ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئەمریكا بەشێك لە هێزەكانی لە ڕۆژئاوای كوردستان دەهێڵێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری بەرگری ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، واشنتن هێشتنەوەی بەشێك لە هێزەكانی لە چەند بەشێكی باكووری خۆرهەڵاتی سوریا تاوتوێ‌ دەكات، ئەمەش لەپێناو پاراستنی كێڵگە نەوتییەكان لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات.

ئەمڕۆ دوو شەممە، مارك ئەسپر، وەزیری بەرگری ئەمریكا بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند، “هێشتنەوەی هەندێك لە هێزەكانیان لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریا بۆ ئەوەیە ڕێكخراوی داعش یان هیچ لایەنێكی تر دەست بەسەر نەوتی ناوچەكەدا نەگرێت، هەندێك لە هێزەكانیان تائێستاش لەگەڵ هێزە هاوبەشەكاندا لە نزیك كێڵگە نەوتییەكان ماونەتەوە”.

بەوتەی ئەسپر، “گفتووگۆكان بەردەوامن بۆ مانەوەی هەندێك لە هێزەكان لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریا، هێشتا ئەو پێشنیارەی پێشكەش نەكردووە، بەڵام ئەركی وەزارەتی بەرگرییە تەواوی ڕێگەچارەكان تاوتویًَ بكات”.

پێشتر ئاژانسی (ڕۆیتەرز)، ئاماژەی بە پاشەكشەكردنی هێزەكانی ئەمریكا كردبوو لە سوریاوە بەرەو پارێزگەی دهۆك لە هەرێمی كوردستان.

لەم ماوەیەی دواییدا مارك ئەسپر، وەزیری بەرگری ئەمریكا ڕایگەیاندبوو، ئەو هێزە ئەمریكایانەی لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریا پاشەكشە دەكەن، كە ژمارەیان هەزار سەربازە، لە عیراقدا جێگیر دەكرێن و پڕۆسەكەش چەند هەفتەیەك دەخایەنێت، لەئێستاشدا دەنگۆی ئەوە هەیە، ئەو هێزانە گەیشتبێتنە بنكە ئەمریكاییەكان لە هەردوو پارێزگای نەینەوا و ئەنبار.

کوردستان

حاكم قادر: دەبێت گرێبەستەكانی نەوت و داهاتەكەی ئاشكرا بكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

حاكم قادر حەمەجان ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كوردستان لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی شەهیدی یەكێتیدا وتی”پێویستە گرێبەستەكانی نەوت و گاز و داهاتەكانیان شەفاف بن و داهاتەكانیان بخرێنەڕوو نەك بە تەنها لای چەند كەسێك بێت”.

حام قادر دەشڵێت”نووسینەوەی دەستووری هەرێمی كوردستان ئەركی پەڕلەمانە بە هاوكاری لەگەڵ شارەزایان و پسپۆڕان لە بوارەكاندا و پێویستە بە سازان بنوسرێتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دەستوور پەیوەندی بە هەموو خەڵكەوە هەیە، نەك تەنها دەستورێك بۆ حزبێك و ئەو حزب بێت.
ڕاشیگەیاند، یەكێتی هەوڵی داوە ڕەوشی كەركوك ئاسایی بكرێتەوە، كەركوك شاری پێكەوە ژیانی هەموو پێكهاتەكانە بە كورد و عەرەب و توركمان و ئاشوری و كلدانییەكانەوە.
ناوبراو داوای دابینكرنی عەدالەتی كۆمەڵایەتی و سەروەری یاساشی لە هەرێمی كوردستان كرد، لەگەڵ بنەبڕكردنی گەندەڵ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئاسایشی سلێمانی، سزادانی 6 كەسی ڕاگەیاند

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئاسایشی سلێمانی سزای شەش تاوانباری ڕاگەیاند كە بەپێی ماددەی 14ی هۆشبەر دەستگیركرا بوون.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هەموو جۆرە مادەیەكی هۆشبەرو هەرجۆرە كارێكی نایاسایی، هێزەكانمان توانیان لەڕۆژانی 22-4-2019 تا ڕۆژی 8-7-2019 بەبڕیاری دادوەر، لەپارێزگای سلێمانی شەش كەس بەپێی ماددەی ( 14 مخدرات)دەستگیر بكەن.

ئاشكراشیكرد، تاوانباران لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی/2، ڕۆژانی 17-19-20ی تشرینی دووەمی 2019، تاوانباران سزادران.

ڕوونیشیكردەتەوە، هەریەك لە (هـ.أ.م) ماوەی (8) ساڵ و بڕی (450000)، (أ.ك.ع) بۆ ماوەی (2) ساڵ و بڕی (450000)، (ز. م.م) بۆ ماوەی (3)ساڵ و بڕی (450000)، (م.ف.م) بۆ ماوەی (8) مانگ و بڕی (450000)، (ع.أ .ح) بۆ ماوەی (1) ساڵ و بڕی (450000)، (خ.ع.م) بۆ ماوەی (8) مانگ و بڕی (450000)سزا دران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەفتەی داهاتوو سەرجەم وەزارەتەكان مووچە وەردەگرن

خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزارەتی دارایی خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی موچەی بڵاوكردەوە.

بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی ڕۆژی یەكشەممە 24-11-2019 مووچەی وەزارەتەكانی ئەوقاف و ناوخۆ و خوێندنی باڵا و ژمارەیەك لە دەستەكانی حكومەتی هەرێم دابەش دەكرێت.
هەر بەپێی خشتەكە، ڕۆژی دووشەممە 25-11-2019 مووچەی وەزارەتەكانی بازرگانی و ڕۆشنبیری و ئاوەدانكردنەوە و سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی پەڕلەمان و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دابەش دەكرێت.
هاوكات ڕۆژی سێ شەممە مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە و ڕۆژی 27-11 كە دەكاتە ڕۆژی چوار شەممە موچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان