ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ڕۆژئاوای كوردستان داوای هێزی ئاشتی پارێزی نێودەوڵەتی دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوسەرۆكی دەستەی بەرگری لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایدەگەیەنێت، كە پێشوازی لە هاتنی هێزی ئاشتی پارێزی نێودەوڵەتی دەكەین بۆ ناوچەكە و داگیركاری توركیا قبوڵ ناكەیەن و دەشڵێت: “لەسەر ئەو بنەمایە هەسەدە لە سەرێكانی كشاوەتەوە”.

زیدان عاسی، هاوسەرۆكی دەستەی بەرگری لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ئاژانسی (هاوار) ڕایگەیاندووە، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بە ڕێككەوتنی ئاگربەست ڕازی بوو بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و كۆتایی هێنان بە جەنگی ماڵوێرانكەر، بەڵام توركیا و چەكدارە توندڕەوەكان پابەند نەبوون و چەندین هێرشیان لەڕێگەی ئاسمانی و تۆپهاوێژەوە كردۆتە سەر ناوچەكان و بەهۆیەوە 17 هاووڵاتی مەدەنی لە سەرێكانی شەهید بوون.

سەبارەت بە هەڵوێستی نێودەوڵەتی ڕاشیگەیاند، وەستاندنی شەڕ تەنها لەڕێگەی دەركردنی بەیاننامە و ناڕەزاییەوە نابێت، بەڵكو پێویستە هەڵوێستێكی نێودەوڵەتی یەكلاكەرەوە هەبێت، بەتایبەتی لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە بۆ وەستاندنی جەنگ، كە تێیدا پێشكەوتووترین چەك بەكارهاتووە لەلایەن وڵاتێكی ناتۆوە بەرامبەر بە گروپێك كە چەكی بچووكیان پێیە و توركیا و چەكدارەكان ماڵی هاووڵاتیانیان سووتاندووە و هاووڵاتیانیان بە دڕندانەترین شێوە، كە لە داعس خراپتر بووە، شەهید كردووە.

ئاشكراشی كرد، كە توركیا دەیەوێت دیمۆگرافیای ناوچەكە بگۆڕێت و دانیشتووانەكەی ڕابگوێزێت، چونكە ئێستتا خەڵكی ناوچەكە لەسەر شەقام و خوێندنگەكان دەمێننەوە و هیچ شوێنێكیان نەماوە.

زیدان عاسی دەشڵێت: “بەهیچ شێوەیەك ڕێگە بە نیشتەجێ‌ كردنی خەڵكی دیكە لە ناوچەكە نادەین وەك ئەوەی لە عەفرین كرا بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیا، چونكە خەڵكی ناوچەكە دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەر ماڵی خۆیان”.

هاوسەرۆكی دەستەی بەرگری لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا داواشی كرد، “هێزی ئاشتی پارێزی نێودەوڵەتی بێتە ناوچەكە”.

سەبارەت بە كشانەوەی هەسەدە لە سەرێكانی وتی، “ئێمە ڕازیبووین لەسەر ناوچەیەكی ئارام لەڕێگەی گرنتی نێودەوڵەتییەوە، بەڵام تا ئێستا توركیا پابەندی ڕێككەوتنەكە نەبووە و ڕازیبوونیشمان بە ناوچەی ئارام واتای ئەوە نییە ڕازی ببین توركیا لە ناوچەكە هەبێت”.

کوردستان

دادگا ژمارەیەک ماددەی لەیاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان هه‌ڵوه‌شاندەوە

 

خەڵک-ئارام سەردار

بەهۆی تێبینی کورد لەسەر یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، لەسەر بێ بەش بوونی ژمارەیەکی زۆر لەهاوڵاتیانی ناوچە کوردستانیەکان لەمافی دەنگدان، لێژنەی ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم لەڕێگای دادگاوە تانه‌ی لەیاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان گرتبوو، دادگاش بڕیاری یەکلاکەرەوەی دەرکرد.

جوان ڕۆژبه‌یانی سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناووچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هەر‌ێم له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، تێبینی زۆرمان هەبوو لەسەر یاسای هەڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، چونکە بەپێی یاساكه‌ ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیانی كورد له‌ مافی ده‌نگدان بێبه‌ش ده‌بوون، بۆیە لەڕێگای دادگای ئیتیحادی باڵا عێراق تانەمان گرت .

جوان ڕۆژبەیانی ئاماژەی بەوەشکرد، لەیاساکەدا چەند ماددەیەکی تێدابوو کە پێچەوانەی دەستوور بوون، جگە لەوەش بەزیانی گەلی کورد دەشکایەوە لەناوچە کوردستانیەکان.

ئەوەشی خستەڕوو، خۆشبەختانە ئەمڕۆ دادگای ئیتیحادی بڕیاری کۆتایی دەرکردوو و ئێمەش بڕاوەی تانەکەبووین، بڕیارەکەش
‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ماده‌كانی 12 و 16 و 17 یاسایه‌كه‌ ، له‌كۆی 9 دادوه‌ر 8 دادوه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندی تانه‌كه‌ی ئێمهدا‌ بوون .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دوو ڕێستۆرانت لە سلێمانی داخران

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی پابەندنەبوونیان بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت دوو رێستۆرانتی لە سلێمانی داخست.

هەرێم عەبدولڕەحمان، سەرۆكی لیژنەی كافتریا و رێستۆرانت و شوێنە گەشتوگوزارییەكان رایگەیاند؛ لەئەنجامی سەردانە بەردەوامەكانی لیژنەكە دەركەوتووە هەردوو رێستۆرانتی ( VIPسەرچنار و سایەگوڵ2) پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن نابن.

ناوبراو دەڵێت” یەكێك لەسەرپێچییەكانی ( VIPسەرچنار و سایەگوڵ2) نەبوونی كارتی تەندروستی و ڤایرۆسییە، بەپێی رێنماییە تەندروستییەكان پێویستە كارمەندی چێشتخانە، رێستۆرانت و هەموو ئەوشۆێنانەی خواردن و خواردنەوە پێشكەش بەهاووڵاتیان دەكەن هەڵگری كارتی تەندروستی بن،‌ بۆ كارمەندانی بیانیش پێوستە خاوەنی كارتی ڤایرۆسی بن تا دڵنیابنەوە لە سەلامەتی تەندروستییان و مەترسی نەخۆشی گواستراوەیان لێنەكرێت‌.”

هەروەها باسی لەوەكردووە، پابەندنەبوونی شوێنەكان بەجۆری ئەو مۆڵەتەی بۆ كاركردن وەریانگرتووە و بەپێچەوانەی رێنماییەكان كاریان تێداكردووە، لەگەڵ هەبوونی ژووری (VIP) كە بەپێی رێنماییەكانی كاركردن پێوستە ئەوشوێنانەی ژووری (VIP) هەیە كامێرای چاودێری بۆ دابنرێت بەپێچەوانەوە شوێنە روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی.. دوكانداران پارەی زبڵ نادەن

 

سلێمانی ـ نزار جەزا

بڕیاری وەرگرتنی پارە لەهاوڵاتییان لەبەرامبەر کۆکردنەوەی زبڵ، ناڕەزایەتی لەناو هاوڵاتیان و دوکاندارەکاندا دروستکردووە و بەپێی بەدواداچونێکی مەیدانی (خەڵک) بەشێکی زۆر لەدووکاندارەکانی ناوبازاڕی شاری سلێمانی ئامادەنین ئەوبڕە پارەیە بدەنە کۆمپانیاکانی کۆکەرەوەی پارە.

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردا بە وەرگرتنی بڕی 5هەزار دینار تاکو 200 هەزار دیناری کۆکردنەوەی زبڵ لە ماڵەکان و شوێنکارەکان، کە بەپێی جۆری شوێن کارەکان نرخەکان دەگۆڕێت.

ڕێبوار محەمەد، خاوەن دوکانێکی نزیک مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانییە، کە لەبڕیاری وەرگرتنی پارەی فڕێدانی زبڵ ناڕازییە و بەپەیامنێری (خەڵک)ی وت:”ئاساییە لەبەرامبەر هەر خزمەتێکدا بڕێک پارە بدەین، بەڵام ئایا ئەو پارەیە چی لێدێت، کێشەی ئەم حکومەتە ئەوەیە زۆر ناشەفافە، ئەگەر حکومەت ئەم پارەیەی وەریدەگرێت بۆ هەر پڕۆژەیەکی ستراتیژی بەکاربهێنێت، بێگومان ناڕازی نابین”.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕی 15 هەزار دینار بۆ خاوەن دوکانەکان زۆرە، چونکە کرێی ئاو و کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتیمانی و باجی ساڵانەش دەدەن.

لەگەڵ گەڕانمان بە ناو بازاڕی سلێمانیدا یەکێک لەدوکاندارەکانی بازاڕی قیروان پێی وتین:”ئەم دوکاندارانە بڕیارمانداوە کە پارەی زبڵ نەدەین، چونکە ساڵانە ئەم دووکاندارانە کاسبانە و پارەی دیکەش بەحکومەت دەدەین، ئەمە بۆ ئەو خزمەتگوزارییانەیە، بۆیە ناکرێت پارەی دیکەش بدەین، لەلایەکی دیکەوە ئەو بڕە پارەیە زۆرە و زبڵمان زۆر کەمە و ناشزانرێت ئەو پارەیە لەچیدا خەرج دەکرێت “.

حاجی عوسمان خاوەن دوکانێکی دیکەیە لەشەقامی مەولەوییە، پێداگری کرد لەوەی پارەی زبڵ نادەن و ڕۆژی پێشتریش دوو کەس بۆ کۆکردنەوەی پارە هاتوون، بەڵام دوکاندارەکان پارەیان پێنەداون.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ئەم پارەیە بۆ ئەو کەسانەیە کە زبڵەکە کۆدەکەنەوە شایەنیانە و پێیاندەدەن، بەڵام ئەم پارەیە بۆ قازانجی کۆمپانیاکانە.

بەشێک لەپەڕلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەم بڕیارە ناڕازین و داوا لەحکومەت دەکەن کە ئەم بڕیارە ڕابگرێت، هەروەک محەمەد ڕەسول ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، کۆکردنەوەی پارەی زبڵ لەهاوڵاتییان بۆ ماوەیەک ڕاگیراوە و داواکارن بەهەمیشەیی هەڵبوەشێتەوە و ڕێگەی دیکە بگیرێتەبەر.

حکومەتی هەرێم بەهۆی بێ بەرنامەییەوە بۆ ڕێککردنەوەی قەرزەکانی باج و ڕسوماتی لەسەر هاوڵاتییان زیادکرد، لەئێستاشدا بەبەرنامە بێبەرنامەیی پەیڕەودەکرێت و باجێکی زۆر لەسەر هاوڵاتییان زیادکراوە، لەکاتێکدا هاوڵاتییان هێشتا کاریگەری قەیرانی داراییان لەسەر ماوە و حکومەتیش دەتوانێت ڕێگەی دیکە بگرێتەبەر کە بارقورسی نەبێت بۆ هاوڵاتییان، بەڵام نایکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان