریکا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کاڵاکان دەگەیەنرێتە ماڵەوە

خەڵک-

دوای چەندین تاقیکردنەوە بۆ گواستنەوەی کاڵاکان لە ڕێی UAVـەکانەوە واتە ئامێری فڕینی بێ فڕۆکە کە دڕۆنیشی پێ دەوترێت، کۆمپانیای وینگ کە سەر بە گرووپی ئەلفابێتە بووە یەکەم کۆمپانیا بۆ ئەنجامدانی ئەم کردارە.

چەندین تاقیکردنەوە ئەنجامدرا بە دڕۆنەکان لە فنلەندا، وینگ بەشێوەیەکی فەرمی خزمەتگوزارییەکە لە ئەمریکا دەخاتە کار، پاش ئەوەی ڕەزامەندی وەرگرت لە حکومەتی ئەمریکی.

Image result for Wing Launches America's First Commercial Drone

ڕەزامەندییەکە لە سەرەتادا بۆ شاری کریستانسبەرگە لە ویلایەتی ڤێرجینا و پاشان بەردەست دەخرێت بۆ ویلایەتەکانی دیکە کە کۆمپانیاکە لەگەڵ ئەمەزۆندا لە ڕکابەریدان لەم بوارەدا.

دڕۆنەکان کێشیان ٤.٨ کیلۆگرام دەبێت و دەتوانن ١.٥ کیلۆگرام هەڵبگرن و بە مەودای ١١٣ کیلۆمەتر بڕۆن.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆنیەتی داگرتنی وێنە و ڤیدیۆکان لە ئینستەگرام(iOS)

خەڵک-

ئەپ و تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستەگرام بەوە ناسراوە پڕیەتی لە وێنە و ڤیدیۆی هەمەجۆر لە هەموو بوارەکاندا و زۆر جار وێنەیەک دەبینین بەڵام ئامڕازێکی ئەوتۆمان لە بەردەستدا نییە بۆ پاشەکەوت کردنی ئەو فایلانە لە مۆبایلەکەماندا، لەم بابەتەدا ڕێنمایی ئەوەتان پێ دەدەین، چۆن بە ئاسانترین شێوە وێنە و ڤیدیۆی ئینستەگرام دابەزێنین.

سەرەتا کلیک لەم لینکە بکە بۆ دابەزاندنی ئامڕازی شۆرتکەتەکان، و پاشان لە ڕێی کلیک کردن لەم لینکە دەتوانیت ئامڕازی داونلۆد کردنی ئینستاگرام دابەزێنیت بۆ بەشی شۆرتکەتەکان.

پاشان چی دیکە پێویستیت بەم هەنگاوەی سەرەوە نابێت و دەتوانیت دەست بکەیت بە داگرتنی وێنە و ڤیدیۆکان، سەرەتا کلیک لە سێ نوکتە(…)ـی سەرەوەی هەر وێنە و ڤیدیۆیەک هەیە بیکە، پاشان هەڵبژاردەی “Share to…”  دابگرە.

InstaSave Instagram Video downloader

پاشان وەک ئەم وێنەیەی خوارەوە Shortcuts دیاری بکە.

Tap on Shortcuts in iOS Share Sheet

پاشان  InstaSave دابگرە تاوەکوو وێنەکەت بۆ پاشەکەوت بکات، و پاشان دەڵێیت ڕازیت ئەپی شۆرتکەتس دەسەڵاتی هەبێت وێنە و ڤیدیۆ بخاتە نێو ئەپی فۆتۆ و گەلەرییەوە، ئەگەر ڕەزامەند بوویت Ok دابگرە.

InstaSave shortcut

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کتێبێکی کوردی لەسەر فێربوونی ئەندرۆید ستۆدیۆ

خەڵک-

لە چوارچێوەی کتێبێکی کوردیدا فێرکاری بەرنامەی ئەندرۆید ستۆدیۆ بخوێنەرەوە، لەم کتێبەدا شێوازی دابەزاندن و ناساندنی جافا و چارەسەری کێشەکان لەکاتی دابەزاندا ڕوونکراوەتەوە، چارەسەری ھەڵەکان لەکاتی ئیشپێکردنی ئامێری خەیاڵی(Virtual Machine)، پێکھاتەی بەرنامەکە و ناساندنی بەشەکانی بەرنامەی تێدا رونکراوەتەوە.

بۆ دابەزاندنی کتێبەکە کرتە لێرە بکە

Image result for android studio

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هواوی لە مانگی داهاتوودا نۆڤا ٦ ڕادەگەیەنێت بە پشتگیری 5G

خەڵک-

کۆمپانیای هواوی بە فەرمی ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی نوێترین مۆبایلی لە زنجیرەی نۆڤا ڕاگەیاند بە ناوی nova 6 و دەکەوێتە ٥ ی مانگی داهاتووەوە.

جێگەی ئاماژەیە لە ٢٦ ی مانگیشدا Honor V30 ڕادەگەیەنرێت و نۆڤا ٦ هەڵگری تایبەتمەندی ڕایەڵەی نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت دەبێت.

زانیارییەکان دەریدەخەن مۆبایلەکە کامێراکەی بە گۆشەی ١٠٥ پلە دەبێت کە مەودای گۆشە فراوانی زیاتر دەبەخشێت بە بەکارهێنەر کە لە گووگڵ پیکسێڵ ٣ دا ٩٧ پلەیە و لە گالاکسی نۆت ١٠ دا ٨٠ پلەیە.

Huawei nova 6 5G invite

مۆبایلەکە هەڵگری پڕۆسێسەری Kirin 990 دەبێت بە بوونی ڕایەڵەی ئێمبد کراوی نەوەی پێنجە و توانای بارگاویکەرەوەی ٤٠ واتی لەگەڵ بوونی هەستەوەری بەتوانا بۆ کامێراکەی بە توانای ٦٤ مێگاپێکسڵ لە جۆری IMX686 ی گۆشە فراوان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان