ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

٩ کاری خراپ کە زۆرێکمان کاتێک گەورە دەبین بەرامبەر دایک و باوکمان ئەنجامی دەدەین

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک کاری خراپ کە زۆرێکمان کاتێک گەورە دەبین بەرامبەر دایک و باوکمان ئەنجامی دەدەین:

 

-پێنەدانی کات پێیان و پشتگوێخستنیان

-وتنی قسەی ڕەق بەرامبەریان یاخود دڵ ڕانەگرتنیان

-سوپاسنەکردنیان بەرامبەر ئەو تەمەنەی بە ئێمەیان بەخشیوە

-بانگ نەکردنیان بۆ ئاهەنگ و کۆبونەوە خێزانیەکان

-لێنەپرسینەوە لە تەندرووستیان و بەدەمەوە نەبوونیان

-هاوکارینەکردنیان لە ڕووی داراییەوە

-شاردنەوەی زانیاری لێیان و پێنەدانی هەواڵ و ئاگاداریەکان

-بێزاربوون لە دووبارەکردنەوەی قسەکان بۆیان

-مامەڵەکردن لەگەڵیان وەک منداڵ کە ئەوەش هەڵەیە، چونکە ئەوان گەورەن

 

ژیاندۆستی

چەند دیمەنێك لە پاییزی باخی گشتی سلێمانی

سلێمانی ـ نزار جەزا

باخی گشتی یەكێكە لە پاركە دێرینەكانی شاری سلێمانی، كە لە ساڵی 1937 دروستكراوە و تاكو ئێستاش هاووڵاتییان ڕۆژانە سەردانی دەكەن.

تێكەڵ بوونی گەڵا زەرد و سەوزەكان و هەڵوەرینی گەڵا وشكبووەكان دیمەنێكی زۆر جوان و ناوازەی داوە بە باخەكە، كە ڕۆژانە هاووڵاتیان بۆ وێنەگرتن و بەسەربردنی كەشێكی ئارام ڕووی تێدەكەن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند دیمەنێکی دیوە ناوازە و جوانەکەی سرووشت کە شایستەی بینینە!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند دیمەنێکی دیوە ناوازە و جوانەکەی سرووشتە کە شایستەی بینینە:

 

بەردێک کە شێوەیەکی بازنەیی تەواوی هەیە

 

گەڵاکان بەپێی رەنگەکان جیابونەتەوە

بەردێک بۆخۆی بۆتە دورگەیەک

دارێکی چوار قاچ

ماسی پەلکەزێڕینە

کولەی پەمەیی

سەهۆڵ لە شێوەی گەڵادا

سەرمای زستان لە چیکاگۆ – ئەمریکا

دارێک شێوەی ڕوخساری وەرگرتووە

لەکاتی کاردا!

تاڤگەی نیاگارا بە بەستووی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک هەڵەی مێژوویی مرۆڤەکان کە زیانەکەی چەندین ملیار دۆلار بووە

خێزان

هەموو کەس لە ژیاندا هەڵە دەکات، بەڵام قەبارەی هەڵەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هەڵەی کەسەکانە کە چەندین ملیۆن دۆلار زیانیان بە کۆمپانیا و وڵاتەکانیان گەیاندووە.

 

-کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبون بە ناوی Lotus Riverside لە شەنگەهای دروستکرا کە لە کۆمەڵێکی زۆر شوقەی ١١ قات پێکهاتبوو، بەر لەوەی بفرۆشرێن بەهۆی خراپی کوالێتیەوە یەکێک لە شوقەکان داڕما، کە زیانێکی گەورەبوو بۆ وڵاتەکە.

-لە ساڵی ٢٠٠٤ کۆمپانیای میترۆی فەڕەنسی بایی ١٥ بلیۆن یۆرۆ  شەمەندەفەری تازەی بۆ هێڵی میترۆ کڕی، بەڵام شەمەندەفەرەکان ٢٠ سانتیمەتر پانتر بوون لە کونی هێڵی میترۆکە، گەڕاندنەوەی شەمەندەفەرەکان ٥٠ ملیۆنی دیکە زیانی بۆ وڵاتەکە هەبوو.

-حکومەتی ئیسپانیا بڕی  ٢ بلیۆن دۆلاری تەرخانکرد بۆ دروستکردنی ژێر دەریاییەک، بەڵام دواتر سەرکەوتوو نەبوون لە کارەکەدا و ژێر دەریایەکە نەیدەتوانی بە باشی لە ژێڕ ئاودا کار بکات.

-لە ساڵی ١٨٦٧ ڕووسیا بە بڕی ٧،٢ ملیۆن دۆلار ئەلاسکای فرۆشت بە ئەمریکا چونکە پێیان وابوو خاکێکی سەهۆڵبەندانی بێسودە، بەڵام دواتر زانیان کە بایی چەندین بلیۆن دۆلار سامانی سروشتی تێدا بووە.

-لە لەندەن باڵەخانەیەکی گەورەی شوشەیی دروستکرا کە دواتر بە هۆی تیشکدانەوەی خۆرەوە ئۆتۆمبێل و کەرەستەی دیکەی دەسوتاند، هەر بۆیە بە ناچاری ڕوکەشی باڵەخانەکە گۆڕدرا.

-بەهۆی خراپی لە دروستکردن، ناوەڕاستی  پردێک لەسەر ڕوباری Han  لە کۆریا بەربویەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان