ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

لەژێر فشاری خۆپیشاندەران حكومەتی لوبنان پڕۆژەی چاكسازی پەسەندكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
لەگەڵ زیادبوونی خۆپیشاندانەكان لە بەیروت-ی پایتەختی لوبنان، ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە پڕۆژەی چاكسازی پەسەند كرد و چەند بڕیارێكیشی بۆ بودجەی 2020 دەركرد.

ئەمڕۆ دوای 5 ڕۆژ لە خۆپیشاندان و خێمە هەڵدانی خۆپیشاندەران لە بەیروت، حكومەتی ئەو وڵاتە كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجامدا لە كۆشكی كۆماری لە (بعبدا) و پڕۆژەی چاكسازی پەسەند كرد.

لای خۆیەوە، هەژماری فەرمی سەرۆكایەتی كۆماری لوبنان لە تویتەر بڵاویكردەوە، كە ئەنجوومەنی وەزیران هەموو بڕگەكانی پڕۆژە چاكسازییەكەی پەسەند كردووە و هەروەها پڕۆژە یاسای بودجەی 2020یشی پەسەند كردووە.

هاوكات، سەعد حەریری، سەرۆك وەزیرانی لوبنان دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە وتەیەكدا بۆ خۆپیشاندەران ڕایگەیاند، كە پڕۆژەی چاكسازییان پەسەند كردووە و بەشێكی وردەكارییەكەشی ئاشكراكرد.

ڕاشیگەیاند، كە بڕیاریانداوە باج بخەنە سەر بانكە ئەهلییەكان و ڕێژەی 50%ی باجی سەر كارەبا لادەبەن و لەگەڵ ئەوەشدا بڕی 20 ملیار لیرە دابین دەكەن بۆ پێدانی مووچە بە كەسانی هەژار و كەمدەرامەت.

جیهان

گرووپێكی چەكداری فەلەستینی مووشەكبارانكردنی ئیسرائیلی لەئەستۆگرت

خەڵك- بەشی هەواڵ
گرووپی چەكداری سەرایای قوودس مووشەكبارانكردنی ئیسرائیلی ڕاگەیاند.

سەرایای قوودس ڕایگەیاند، مووشەكبارانكردنی ئیسرائیل لە وەڵامی كوشتنی بەها ئەبو عەتا سەركردەی ڕێكخراوی جیهادی ئیسلامیدا بووە.

ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند 25 مووشەك ئاڕاستەی شاری تەلئەبیبی پایتەخت كراون و زەنگی ئاگاداركردنەوەش لە باشووری وڵات لێدراوە.
هاوكات ئیسرائیل بڕیاریدا بە داخستنی نێوەندەكانی خوێندن لە باشووری ئیسرائیل لە سنوورەكانی غەزە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تەلئەبیب مووشەكباران كرا

خەڵك –بەشی هەواڵ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شاری تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل مووشەكباران كرا.

سووپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە غەزەوە 25 مووشەك ئاڕاستەی شاری تەلئەبیب كراون و زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدراوە.

بەپێی سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەكان، بەهۆی هێرشە مووشەكییەكەی سەر پایتەختی ئیسرائیلەوە ترس و دڵەڕاوكێ لەنێو هاووڵاتیاندا بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئیسرائیل سەركردەیەكی جیهادی ئیسلامی كوشت

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئیسرائیل سەركردەیەكی ڕێكخرای جیهادی ئیسلامی لە غەزە كوشت.

بەپێی سەرچاوەكان، ئیسرائیل لە ڕێگەی هێرشێكەوە ئەو سەركردەیەی ڕێكخراوی جیهادی ئیسلامی كوشت كە ناوی بەها ئەبو عەتایە.

لەوبارەیەوە بنامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند ئەو سەركردەی جیهادی ئیسلامی سەرپەرشتیاری زۆر چالاكی لە دژی ئیسرائیل كردوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان