ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەڤیدیۆ؛ هێزەكانی ئەمریكا لە گوڵبارانەوە بۆ بەردباران كردن

خەڵك – بەشی هەواڵ
لەكاتی پڕۆسەی ئازادی عیراق و هاتنی هێزەكانی ئەمریكا بۆ هەرێم لەسەر شەقامەكان لەلایەن هاووڵاتیانەوە گوڵباران دەكران، لەپای ڕزگاركردنی دانیشتووانی عیراق لە دیكتاتۆریەتی سەدام حسێن، بەڵام لەئێستادا بەهۆی پشتكردنە كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان و كشانەوەی سوپای ئەمریكا لە قامیشلۆ و هەرێمی كوردستان سوپای ئەمریكا بەردباران كران.

بەپێی تۆمارێكی ڤیدیۆیی، كە لە میدیاكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، لەكاتی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ڕۆژئاوای كوردستان بۆ ناو خاكی هەرێم لە شارۆچكەی خەبات-ی نزیك هەولێری پایتەخت لە لایەن كۆمەڵێك گەنجی كوردەوە بەردباران دەكرێن.

هاوكات هەر ئەمڕۆ ئەو هێزەی ئەمریكا لەكاتی كشانەوەی لە قامیشلۆ لەلایەن هاووڵاتیان بە بەرد و پەتاتە ماڵئاواییان لێ‌ كرا.

كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ناو خاكی ڕۆژئاوای كوردستان و پشت كردنە كورد ناڕەزایەتییەكی زۆری سیاسی و جەماوەری لە ڕۆژئاوای كوردستان و باشووری كوردستان و تەنانەت لە ئەمریكا لێكردۆتەوە، چونكە هێزە كوردیەكانی ڕۆژئاوا بە درێژایی چەندین ساڵ لەپاڵ سوپای ئەمریكا شەڕێ‌ تیرۆریان كردووە دژی داعش.

ڕووداوی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لای هاووڵاتیان ئەوەی بیر هێناوەتەوە، كە لە ساڵی 2003 بەگوڵ پێشوازییان لێ‌ كرا بۆ لەناوبردنی ڕژێمێكی دیكتاتۆری وەك سەدام حسێن، بەڵام دوای 16 ساڵ و ڕێگەدان بە كۆمەڵكوژی كورد لە ڕۆژئاوا لەلایەن توركیاوە بەهۆی پشتكردنە كورد لەلایەن ترەمپ-ەوە هاوكێشەكە پێچەوانە بۆتەوە.

کوردستان

مەسرور بارزانی: دەستكاریكردنی مووچە بەشێك نییە لە چاكسازی

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند دەستكاریكردنی مووچە بەشێك نییە لە پرۆسەی چاكسازی.

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە میانی ڕێوڕەسمی دەستپێكردنی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی وتەیەكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند خەڵكی سلێمانی شایانی ئەم پرۆژەیە و چەندین پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزارین.

وتیشی: ئەم پرۆژەیە نەك هەر بۆ سلێمانی، بەڵكو دەستكەوتێكی گرنگە بۆ هەموو خەڵكی كوردستان.

جەختیشیكردەوە لەوەی قەیرانی ئابووری لە خزمەتكردنی هاووڵاتییان نایانوەستێنێت.

مەسرور بارزانی سوپاسی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران و سەرجەم وەزیرەكانی كابینەكەی كرد كە پێكەوە هاوكار بوون لە سەرخستنی كارەكانی حكومەت.

سەبارەت بە قەیرانی دارایی و كەمكردنەوەی مووچەش ڕایگەیاند دەستكاریكردنی مووچە بەشێك نییە لە پرۆسەی چاكسازی، بەڵكو بۆ خۆگونجاندن بووە لەگەڵ ئەو بودجەیەی لەبەردەستدا بووە.

جەختیشیكردەوە كە چاكسازی پرۆسەیەكی دیكەیە و لەو چوارچێوەیەشدا كاردەكەن بۆ زیادكردنی داهات و كەمكردنەوی خەرجی.

مەسرور بارزانی ئاماژەشیدا بەوەی بەردەوام دەبن لە پێدانی دەسەڵات بە پارێزگاکان و شۆڕکردنەوەی دەسەڵات ویستی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پارێزگاری سلێمانی: شاڕێی بابان پرۆژەیەكی ستراتیژییە بۆ سلێمانی

خەڵك – بەشی هەواڵ
پارێزگاری سلێمانی سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ جێبەجێكردنی بەڵێنی دروستكردنی شەقامی 100 مەتری سلێمانی كە بە شاڕێی بابان ناودەبرێت.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی جێبەجێكردنی شەقامی 100 مەترسی سلێمانیدا سوپاسی هەردوو كابینەی هەشتەم و نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كرد، بە تایبەتیش مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی كە هەوڵی زۆریان دا بۆ دەستپێكردنی پرۆژەكە.

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند درێژیی پرۆژەكە 106 كیلۆمەترە و لە قۆناغی یەكەمدا كە ئەمڕۆ دەستپێدەكات 32 كیلۆمەتری جێبەجێ دەكرێت كە لە پردی تاسڵوجەوە تا گوندی دەمركان دەبێت.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر جەختیشیكردەوە لەوەی شەقامی 100 مەترسی، پرۆژەیەكی ستراتیژییە بۆ سلێمانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاتووچۆی سۆران بۆ ماوەی یەك هەفتە دەوام و مامەڵە ڕادەگرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە سبەینێوە بۆ ماوەی یەك هەفتە دەوام ڕادەگرێت.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە ڕاگەیەندراوێكدا داوای لە هاووڵاتییان كرد لە سبەینێوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان نەكەن بۆ ڕاییكردنی مامەڵەكانیان، هۆكارەكەشی بۆ گواستنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكە بۆ بینای نوێ گەڕاندەوە.

دەقی راگەیەندراوکە:
ئاگاداری هاووڵاتییانی خۆشەویست دەکەینەوە کە لە بەیانی رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢ / ٧ / ٢٠٢٠ تاکو رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ڕێکەوتی ١٩/ ٧ / ٢٠٢٠ بە هیچ شێوەیەک سەردانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران نەکەن چونکە بۆ ماوەی یەک هەفتە رایکردنی مامەلەی سەرجەم هاووڵاتییان لە بەرێوەبەرایەتیەکەمان رادەگیرێت بە هۆی گواستنەوەی بارەگای بەرێوەبەرایەتیەکەمان بۆ باڵەخانەی (بینای) نوێی، وەک دەرکردن و نوێکردنەوەی مۆڵەت ، پشکنینی ئۆتومبێل ، هتد… ، بۆیە داوا لەو هاووڵاتییانە دەکەین کە کاری مامەڵەی نوێکردنەوە و دەرهێنانی مۆڵەت ، پشکنینی ئۆتۆمبێل ، تاقیکردنەوەی میکانیک ـ تورای رەمپە ، گەراج ، ناوشار ـ خولی وانەگوتنەوەی مۆڵەت یان هەر مامەڵەیەکی تریان لە بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بە سەرجەم بەش و هۆبەکان هەیە لە بەیانی رۆژی یەکشەممە ١٢ / ٧/ ۲۰۲۰ تاکورۆژی یەکشەممەی داهاتوو ١٩ / ٧ / ۲۰۲۰ بەڕێکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان رادەگیرێت بە هەموو شێوەیەک بۆیە لەماوەی دیارکراو سەردانی بەرێوەبەرایەتیەکەمان نەکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان