ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە هەولێر شوێن بۆ ئاوارەكانی ڕۆژئاوا دابین دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە پارێزگای هەولێر، شوێن بۆ حەواندنەوەی ژمارەیەك ئاوارەی ڕۆژئاوای كوردستان ئامادە دەكرێت، بەرپرسێكی دیوانی پارێزگاكەش پێیوایە، “ئەگەر ئاوارەیەكی زۆر ڕوو لە هەولێر بكات، ئەوا كەمپی نوێ دەكەنەوە”.

ڤیان ڕەشید، بەرپرسی سەنتەری قەیرانەكان لە دیوانی پارێزگای هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە، “دوای ئاڵۆزییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان و لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆك وەزیران، پارێزگای هەولێر كەوتە خۆئامادەكردن بۆ پێشوازیكردن لە ئاوارەكانی ڕۆژئاوای كوردستان و هەموو ئامادەكارییەك كراوە بۆ ئەوەی لە كاتی هاتنی هەر ئاوارەیەكدا هاوكاری بكرێت”.

دەشڵێت: “تا ئێستاش هیچ ئاوارەیەكی ڕۆژئاوای كوردستان نەگەیشتۆتە سنووری پارێزگای هەولێر و هەموویان لە دهۆك نیشتەجێ كراون، بەڵام وەك سەرەتایەك شوێنی حەواندنەوەی 300 خێزان ئامادە كراوە و هەركاتێك ئاوارە بگەنە هەولێر تێیدا جێگیر دەكرێن.”

سەبارەت بە دروستكردنی كەمپی نوێ‌، ئەو بەرپرسەی دیوانی پارێزگای هەولێر دەڵێت: “بۆ دروستكردنی كەمپ كێشەی نەبوونی زەوییان هەیە، بەڵام ئەگەر بێتو ڕێژەیەكی زۆر ئاوارە بگاتە هەولێر، ئەوە بێگومان لەگەڵ ڕێكخراوە هاوكارەكان دەست بە دروستكردنی كەمپی نوێ دەكەن”.

بەهۆی ئۆپەراسپۆنە سەربازییەكەی توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان، وێڕای شەهیدبوونی ژمارەیەكی زۆر لە مەدەنییەكان، تائێستا هەزاران كەس لەو ناوچەیە ئاوارەبوون و زۆربەی ئەو ئاوارانەش ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە.

کوردستان

نزیكەی هەزار تووشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبوونەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی چوار هەفتەی ڕابردوودا نزیكەی هەزار تووشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاكبوونەتەوە.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، لە ماوەی چوار هەفتەی ڕابردوودا 911 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاكبوونەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا لە ڕۆژی 13-5-2020 تا ئەمڕۆ 7021 توشبووی كۆرۆنا چاك بوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەرێم؛ لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 23 حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات ، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 612 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 23 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە ، 4146 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولێر72 كەس و سلێمانی 94 كەس و لە گەرمیان 28 كەس و دهۆك 418 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 534 كەس چاكبوونەوە و 23 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

یەكگرتوو بارەگاكانی لە پارێزگایەكی هەرێم داخست

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرپرسێكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە هەڵەبجە بۆ ماوەی 2 هەفتە تەواوی ئۆرگان و بارەگاكانیان بەداخراوی دەهێڵنەوە.

حەسەن شێخ عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی 5ی یەكگرتووی ئیسلامی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی لەلایەن لیژنەی نەخۆشخانەی وەفای تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئاگاداركراونەتەوە بۆ ڕێگریكردن لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە بارەگاكانیان داخستووە.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوەی یەك هەفتەیە بارەگاكانیان داخستووە و هەفتەیەكی دیكەش بەداخراوی دەمێنیتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان