ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ژمارەی سەركردە كوژراوەكانی داعش لە دیالە ئاشكرا دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە، ژمارەی سەركردە كوژراوەكانی داعش لە ساڵی 2019دا ئاشكرا دەكات.

سادق حسێنی، سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە پارێزگای دیالە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “ژمارەی سەركردە كوژراوەكانی ڕێكخراوی داعش لە ساڵی 2019دا گەیشتۆتە 15 كوژراو، پڕۆسەی كوشتنەكانیش لەڕێی بۆسە و پێكداهەڵپژانە ڕاستەوخۆكان، یان هێرشی ئاسمانییەوە بوون”.

بە وتەی حسێنی، “كوژرانی ئەو سەركردانە وای لە ڕێكخراوی داعش كردووە، پاشماوەی سەركردە و چەكدارەكانی بەرەو ناوچەی مەیتە و دەورووبەری ببات لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین”.

سەرۆكی لیژنەی ئەمنی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە دەڵێت: “داعش لاوازە، بەڵام تائێستاش شانەی نوستووی بەربڵاوی لە هەندێك ناوچەدا ماوە، كە ناو بەناو هەوڵ دەدەن لە دوورەوە هێرش بكەن و پاشان هەڵبێن، بەڵام دەستیان بەسەر یەك بست خاكی دیالەدا نەگرتووە”.

عێراق

چوار چەكداری داعش لە موسڵ دەستگیركران

خەڵك- بەشی هەواڵ

شانەی ڕاگەیاندنی سەر بە هێزەكانی عیراق ڕایگەیاند، كە چوار چەكداری داعشیان لە موسڵ دەستگیركردووە.

شانەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا كە میدیاكانی عیراق بڵاویانكرووەتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو كەسانە لەسەر بنەمای زانیاری وردی هەواڵگری دەستگیركراون.

بێجگە لە دەستگیركردنی ئەو چەكدارانە هێزە ئەمنییەكان لە سنوری موسڵ ڕێوشوێنی ئەمنی توندیان گرتووەتەبەر بۆ ڕێگری لە هەر چەكدارێكی داعش كە بێەوێت لە سوریاوە بپەڕێتەوە بۆ ناو سنوری عیراق.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەرۆكایەتی كۆمار: هەر دەستتێوەردانێكی دەرەكی ڕەتدەكرێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكایەتی كۆمار جەخت دەكاتەوە:”چاكسازی بەڵێندراو لە عیراقدا بڕیارێكی تەواو عیراقییە”.

سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتی كۆمار ڕایگەیاند، چاكسازی بەڵێندراو لە عیراقدا بڕیارێكی تەواو عیراقییەو وەك وەڵامدانەوەیەكە بۆ ویستی گەلی عیراق.

ئەو سەرچاوەیەی سەرۆكایەتی كۆمارى عيراق جەختیشیكردەوە، هیچ شوێنێك بۆ دەستتێوەردانی دەرەكی نەماوە، چونكە هەر دەستتێوەردانێكی دەرەكی ڕەتدەكرێتەوە و نەشیاوە.

ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند، گەلی عیراق بە گوێرەی پێشینەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانی خۆیان و بە ڕێزگرتن لە ویستی مەرجەعییە ئاینییەكان لەچوارچێوەی دەستوور و یاسا و بەبڕیاری نیشتمانی داهاتوو بڕیاری خۆیان یەكلایی دەكەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

حەدیسی: حكومەت بەمشێوەیە مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەران دەكات

خەڵك- ئیدریس جەبار
وتەبێژی حكومەتی عیراق ڕایدەگەیەنێت، حكومەت پێداگرە لەسەر زامنكردنی مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە و بەكارنەهێنانی توندوتیژی لە دژی خۆپیشاندەران، لەگەڵ تەئكیدكردنەوە لەسەر مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە.

ئەم قسانەی سەعد حەدیسی، وتەبێژی حكومەتی عیراق لەكاتێكدایە، كە لەو دەمەی تەوژمی خۆپیشاندانەكان لە عیراق لە مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردووەوە دەستیپێكردووە، تائێستا زیاتر لە 300 كەس كوژراون و هەزارانى تر برینداربوون.

سەعد حەدیسی، وتەبێژی حكومەتی عیراق لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند، “حكومەتی عیراق لەگەڵ ئەوەی خۆپیشاندانی ئاشتیانە بە مافی هاووڵاتیان دادەنێت، هەوڵ دەدات هەنگاوی ڕاستەقینە هەڵبنێت بۆ بەدەنگەوەچوونی خۆپیشاندەران و هێنانەدی داواكارییەكانیان و ئەنجامدانی چاكسازی تەواوەتی، كە داخوازی بزاوتنی جەماوەرییە لەئێستادا”.

بە وتەی سەعد حەدیسی، “لەگەڵ بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەكان، حكومەت تەئكید لەسەر پێویستی پاراستنی سامانی گشتی و تایبەت و ڕێگەدان بە كاركردن لە دامەزراوە گرنگەكانی دەوڵەت، لەگەڵ ڕێنەگرتن و ڕێگەدان بە ڕێڕەوی كاركردن لە دامودەزگا فەرمییەكان، ئەمە میكانیزمی حكومەتە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ خۆپیشاندانەكان”.

وتەبێژی حكومەت دەڵێت: “خۆپیشاندان و بزاوتنی جەماوەری، فاكتەری سەرەكی خێراكردنی ڕەوڕەوەی چاكسازییەكانن، بۆ گوشارخستنە سەر هێزە سیاسییەكان و جومگە جیاجیاكانی دەسەڵات، بۆ بەدەنگەوەچوون و جێبەجێكردنی داواكاری و داخوازی ڕەوای خۆپیشاندەران، لەگەڵ ئەنجامدانی چاكسازی لە چوارچێوەی سیستمی سیاسی، بە تایبەت لەئێستادا، كە قسە لەسەر هەمواری دەستوور دەكرێت لەڕێی پێكهێنانی لیژنەیەك لە پەڕلەمان بۆ ئەو مەبەستە، كە لێوەی گۆڕانكاری ڕەیشەیی و گرنگ ئەنجام دەدرێت لەڕێی هەمواری دەستوور و بەپێی خشتەیەكی كاتی، كە بە چوار مانگ دیاری كراوە”.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان