ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

هاوپەیمانی فەتح لە (خەڵك)ەوە هەڵوێستی بەرانبەر خۆپیشاندانەكان ڕادەگەیەنێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوپەیمانی فەتح، كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەركردایەتی دەكرێت، هەڵوێستی خۆی بەرانبەر خۆپیشاندانەكەی هەینی داهاتوو، كە چاوەڕوان دەكرێت لە بەغدا و پارێزگاكانی تری عیراق سازبكرێت ڕادەگەیەنێت و دەڵێت: “خۆپیشاندان مافێكی زامنكراوە بۆ هاووڵاتیان تا لێوەی داوای باشتركردنی ژیان و گوزەرانی خۆیان بكەن”.

سوهام موسەوی، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “خۆپیشاندان مافی هاووڵاتیانە و لە دەستوردا زامنكراوە، ئەوان پشتیوانی لە داواكاری خۆپیشاندەران دەكەن، چونكە لاوان پێویستییان بە هەلی كار و سەرچاوەی ژیانە، زۆرێك لە خێزانە هەژارەكان هەن، كە دەوڵەت هیچ بایەخێكی پێنەداون و ئاوڕی لێنەداونەتەوە”.

بە وتەی موسەوی، “ئەوان پشتیوانی لە خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەكەن، بەبێ‌ ئەوەی زیان بە دامەزراوەكانی دەوڵەت بگات و دەستدرێژی بكرێتە سەر هێزە ئەمنییەكان، چونكە هێزە ئەمنییەكان هاووڵاتیان برایانن و ئاسایش و سەلامەتییان بۆ دابین دەكەن، بۆیە ئێمە پشتیوانی لە هەر خۆپیشاندانێكی ئاشتیانە دەكەین و پشتیوانی لەو خۆپیشاندانانە دەكەین، كە داوای مافەكان دەكەن، ئەمەش حاڵەتێكی دیموكراتییە و لە هەموو وڵاتانی جیهان بوونی هەیە، لە هەمان كاتدا هۆشداری دەدەین لەو لایەنانەی، كە خۆیان دەخزێننە نێو ڕیزی خۆپیشاندەران و دەیانەوێت خۆپیشاندانەكان بەلاڕێدا ببەن، وەك چۆن لە خۆپیشاندانەكانی پشوودا ڕوویاندا و بوونە مایەی ڕشتنی خوێنی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان”.

ئەو پەڕلەمانتارەی هاوپەیمانی فەتح پێیوایە، “ئەوانەی خۆیان خزاندبووە نێو ڕیزی خۆپیشاندەران، ئاژاوەیەكی گەورەیان نایەوە و وێڕای كەوتنەوەی قوربانییەكان، چەندان دامەزراوەی دەوڵەت سووتێنران لەكاتێكدا ئەو دامەزراوانە دامەزراوەی خودی خۆپیشاندەرانە، حكومەتی ئێستاش حكومەتی عیراقییەكانە و ئەركی سەرشانییەتی خزمەت بە هاووڵاتیان بكات”.

سوهام موسەوی ڕەتیكردەوە هاوپەیمانی فەتح هاوشێوەی سائیرون لە 25ی ئەم مانگەدا خۆپیشاندان بكات، بەڵام بە وتەی ئەو”پشتیوانی لە داواكارییەكانی خۆپیشاندەران دەكەن و دژ بە دەستدرێژكردنە سەر هێزە ئەمنییەكان و پەلاماردانی دامەزراوەكانی دەوڵەتن”.

لەم ماوەیەی دواییدا خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدای پایتەخت و شارەكانی تری ناوەڕاست و باشووری عیراق سازكرا، خۆپیشاندەران لە خۆپیشاندانەكاندا داوای باشكردنی ئاستی خزمەتگوزارییەكان و بنبڕكردنی گەندەڵی و دۆزینەوەی هەلی كاریان كرد، بەڵام بەهۆی دروستبوونی ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، زیاتر لە 100 كەس كوژران و هەزاران كەسی تر برینداربوون.

عێراق

کەرکوک؛ ٢٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا ڕاگەیانەنران


خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ٢٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنای لەکەرکوک ڕاگەیاند.

بە پێی نوێترین ئاماری  تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، رۆژی ٥ی حوزەیران لە شاری کەرکوک ٢٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون.

لە سەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسەکە، لە شاری کەرکوک ١٦٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لە کۆی ئەو ژمارەیەش ٧٠ حاڵەتیان چاکبوونەتەوە و

تەنها ٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراون.

لەئێستاشدا ژمارەی ئەو کەسانەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان لە پارێزگای کەرکوک ژمارەیان ٨٥ کەسە.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

مردنی مالیكی بە كۆرۆنا ڕەتدەكرێتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دەنگۆی مردنی نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عیراق بڵاودەبێتەوە، بەڕێوەبەری نوسينگەكەشی ئەو دەنگۆیانە بەدرۆ دەخاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی هیشام ڕەكابی بەڕێوەبەری نوسینگەی نوری مالیكی سەرۆكی دەوڵەتی یاسا، ڕەتیكردەوە مالیكی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا مردبێت و ئەو هەواڵانەی بە پڕوپاگەندە و درۆ لەقەڵەمدا.

بەپێی تویتێك كە لەلایەن ڕەكابییەوە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاوكراوەتەوە”پڕوپاگەندەی درۆ و هەواڵی ساختە چەكی مایەپوچەكان و ئەوانەن كە كینەلەدڵن بەرانبەر بە مالیكی و ناتوانن ڕووبەڕووی ببنەوە، بۆیە هیچیان لەدەستنایەت جگە لە بەبازاڕكردن و بڵاوكردنەوەی درۆكان”.

نوری مالیكی ئەمینداری حزبی دەعوەی ئیسلامی لە دایكبووی ساڵی 1950یە و لە ساڵی 2006وە بۆ دوو ماوە سەرۆكایەتی حكومەتی عیراقی كرد،  لەئێستاشدا سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایە كە خاوەنی زیاتر لە 20 كورسی پەرلەمانی عیراقە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە عیراق و هەرێمی كوردستان زیاتر لە هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق 1006حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەعیراقدا ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بە گیانلەدەستدانی 14 كەسیش دەكات بەهۆی ڤایرۆسەكەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1006 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراقدا تۆماركران و 15 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە”.

بەپێی ئامارەكان”بەغدا زۆرترین ژمارەی تووشبوانی تۆماركردووە و زۆربەی حاڵەتەكانیش لە بەری ڕەسافە بوون كە تەنیا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 233 حاڵەتی تۆماركردووە”.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە،” تۆماركردنی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا بەسەر زۆرێك لە پارێزگەكاندا دابەشبوون كە بەمشێوەیەن: بەغدا، ڕەسافە: 274 حاڵەت، مەدینە توب: 115 حاڵەت، بەغدا كەرخ: 139 حاڵەت،، بەسرە: 96 حاڵەت، نەجەف: 21 حاڵەت، سلێمانی: 87 حاڵەت، هەولێر: 12 حاڵەت، كەركوك: 28 حاڵەت، كەربەلا: 31 حاڵەت، واست: 42 حاڵەت، دیالە: 3 حاڵەت، بابل: 48 حاڵەت، میسان: 11 حاڵەت، دیوانیە: 24 حاڵەت، زیقار: 50 حاڵەت، موسەننا: 13 حاڵەت، نەینەوا: 1 حاڵەت، سەڵاحەدین: 5 حاڵەت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماژەی بە تۆماركردنی 235 حاڵەتی چاكبوونەوەش كراوە كە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا نەخۆشخانەكانیان بەجێهێشتووە و گەڕونەتەوە ماڵەكانیان.

وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت”كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە 9848 كەس و لەو ژمارەیەش 285 كەس گیانیانلەدەستداوە و 4573 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ئەوانەش كە تائێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەرییان بۆ دەكرێت 4988 كەسن كە 63 حاڵەتیان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان