ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

کێیە؟ بەرشلۆنە دوای یورۆی ٢٠٢٠ شوێنگرەوەی ڤاڵڤێردی ئاشکرا دەکات

خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ئامادەکاری بۆ داهاتوو کردووە و پێگەی ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی و ڕاهێنەری شوێنگرەوەشیان یەکلایی کردۆتەوە.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی کەتەلۆنی لە زاری چەندین سەرچاوەی نزیکی یانەی بەرشلۆنەوە ئاشکرای کردووە، ئەرکی ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری ئێستای یانە تا هاوینی ٢٠٢٠ و دوای ئەنجامدانی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەردەوامی دەبێت، لە هاوینی ٢٠٢٠ بەفەرمی کۆتایی بە بۆندەکەی دەهێنرێت و لە جێگەی یەکێک لە ئەفسانەکان جێگیر دەکرێت.

بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، ڕۆناڵد کومانی هۆڵەندی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا و ئەفسانەی بارسا دەبێتە شوێنگرەوەی ڤاڵڤێردی و کارەکانی لەدوای یورۆی ٢٠٢٠وە دەست پێدەکات.

لەم بارەیەوە یان هوگمای بەڕێوەبەری وەرزشیی هەڵبژاردەی ئاشەوانەکانی هۆڵەندا ڕایگەیاندووە، کومان تا دوای یورۆی ٢٠٢٠ بۆندی لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەیدا هەیە، بەڵام بەندێک لە بۆندەکەیدا جێگیرکراوە و بەپێی ئەو بۆندە دەتوانێت لە حاڵەتی گەیشتنی هەر بۆندێک لە یانەی بەرشلۆنەوە بۆندی ئیمزاکراوی لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی هۆڵەندا هەڵبوەشێنێتەوە، ئەوەش دەریدەخات کە خودی کومان چاوەڕوانی ئاماژەیەکە لە ئیدارەی جوسێپ ماریا بارتومیۆوە.

جیهانی

(پێڵاوی ئاڵتونی) لیڤاندۆڤیسکی لە لوتکەدایە و مێسی و کریستیانۆ دوورن لێیەوە !

خەڵک سپۆرت

لەم وەرزەدا ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی پۆڵەندی هێرشبەری یانەی بایرن میونشن لە ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا پێشەنگی گرتووە و کریستیانۆ و مێسی لە ڕیزبەندی (١٠) باشترینەکەدا بونیان نییە.

ئەم هەفتەیەی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا کۆتاییان هات و چیتر یاریزانان بۆ بەشداری کردن لە چالاکیە نێودەوڵەتیەکان دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانیان، تائێستاش ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی هێرشبەری یانەی بایرن میونشن بە تۆمارکردنی (١٦) گۆڵ لوتکەی ڕیزبەندی گۆڵکارانی ئەوروپای بۆ خەڵاتی “گۆڵدن بووت” گرتووە.

لە ئینگلتەراوە جەیمی ڤاردی ئینگلیزی هێرشبەری یانەی لیستەر سیتی بەهێزەوە گەڕاوەتەوە و ١١ گۆڵی تۆمار کردووە، هەروەها ئێرلینگ هالاندی لاوی نەرویجی لە خولی نەمسا بە درێسی ڕێدبول سالزبۆرگەوە ١٥ گۆڵی تۆمار کردووە و کەوتۆتە پلەی پێنجەمەوە، ئەوەی سەیرە کریستیانۆ لە خولی ئیتاڵیا تەنها پێنج گۆڵ و لیۆ مێسی لە خولی ئیسپانیا تەنها هەشت گۆڵیان تۆمار کردووە و لە لیستەکەدا بوونیان نییە، لەبەرامبەردا چەند یاریزانێکی ەنناسراو لە خولەکانی ئیستۆنیا و بیلۆ ڕوسیا وسوید جێگەی خۆیان لە ڕیزبەندی (١٠) گۆڵکارەکەدا کردۆتەوە.

(تائێستا) ڕیزبەندی گۆڵکاران بۆ خەڵاتی “گۆڵدن بوت”:

  1. ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی ١٦ گۆڵ: ٣٢ خاڵ
  2. ئیریک سۆرجا (فلورا تالین – ئیستۆنیا – ٢٩ گۆڵ): ٢٩ خاڵ
  3. چیرۆ ئیمۆبێللی (١٤ گۆڵ): ٢٨ خاڵ
  4. ئیلیا شکۆرین (ئینێرجتیک – بیلۆ ڕوسیا – ١٧ گۆڵ): ٢٥.٥ خاڵ
  5. ئێرلینگ هالاند ١٥ خاڵ: ٢٢.٥ خاڵ
  6. موحەمەد بویا تورای (جۆرگاردنس – سوید – ١٥ گۆڵ): ٢٢.٥ خاڵ
  7. تیمۆ ڤێرنەر (١١ گۆڵ): ٢٢ خاڵ
  8. جەیمی ڤاردی ١١ گۆڵ: ٢٢ خاڵ
  9. تیمۆسلاڤ کیس (زالگیریس ڤیلنیوس – لیتوانیا – ٢٢ گۆڵ): ٢٢ خاڵ
  10. کامیل ویلچیک (برۆندبای – دانیمارک – ١٤ گۆڵ): ٢١ خاڵ
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

موعجیزەی بەیل: لەگەڵ ڕیاڵ پێکراوە و لە وێڵز بێکێشە مەشق و ڕاهێنان دەکات !

خەڵک سپۆرت

گاریس بەیلی وێڵزی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ پێکهاتەی هەڵبژاردەی وێڵز دەستی بە مەشق و ڕاهێنان کردۆتەوە و ئەم جوڵەیەش میدیاکانی مەدریدی توڕە کردووە.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، ئەمڕۆ گاریس بەیل بەشێوەیەکی ئاسایی بەشداری لە یەکەی مەشق و ڕاهێنانە بە کۆمەڵەکانی هەڵبژاردەی وێڵز کردووە، ڕاین گیگز تەووای یاریزانانی بۆ ڕووبەڕوبونەوە نێودەوڵەتیەکان بانگهێشت کردووە لەنێوانیاندا یاریزانەکەی ڕیاڵ مەدرید هەرچەندە لەپێشوودا وەک یاریزانێکی پێکراو لەلایەن یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە ئاماژەی پێکراوە.

شەمەندۆفێرەکەی وێڵز لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوەی هەڵبژاردەی وێڵز دووچاری پێکان هات و لە کاتەوە هیچ یارییەکی بۆ یانەی شاهانە ئەنجام نەداوە، لەدوای ئەو ماوەیە زینەدین زێدانی ڕاهێنەری یانەی شاهانە ڕایگەیاند :” بەیل و جەیمس پێکراو نین، ماندوو نین و کێشەی جەستەییان نییە، بەبڕیاری هونەریش دوورنەخراونەتەوە، بەڵکو بەردەست نەبوون بۆ ڕووبەڕوبونەوەکان”.

ئەم لێدوانەی “زیزۆ” دەریدەخات کە لەنێوان بەیل و ڕیاڵ مەدرید کێشەیەکی گەورە بوونی هەیە، یاریزانەکە لە ڤاڵدیباس “ناوچەی مەشقەکانی مێرەنگی” وەک یاریزانێکی پێکراو مامەڵەی کردووە و بەتەنها مەشقی کردووە، بەڵام لەگەڵ پێکهاتەیەکەی ڕاین گیگز کێشەی نییە و بە کۆمەڵە تەواوی مەشقە ئاساییەکان ئەنجام دەدات!

“مارکا” نوسیویەتی: موعجیزەی بەیل! لە ڕیاڵ پێکراوە و لە وێڵز یاریی دەکات …

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

کاپێللۆ بە کریستیانۆدا تەقییەوە: پاڵەوانە و سێ ساڵە لێدەرکردنێکی نەکردووە !

خەڵک سپۆرت

فابیۆ کاپێللۆی ڕاهێنەری ئەفسانەیی ئیتاڵیا بەتوندی هێرش دەکاتە سەر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و دەڵێت: لە پێشودا ئەفسانە بوو، چیتر وا نەماوە.

شەوی ڕابردوو یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی لەنێو هاندەر و یاریگای خۆیدا (یوڤانتۆس ئارینا) بە تاکە گۆڵێکی پاولۆ دیبالا سەرکەوتنی بەسەر یانەی ئەی سی میلانی ڕکابەریدا بەدەست هێنا، لە هەمان ڕووبەڕوبونەوەدا و بۆ جاری دووەم لەسەریەک (دوای یارییەکەی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ) ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەری یوڤی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی بە پاولۆ دیبالا ئاڵوگۆڕ کرد و ئەوەش توڕەیی ئەفسانە پورتوگالیەکەی لێکەوتەوە، ئەفسانە زیندووەکە لەدوای دانیشاندنی ڕاستەوخۆ ڕوویکردە دەرەوەی یاریگا و بەپێی زانیاریەکانی “سکای سپۆرت” سێ خولەک پێش کۆتایی هاتنی یارییەکە یاریگای بەجێهێشتووە.

لەچاوپێکەوتنێکدا فابیۆ کپێللۆی ئەفسانەی ڕاهێنەرانی ئیتاڵیا بە “سکای سپۆرت”ی ڕاگەیاند :” لەدەرەوەی یاریگادا دەبوو کریستیانۆ ڕۆڵی پاڵەوان بگێڕێت، لەڕاستیدا ئەم یاریزانە ماوەی سێ ساڵە لێدەرکردنێکی سەرکەوتووی ئەنجام نەداوە، لەناخیدا پاڵەوانێک بوونی هەیە، بەڵام یوڤی لەهەمان کاتدا خاوەنی دیبالا و دوگلاس کۆستایە و ئەوانیش لە بارودۆخێکی باشدان دەتوانن گۆڕانکاری دروست بکەن”.

هەروەها دەڵێت :” یوڤی بەبێ کریستیانۆ سەرکەوتنی بەدەستهێنا، دەستخۆشی بۆ ماوریزیۆ ساری کە ئازایەتی ئەوەی تێدابوو یاریزانە پورتوگالیەکە لە یاریگا بهێنێتە دەرەوە، ئەو بڕیارە پێویستی بە جوامێریە و لەڕووی فیکریەوە دەیسەلمێنێت کە سەرجەم یاریزانان لە پێکهاتەکەدا گرنگیان هەیە، کریستیانۆ لە پێشوودا ئەفسانە بوو و ماوەیەکی دوور و درێژ بەوشێوەیە بەردەوام بوو، بەڵام لەئێستادا پێویستە بگەڕێتەوە سەر ئاستی ڕابردووی بەتایبەت لەڕووی جەستەییەوە، ئێستا ئەو خێرایی و دینامیکیەی نەماوە کە لەپێشودا پێی ناسرابوو، ئەفسانەکەی لە ئیسپانیا بەجێهێشت، پێموابێت بڕیاری دانیشاندنی دروست بوو”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان