ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

حەوت نیشانە کە دەری دەخات ترشەڵۆکی فولیک لە جەستەدا کەمە

خێزان

ترشەڵۆکی  فولیک  Folic یەکێکە لە ڤیتامینە گرنگەکان لە خوێندا کە زۆرجار بە ڤیتامین B9 ناودەبرێت، ئەم ترشەڵۆکە بەرپرسە لە بەگەڕخستنی پڕۆتین و چەوریەکان بە شێوازێکی تەندروست لە نێو خوێندا، هاوکاری خۆنوێکردنەوەی کۆئەندامی هەرس و پێست و ماسولکەکانیش دەکات.

بەڵام کاتێک ترشەڵۆکی  فولیک لە جەستەدا کەمدەکات توشی کۆمەڵێک کێشە دەبیت کە بە نەخۆشی  folate deficiency ناودەبرێت و ئەمەی خوارەوە دیارترین نیشانەکانیەتی:

-درووستبونی برین لە دەمدا و هەڵئاوسانی زمان.
-لاوازبونی هەستی تامکردن.
-لاوازبونی توانای هەرسکردن لە جەستەدا.
-ماندویەتی بەردەوام و زەردهەڵگەڕان.
-سەرگێژخواردن و هەناسەبڕکێ.
-دروستبونی کێشە لە ڕاگرتنی باڵانسی جەستە.
-هەستکردن بە ئازار لە تەواوی جەستەدا.

لە کاتێکدا ئەم کێشانەت هەبوو دەتوانیت بە خواردنی سەوزەوات چارەسەری بکەیت بەتایبەتی برۆکلی و ڕێواس، ژنانی دوگیان زیاتر توشی ئەم کێشەیە دەبن و دەتوانیت سەردانی پزیشک بکەیت.

تەندروستی

چەند ڕێوشوێنێکی گرنگ کە پێویستە بیگریتە بەر گەر دەتەوێت (دەسکی کەلەکە)ت نەمێنێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێوشوێنێکی گرنگ کە پێویستە بیگریتە بەر گەر دەتەوێت  دەسکی کەلەکەت نەمێنێت Love Handles ، کە بەو چەوریە دەوترێت لەملاو لای کەلەکەتدا کۆدەبێتەوە:

 

شێوازی ژیانت

بۆ ئەوەی ببیتە خاوەنی جەستەیەکی جوان و تەندرووست، پێویستە ستایل و شێوازی ژیانت بگۆڕیت و سستمی خواردنی نوێ بۆخۆت دابنییت و وەرزش بکەیت و واز لە خووە خراپەکانت بهێنیت.

 

خواردنی پڕۆتین

لە خواردنی چەور و کاربۆهیدرات دووربکەوەرەوە و ئەو خواردنانە بخۆ کە پڕۆتینی زۆر تێدایە،

 

وەرزشی بەردەوام

گرنگە کە سستمێکی جێگیری وەرزشی بۆخۆت دابنێیت و پێوە پابەند ببیت.

 

خواردنەوەی مەی

لە خواردنەوە کحولیەکان و مەی خۆت بە دوور بگرە!

 

 

شناو لەسەر لا

ڕۆژانە هەم لەسەر لای چەپ و هەم لەسەر لای ڕاست وەرزشی شناوی لەسەر لا side plank lifts ئەنجام بدە.

 

پایدەرلێدان

بچۆرە سەر پشت و بە قاچەکانت پایدەر لێبدە و دەستت بخەرە سەر پشتی سەرت

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٨ بیرۆکەی گرنگ و تازە کە ماوەی سوڕی مانگانە بۆ خانمان زۆر ئاسان دەکات

خێزان

کاتی سوڕی مانگانە ناخۆش و هەستیارە بۆ خانمان بەڵام کۆمەڵێک هاکی ژیان هەیە کە دەتوانێت ئەو ئازارانەت لەسەر کەمتر بکاتەوە:

 

-بۆ نەهێشتنی ئازاری سوری مانگانە گۆرەویەک پڕ بکە لە برنج و کەمێک بە مایکرۆیڤ گەرمی بکە و بیکەرە سەر شوێنی ئازارەکە.

-ئێستا جلی ژێرەوەی تایبەت بە سوڕی مانگانە هاتووە کە لە کۆڵ بەکارهێنانی تامپۆن و کەرەستەی دیکەت دەکاتەوە و دەتوانیت سوودی لێببینیت.

-لە کاتی سوڕی مانگانە ئەو خواردنانە بخۆ کە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، بەتایبەت مۆز، چونکە ئازار کەمدەکاتەوە.

-هەوڵبدە لە خواردنی شتی سوێر دوربکەویتەوە.

-ئەپڵیکەیشنی تایبەت بە هەژمارکردنی ماوەی سوڕی مانگانە دابەزێنە، بۆئەوەی دڵنیابیت لە کات و هەر گۆڕانکاریەک.

-گەر هەر ئازارت زۆر بوو حەبی ئازار بەکار بهێنە.

-ئەنجامدانی وەرزشی یۆگا  بۆ نەهیشتنی ئازاری سووڕی مانگانە بەسوودە.

-بۆ ئەوەی لەسەر کار یان ناو جانتا تامپۆنەکەت دەرنەکەوێت، دەتوانیت قتووی ماجیک بەکار بهێنیت و بیکەیتە ناوی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

ڕەقبوونی پاژنەی پێیەکان بە ئەنەناس چارەسەر بکە، چۆن پێڵاوی گونجاویش هەڵدەبژێریت

خێزان

چارەسەری زۆر هەیە بۆ ڕێگری لە ڕەقبوونی پێستی پاژنەی پێکان، بەڵام بەکارهێنانی ئەنەناس یەکێکە لە باشترین ڕێگاکان، ئەمەی خوارەوە چارەسەرێکی ئاسانە:

قاشێک ئەنەناس بهێنە و بۆ ماوەیەک بیهێنە بە پاژنەی پێکانتدا با پێوەی بمێنێتەوە، ترشەڵۆکی ناو ئەنەناسەکە و پێکهاتەکەی وا دەکات کە پێستت شێدار ببێتەوە و ڕێگری بکات لە ڕەقبوونەوەی.

جگە لەوەی جۆری پێڵاوەکانت گرنگی زۆری هەیە بۆ پارێزگاری لە تەندرووستی قاچەکانت، هەر بۆیە گرنگە بزانیت کە بەپێی جۆری قاچەکانت پێڵاو هەڵبژێریت، بۆ ئەوەش تەماشای ئەم گرافیکەی خوارەوە بکە:

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان