ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کۆمپانیای ZTE دەناسیت؟ مۆبایلەکانی ئێجگار هەرزان و تایبەتمەندی بەرزی ڕاگەیاند!


خەڵک-

ئەگەر بە دوای مۆبایلێکی هەرزان و تایبەتمەندی گونجاودا دەگەڕێیت لە کاتی ئێستادا ئەوا مۆبایلەکانی کۆمپانیای ZTE تەواو گونجاون بۆ بەکارهێنەران، کۆمپانیاکە مۆبایلێکی نوێی ڕاگەیاند بە ناوی ZTE Blade 20، کە نرخی ١٤٠ دۆلار دەبێت.

ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی ١٩٨٥ دا دروستکراوە لە وڵاتی چین دروستکراوە و ماوەی چەند ساڵێکە زۆربەی ئەو مۆبایلانەی دەیان خاتە بازاڕەوە بەوە ناسراون تایبەتمەندی بەرز و نرخی کەمیان هەیە و دەیەوێت زیاتر بەم تایبەتمەندییە خۆی ناسراو بکات.

بلەید ٢٠ خاوەنی شاشەیەکی ئێڵ سی دییە بە قەبارەی 6.49 ئینج و بە ڕوونی ئێچ دی پڵەس لەگەڵ پڕۆسێسەری MediaTek Helio P60 لەگەڵ پڕۆسێسەری گرافیکی Mali-G72 MP3.

مۆبایلەکە هەڵگری ڕامێکی ٤ گێگابایتە و بە بیرگەی ١٢٨ گێگابایت و پشتگیری بیرگەی دەرەکی دەکات لە جۆری مایکرۆ.

کامێرای سێڵفی ٨ مێگاپێکسڵە هەروەها سێ کامێراش لە پشتەوە بە ڕونییەکانی ١٦+٨+٢ بۆ جۆرە جیاوازەکانی وێنەگرتن، خاوەنی باترییەکە بە توانای ٥٠٠٠ میلی ئەمپێر بە توانای ١٨ وات کە دەتوانیت بۆ ماوەی دوو ڕۆژ کاری پێبکەیت.

Image result for ZTE Blade 20

ئەگەر سەرنج بدەین بۆ کەسێک کە بە دوای مۆبایلێکی هەرزاندا بگەڕێت و تایبەتمەندی بەرزی هەبێت، ئەوا ئەم مۆبایلە بەتەواوی گونجاوە بۆی.

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هۆكاری قفڵبوونی ده‌رگا‌و جامی ئۆتۆمبێل


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

هەندێک جار ده‌رگا‌و جامی ئۆتۆمبێلەکان قفڵدەبن و هۆکارەکەی نازانرێت، لێرەدا چەند هۆکارێک و چارەسەرەکەی دەخەینەڕوو:

 

1: وشكبوونه‌وه‌ی سیمی ده‌رگاكه‌‌ و ژه‌نگ هه‌ڵهێنان.

2: خورانی قاعیده‌ی داخستن‌و كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكه‌ كه‌ زۆرجار له‌پلاستیك (باغه‌) دروستكراوه‌.

3: بوونی گرفت له‌ماتۆری هه‌ڵسوه‌ڕانی جامه‌كه‌ یاخود كردنه‌وه‌‌و داخستنی ده‌رگاكه‌دا.

 

چاره‌سه‌ر:

بۆ دروستنه‌بوونی كێشه‌ی قفڵبوونی ده‌رگا‌و جامی ئۆتۆمبێل، پێویسته‌ شه‌ش مانگ جارێك سیم‌و مه‌كینه‌ی ده‌رگاكان چه‌ور بكرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

زانكۆی كاسۆلیكی لە هەولێر CUE ماڵپەڕە نوێیەكەی دەخاتەكار


خەڵک

هاوكات لەگەڵ گەشەكردنی پڕۆسەی فێركردنی ئەلیكترۆنی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، زانكۆی كاسۆلیكی لە هەولێر، ماڵپەڕە ئەلیكترۆنییە نوێیەكەی دەخاتەكار cue.edu.krd

ماڵپەڕەكە دیزاینێكی جوان و تەكنیكێكی نوێی تێدا بەكارهاتووە، كە وا دەكات بەكارهێنانی ئاسان بێت و زیاتر سوودبەخش بێت، هەموو كەسێك دەتوانێ بەكاری بێنێ و تێیدا شارەزای زانكۆكە و بەشەكانی بێت و ئاگاداری خزمەتگوزاری و چالاكییەكانی بێت.

ئەم ماڵپەڕە نوێیە مینبەری فێركردنی ئەلیكترۆنیی Moodleی بۆ دانراوە لە ڕێگای ئەم بەستەرەوە: https://portal.cue.edu.krd
Moodle، سیستەمێكی ئیداریی فێركردنی زیاتر جەماوەرییە و لە جیهانیشدا زۆر بەكار دەهێنرێ (LMS)، چونكە چارەسەرێكی نەرم و كراوە و بەخۆڕاییە بۆ داونلۆدكردنی سیستەمی كارگێڕیی فێركردن.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی فێركردنی ئەلیكترۆنی لە هەموو جیهان، Moodle مینبەرێكە بەكارهێنانی ئاسانە، خزمەتی پێداویستییەكانی خوێندن و ڕاهێنانی فێرخوازان دەكات لە CUE كە باشترین و دیارترین خزمەتە لە بارودۆخی ئێستا. هەروەها سەردانكەران دەتوانن لەڕێی ئەم ماڵپەڕەوە، زانكۆكە بناسن و ئاگاداری كار و چالاكییەكان و فێرخوازان و بەشەكانی زانكۆ بن، ڤیدیۆی لەبارەی ناساندنی فێرخوازەكان تێدایە، كە لە ڕەگەز و ئاین و نەتەوەی جیاوازی عێراقیی ڕەسەن پێك هاتوون.

ئەمەش ئاماژەیە بۆ جوانیی سیاسەتی زانكۆكە، كە پابەندە بە جۆراوجۆرێتی و تێكەڵكردنی ڕەگەزە جیاوازەكان و قبووڵكردنی یەكتر. هەروەها چەند دەروازەیەكی تێدایە كە گرنگی بە كار و چالاكی و وۆركشۆپەكانی زانكۆكە دەدەن. پێناسەی خزمەتگوزاری و بەشەكانی ئێستای زانكۆی تێدایە و باسی ئەو بەشانەشی تێدایە كە بۆ ساڵی نوێ دروست كراون. لە ئایندەیەكی نزیكیشدا ماڵپەڕەكە كتێبخانەیەكی ئەلیكترۆنی دەكاتەوە، كە پڕ بێت لە سەرچاوە و كتێبی گرنگ و بەسوود، بۆ قوتابیانی زانكۆ و هەموو سەردانكەرانی دیكەی ماڵپەڕەكە.

جێی ئاماژەیە كە زانكۆی كاسۆلیكی، گرنگیی دەرفەتێكی نایابی خوێندنی باڵا بەرجەستە دەكات، سەرەڕای كرێیەكی گونجاوی ساڵانەی فێركردن، ئەو فێرخوازانەی پێویستیان بە پاڵپشتیی دارایی هەیە، CUE سیستەمێكی دارایی سەخاوەتمەندیان پێشكەش دەكات، بۆ ئەوەی كرێی خوێندنی پێ بدەن. هەروەها دەرماڵەیەكی تایبەتی خوێندنیش دەداتە ئەو فێرخوازانەی لە خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگەن.

جێی باسە، زانكۆی كاسۆلیكی لە هەولێر، دامەزراوەیەكی قازانجنەویستی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییە، بڕوانامە لە بوارەكانی: كارگێڕیی كار، ژمێریاری، توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی، تەكنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان، بەنیازیشە بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021 بەشەكانی فراوان بكات، بەشە زانستییە پزیشكی و تەندروستییەكان، پزیشكیی گشتی و پزیشكیی ددان، لقی نوێی زانستە مرۆیی و كۆمەڵایەتییەكان، زانستە پەروەردەییەكان بە لقی جۆراوجۆر، دەرمانسازی و ئەندازیاری و لقەكانیان بكاتەوە. بڕوانامەكانی لە لایەن هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكوومەتی هەرێمی كورستان و حكوومەتی فیدڕاڵی دانی پێدا نراوە.

سیستەمی خوێندن و فێركردن لەم زانكۆیە لەسەر زمانی ئینگلیزی بونیات دەنرێت، بۆ یارمەتیدانی فێرخوازانیش، زانكۆ پاڵپشتیی زمانەوانی لەپێش/یان لەمیانەی ساڵەكانی خوێندنی ئەكادیمی دەستەبەر دەكات. هەروەها ژینگەیەكی لێبوردەیی و جیاوازی ئەكادیمی هەیە، بەوپێیەی دامەزراوەیەكی ئەكادیمی كراوەیە و دابونەریتە جیاوازەكانی بواری خوێندنی باڵا دەپارێزێت و چاودێریی ئامادەكردنی نەوەی ئایندە دەكات، بۆ ئەوەی زانست و زانیاری و لێهاتوویی و شارەزایی پێویستیان بۆ ئامادە بكات، بەمەبەستی خزمەتكردنی كۆمەڵگای هەرێمی و نیشتمانی و نێودەوڵەتی.

زانكۆی كاسۆلیكی لە هەولێر، ئەندامی كیانی جیهانییە بۆ دامەزراوەكانی خوێندنی كاسۆلیكی، لەم سۆنگەیەشەوە هەوڵ دەدات بۆ هێنانی كەسانی پیشەگەر و زانای بەناوبانگی نێودەوڵەتی، بۆ ئەوەی فێرخوازەكانی هاوتای زانكۆ جیهانییەكان بن.

هەروەها دەرفەت بۆ فێرخوازەكانی دەڕەخسێنێ بۆ ئەوەی لەمیانەی پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕیدا پەرە بە پەیوەندی و كارلێكەكانی لەگەڵ زانكۆ هاوبەشەكانی لە ئوستڕالیا، ئەوروپا و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

شارێکی ژاپۆن بەکارهێنانی تەلەفۆن لەکاتی رۆیشتندا قەدەغە دەکات


خەڵک

بەرپرسانی شاری یاماتۆ نزیك تۆکیۆ بەرنووسی بڕیارێکیان پێشنیارکردووە بۆ پەرلەمانی شارەکەیان بۆ قەدەغەکردنی بەکارهێنانی تەلەفۆن لەکاتی رۆیشتندا.

ماسائاکی یۆسۆمی بەرپرسێکی شارەکە دەڵێت؛ ژمارەی ئەو کەسانەی تەلەفۆنی مۆبایل بەکارئەهێنن زیادیکردووە و بە هۆیەوە ژمارەی ڕووداوەکانی هاتووچۆش زیاد بوون و ئەمانەوێت ڕێ لەو ڕووداوانە بگرین.

وتیشی ئەگەر هاتوو بڕیارەکە پەسەندبکرێت ئەوا دەبێتە یەکەم هەڵوێستی لەو جۆرە کە لە ژاپۆن کاری پێبکرێت.

ماسائاکی یۆسۆمی وتی: بەهیواین ئەو قەدەغەکردنە ببێتە مایەی ‌هۆشیارکردنەوەی خەڵك پەیوەست بەمەترسییەکانی بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی رۆیشتندا.

لەدرەرئەنجامی توێژینەوەیەك لەساڵی 2014، کە لەلایەن کۆمپانیای مۆبایلی “ئێن تی تی دۆکۆمۆ” دەرکەوتووە بەکارهێنەران لە کاتی بەکارهێنانی مۆبایلەکانیان ئاگایان لەڕێگەوبان نامێنیت لەو دەمەی چاویان لەسەر تەلەفۆنەکانیانە.

هەروەها لە ڕێگەی ئاپێکی تایبەتی کۆمپیۆتەرەوە بۆیان دەرکەوتووە لەو دەمەی هەزارو پێنج سەد کەس بیانەویت لە شەقامی قەڕەباڵغی “شێبۆیا” بەرەو ئەوبەری شەقامەکە بپەڕنەوە، ئەوا دوو لەسەر سێی ئەو ژمارەیە بەهۆی بەکارهێنانی مۆبایلەکانیانەوە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ یان لەدەست بەربوونەوەی مۆبایلەکانیان ئەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان