ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ترەمپ: یارمەتی كوردمان داوە و لەگەڵیشیان كار دەكەین

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، كە یارمەتی كوردمان داوە و لەگەڵیشیان كار دەكەین و دەشڵێت: “ئەگەر توركیا هەڵە بكات سزای توندی دەدەین”.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە كۆشكی سپی لە كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەكەی ڕایگەیاند، كە یارمەتی كوردمان داوە و لەگەڵیشیان كار دەكەین، بەڵام واشنتن بەڵێنی پێ‌ نەداون تا 400 ساڵ بیانپارێزێت.

ڕاشیگەیاند، كوردەكان زۆر زیرەكانە لە چەند ناوچەیەكی دیاریكراو شكاونەتەوە و بۆ دەرەوەی ناوچەی ئارام دەیانگوازینەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پڕۆسەی ئاگربەست بەشێوەیەكی باش بەڕێوەدەچێت و چەند وردە كێشەیەك هەبوون ئەوانیش كۆتاییان دێت و دەشڵێت: “ئەگەر توركیا هەڵە بكات سزای توندی دەدەین”.

ئاشكراشی كرد، كە چەند سەربازێكیان لە سوریا دەمێننەوە لە ناوچە نەوتییەكان و كۆمپانیاكانیشمان دەنێرینە ئەو ناوچانە بۆ كاركردن لە كێڵگە نەوتییەكان.

جیهان

گرووپێكی چەكداری فەلەستینی مووشەكبارانكردنی ئیسرائیلی لەئەستۆگرت

خەڵك- بەشی هەواڵ
گرووپی چەكداری سەرایای قوودس مووشەكبارانكردنی ئیسرائیلی ڕاگەیاند.

سەرایای قوودس ڕایگەیاند، مووشەكبارانكردنی ئیسرائیل لە وەڵامی كوشتنی بەها ئەبو عەتا سەركردەی ڕێكخراوی جیهادی ئیسلامیدا بووە.

ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند 25 مووشەك ئاڕاستەی شاری تەلئەبیبی پایتەخت كراون و زەنگی ئاگاداركردنەوەش لە باشووری وڵات لێدراوە.
هاوكات ئیسرائیل بڕیاریدا بە داخستنی نێوەندەكانی خوێندن لە باشووری ئیسرائیل لە سنوورەكانی غەزە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تەلئەبیب مووشەكباران كرا

خەڵك –بەشی هەواڵ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شاری تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل مووشەكباران كرا.

سووپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە غەزەوە 25 مووشەك ئاڕاستەی شاری تەلئەبیب كراون و زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدراوە.

بەپێی سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەكان، بەهۆی هێرشە مووشەكییەكەی سەر پایتەختی ئیسرائیلەوە ترس و دڵەڕاوكێ لەنێو هاووڵاتیاندا بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئیسرائیل سەركردەیەكی جیهادی ئیسلامی كوشت

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئیسرائیل سەركردەیەكی ڕێكخرای جیهادی ئیسلامی لە غەزە كوشت.

بەپێی سەرچاوەكان، ئیسرائیل لە ڕێگەی هێرشێكەوە ئەو سەركردەیەی ڕێكخراوی جیهادی ئیسلامی كوشت كە ناوی بەها ئەبو عەتایە.

لەوبارەیەوە بنامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند ئەو سەركردەی جیهادی ئیسلامی سەرپەرشتیاری زۆر چالاكی لە دژی ئیسرائیل كردوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان