ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هواوی مۆبایلی nova 5z ی ڕاگەیاند بە بوونی چوار کامێرا و نرخێکی هەرزان

خەڵک-

مانگی یەک هواوی زنجیرە مۆبایلی نۆڤا ٥ ی ڕاگەیاند و مانگێک دواتر نۆڤا ٥ پڕۆی ڕاگەیاندبوو لە ئێستاشدا کۆمپانیاکە مۆبایلێکی نوێی ڕاگەیاند بە ناوی nova 5z.

مۆبایلەکە هەڵگری پڕۆسێسەری هواوی کیرین ٨١٠ یە بە ڕامی 6 GB و بیرگەکانی 64GB و 128GB ناتوانرێت کامێرا و باتری بگۆڕێت بەشێوەی ئاساییی.

خاوەنی شاشەیەکی 6.26 ئینجی جۆری LCD ییە بەبوونی کامێرای سێڵفی 32MP و کامێرای پشتەوەی هەڵگری چوار کامێرای پێشکەوتووە بە تواناکانی 48 MP و 8 MPی گۆشە فراوان و 2 MP ی هەستەوەری ورد و قوڵی و 2 MP لە جۆری ماکرۆ.

Image result for Huawei launches nova 5z - a cheaper nova 5i Pro

باتری مۆبایلەکە 4,000 mAh ـە بە توانای بارگاویکردنەوەی خێرای ١٠ وات، هەروەها لەسەر ڕووکاری EMUI 9.1 بنیات نراوە بە وەشانی ئەندرۆید پای، تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد بەکارهاتوو لە کامێراکانیدا تاوەکوو وێنەیەکی جوانت بۆ بچرکێنێت.

تایبەتمەندییەکی گرنگی تری بریتییە لە بوونی GPU Turbo کە بۆ ئەزموونکردنی باشتری یارییەکانە، و نرخی مۆبایلەکە $225ـە بە ڕەنگەکانی ڕەش و ئۆرۆرا و سەوزی ڕۆشنی.

Image result for Huawei launches nova 5z - a cheaper nova 5i Pro

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئینتەرنێتی 5G لە بیربکە، و چین کار لەسەر گەشەپێدانی 6G دەکاتەوە!

خەڵک-

تەنانەت هێشتا بەکارهێنانی ئینتەرنێتی 5G نەگەشتووەتە زۆرێک لە وڵاتانی پێشکەوتووی جیهان و چەند ساڵێکی پێدەچێت هەتاوەکوو بەشێوەیەکی بەرفراوان بڵاوببێتەوە، بەڵام وڵاتی چین سەرقاڵی گەشەپێدانی ئینتەرنێتی 6G ییە.

ئینتەرنێتی 5G دەجار خێراترە لە ئینتەرنێتی 4G سەرەتا لە وڵاتی چینەوە بڵاوکرایەوە، و دەیەوێت شانازی ئینتەرنێتی 6G یش هەر بۆ خۆی بنوسێتەوە.

Forget 5G, 6G Is Already on the Way

بۆ ئەو مەبەستەش دەسەڵاتدارانی چین ٣٧ زانایان کۆکردووەتەوە لەسەر جەم شارەکانی ئەو وڵاتەوە بۆ بەرەوپێش بردن و تاقیکردنەوەی ئینتەرنێتی 6G.

هەروەها ئەگەر ئەم هەنگاوانەی وڵاتی چین کردویەتی بە پێشەنگ لە کیشوەری ئاسیادا و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ساڵی داهاتوودا ببێتە پێشەنگی بواری تەکنەلۆژیا بەهۆی ئەوەی خاوەنی گەشەپێدانی ئینتەرنێتی 5G دەبێت لە جیهاندا، و کۆمپانیاکانی هواوی و شاومی و ئۆپۆ و وەنپڵەسیش لەو وڵاتەوە کارەکانیان بڵاودەکەنەوە بە جیهاندا و ناوی چینیان زیاتر بە جیهان ناساندووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ڤیدیۆ: چەند ڕۆبۆتێک،کە توانای سەرنجڕاکێشیان هەیە

خەڵک-

کۆمپانیای بۆستن داینەمیکس لە بواری پەرەپێدان و درووستکردنی ڕبۆتەکاندا کاردەکات، وەکوو هەمیشە چەند مانگێک جارێک بە ڕۆبۆتی نوێ و بەهێزەوە دەردەکەوێت کە دەبێ

تە جێی سەرسوڕمانی هەموو جیهان.

تاقیگەی Biomimetics MIT کە سەر بە پەیمانگای ماساچوسە بۆ تەکنەلۆژیا لە یوتیوب ڤیدیۆیەکی ڕۆبۆتی بڵاوکردووەتەوە و دەردەکەوێت توانایەکی بەهێزیان هەیە، وەکو بازی بەرز و ڕاکردن و هەڵبەز و دابەزی بەردەوام و هەروەها دەشتوانن خۆیان بخەنە سەر لا و خۆیان هەڵبگەڕێننەوە و ڕاست ببنەوە.

ڤیدیۆکە ٩ ڕۆبۆتی Mini Cheetah ـی بۆستن داینەمیکسە کە کۆنتڕۆڵ و فرمانەکانیان ئاڕاستە دەکرێت، دەتوانن بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن و توانا بەهێزەکانی ئەم ڕۆبۆتانە ببینن.

هەروەها کۆمپانیاکە لە ماوەی ڕابردوودا ڕۆبۆتی دیکەی زۆر ڕاگەیاندووە، کە توانایان هەبوو هەڵبگەڕێت بە شوێنە بەرزەکاندا، و جۆرێکی دیکەش توانای سەماکردنی هەبوو هەروەها دەیتوانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە ڕابکێشێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

٥ یاری تازە و بەهێزی ئەندرۆید شایەنی تاقیکردنەوەن

خەڵک-

ئەمانەی خوارەوە ٥ یاری نوێ و بەهێزی ئەندرۆیدن بۆ ئەم هەفتەیە، یارییەکانی دڵخوازبونی زۆریان هەبووە لەلایەن خەڵکییەوە و توانیویانە بگەن بە پێشەنگی هەفتەکە.

1. Train Station 2

لەماوەیەکی زۆرکەمدا ئەم یاری شەمەندەفەرە توانای بەهێزکردنی هەیە، لە کەشێکی نایابی یاریکردندا، و ملیۆنێک داگرتنی تێپەڕاندووە و بە خۆڕاییە، هەروەها خاوەنی 4.3 ئەستێرەیە لە پێنج.

کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی.


2. Penguin Isle

ئەم یارییە دەبێتە هۆی پشوودان و بەهێزکردنی مێشکت بە کۆکردنەوەی پەنگوینەکان، خاوەنی 4.4 ئەستێرەیە لە پێنج و خۆڕاییە.

کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی.


3. Cat Lady – The Card Game

یاری کارتی پشیلەکان، بەکۆکردنەوەی خواردنەکان و یاری مناڵانە و پشیلەکان خاڵی زیاتر بەدەست دێنیت بە پێدانی خواردن، نرخی 1.99 دۆلارە و 4.8 ئەستێرەی وەرگرتووە لە پێنج.

کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی.


4. King Crusher

بۆ خۆشەویستانی چەکی RPG تیم درووست بکە و شەڕبکە لەگەڵ پاشای شانشینەکان لە ٦٠ ئیڤێنتی یارییەکەدا، خاوەنی 4.6 ئەستێرەیە لە پێنج، و بە خۆڕاییە داگرتنی.

کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی.


5. Tiny Room Stories

ڕۆڵی پۆلیسێکی نهێنی دەبینیت بۆ ئەوەی بزانیت چی لە شارەکەدا ڕوودەدات، ئەم یارییە بە خۆڕاییە و کێشی 67 مێگابایت دەبێت و 4.6 ئەستێرەی وەرگرتووە لە پێنج.

کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان