ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەڵمانیا: پێویستە ناوچەی ئارامی باكووری سوریا لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتیدا بێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا دەڵێت، پێویستە ناوچەیەكی ئارام لەسەر سنووری توركیا و سوریا بە چاودێری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دروستبكرێت.

ئانگرێت كڕەمپ كارنپاوەر وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: پێویستە ئەو ناوچە ئارامەی بڕیارە لە باكووری سوریا دروست بكرێت، لە ژێر چاودێری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بێت.

وتیشی، ئەنگێلا مێركڵ ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ڕەزامەندی لەسەر ئەو بابەتە دەربڕیوە و وەك پێنشیازێك خراوەتە بەردەم هاوپەیمانە خۆرئاواییەكانیان.

جیهان

بەهۆی پەلامارێكەوە لە حەلەب 5 هاووڵاتی كوژران

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئاژانسی هەواڵی”سانا”ی فەرمی سوریا بڵاوی كردەوە، شەوی ڕابردوو هێرشكراوەتەسەر چەند ناوچەیەكی نزیك لە شاری حەلەب و بەهۆیەوە پێنج هاووڵاتی كوژراون و نزیكەی 40 كەسی دیكەش برینداربوون.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەكردووە، گروپە چەكدارە توندڕەوەكان ئەو كارەیان كردووە، بەبێ‌ ئەوەی ئاماژە بە ناوی هیچ گروپێك بكات.

دوای ڕووداوەكە كوژراو و بریندارەكان بۆ نەخۆشخانەكانی شاری حەلەب گواستراونەتەوە.

شاری حەلەب پێشتر لەلایەن چەند گروپێكی چەكداری ئۆپۆزسیۆنی سوریاوە كۆنترۆڵكرا و ساڵی ڕابردوو سوپای سوریا بە هاوكاری هێزی ئاسمانی ڕوسیا كۆنترۆڵی كردەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

مەزڵوم كۆبانێ‌ بۆ ڕوسیا و ئەمریكا: توركیا هاووڵاتی كۆمەڵكوژ دەكات و دەڵێت تیرۆریستم كوشتووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) داوا لە ڕوسیا و ئەمریكا دەكات ڕێگە لە كوشتنی منداڵی كورد لە لایەن توركیاوە بگرن.

مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، “توركیا خانەوادەیەكی كوردی لە نزیك كۆبانێ لە ڕێگەی بۆردوومانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە كۆمەڵكوژ كرد و وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە دەڵێت (7) تیرۆریست كوژران.

مەزڵوم كۆبانێ ئاماژەی بەوەشداوە، ڕوسیا و ئەمریكا گەرەنتیكار بەرپرسن لە پاراستنی منداڵانمان لە كۆمەڵكوژكردنیان لەلایەن توركیاوە “.

فەرماندەی گشتی هەسەدە داواكاریشە، ڕوسیا و ئەمریكا لێكۆڵینەوەیەكی ئاشكرا بۆ ڕاگرتنی پڕۆسەی لەناوبردن بكەنەوە ولێپێچینەوە لە لێپرسراوانی تاوانی كۆمەڵكوژییەكان بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

یەكێتی ئەوروپا داوا لە ئێران دەكات لەگەڵ خۆپیشاندەران لەسەرخۆ بێت

خەڵك –بەشی هەواڵ

یەكێتی ئەورووپا سەرەخۆشی بۆ بنەماڵەی قوربانیانی ئەم دوواییەی رووداوەكانی ئێران دەنێرێت و داواش لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەكات لە توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران خۆی ببوێرێت.

لە پەیامێكی یەكێتی ئەرووپادا ڕاگەیەندراوە “خەڵكی ئێران لە هەژاری و برسێتی ڕاپەڕیون، بۆیە دەسەڵاتی ئێران دەبێت لەگەڵیان لە سەرخۆ بێت و لە توندوتیژی هێزەكانی كەم كاتەوە”.

مایا كوو سیانچیج وتەبێژی سیاسەتی دەرەوەیی یەكێتی ئەورووپا داوا لە ئێران دەكات ، بۆچارەسەری كێشەكان دانیشتنیان لەگەڵ بكەن .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان