ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

خەڵك؛ هۆكاری دابەشنەكردنی نەوت ئاشكرادەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی نەوت و وزە و سامانە سروشتیەكانی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە تا ئێستا لە عیراق وەك پێویست دەست بەدابەشكردنی نەوت نەكراوە، دەشڵێت: “ئەوەی حكومەتی هەرێم لەدوو كۆبوونەوەی خۆی باسی لێوە كرد هیچ دیارنیە”.

غالب محەمەد، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە و سامانە سروشتیەكانی پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، حكومەتی هەرێم لە دوو كۆبوونەوەی وەزاری خۆیدا بڕیاریدا بە دابەشكردنی بەرمیلێك نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا پێش هاتنی سەرما، ئەوە بۆ حكومەت جێدەهێڵم، كە كەی دابەشی دەكات.

وتیشی، “لە ئێستادا حكومەتی عیراق وەك پێویست دەستی بە دابەشكردنی بەشە نەوتی ساڵانەی خۆی بۆ پارێزگاكان نەكردووە، بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە زیاتر سەرقاڵی ئەو دۆخەن، كە ئێستا عیراقی پێدا تێپەڕدەبێت”.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر حكومەتی هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوتەكەی خۆی ڕادەستی بەغدا بكات، ئێمە دەتوانین زیاتر لەوەی ئێستا بڕیارە ڕەوانە بكرێت داوای بكەین، هەڵبەتە ئەگەر كێشەی سیاسی ڕێگری لێنەكات.

ئاشكراشیكرد، ئێمە بە فەرمی نووسراومان بۆ وەزارەتی نەوت كردووە بۆ ڕەوانەكردنی بەشە نەوتی هەرێم، هەروەها لەگەڵ جێگری بەڕێوەبەری دابەشكردنی سووتەمەنی وەزارەتی نەوتیش لەسەر خەتین.

ئابوری

وەزارەتی دارایی خشتەیەكی دیكەی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەیەكی دیكەی دابەشكردنی مووچەی بۆ ڕۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە ڕاگەیاند.

بەپێی خشتەكە كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە، سبەینێ‌ چوارشەممە، مووچەی مانگی ئابی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت.

هەروەها ڕۆژی پێنج شەممە، مووچەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان، لەگەڵ مووچەی كەسوكاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسی دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب لەكاتێكدایە چارەنوسی سێ‌ مووچەی ئەمساڵ بە نادیاری ماوەتەوە و ناشزانرێت ساڵی داهاتوو حكومەت دەتوانێت مووچە دابەش بكات یان نا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، مووچەی مانگی ئابی وەزارەتی دارایی و ئابووری جكومەتی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەك كە لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بڵاوكراوەتەوە و كۆپیەكەی دەست (خەڵك) كەوتووە، ئاماژە بەوەكراوە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب لەكاتێكدایە چارەنوسی سێ‌ مووچەی ئەمساڵ نادیارە و ناشزانرێت ساڵی داهاتوو حكومەت دەتوانێت مووچە دابەش بكات یان نا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەرگرتنی ڕسوماتێكی هاتووچۆ لە شۆفێران هەڵوەشێنرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی فیدڕاڵی عیراق وەرگرتنی ڕسوماتێكی هاتووچۆ، كە بە “كرێی خزمەت” ناسراوە هەڵدەوەشێنرێتەوە.

لیوا زهێر خەفاجی، بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی عیراق لە لێدوانێكی بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، كە بڕیاریانداوە بە هەڵوەشاندنەوەی كرێی خزمەت، كە لە یاسای نوێی هاتووچۆدا هاتووە.

ڕاشیگەیاندووە، كە هۆكاری بڕیارەكەیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ناكرێت لە یەك مامەڵەدا دوو جۆر ڕسومات لە هاووڵاتیان وەربگیرێت.

وتوشیەتی، “بۆیە ئەو بڕیارەیان داوە تاوەكو باری سەرشانی هاووڵاتیان سووك بكەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان