ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

گۆڕانكاری گەورە بەڕێوەیە
كابینەكەی عەبدولمەهدی دەڕووخێندرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەركردەیەكی بزووتنەوەی بابلیۆن ئاشكرای كردووە، هەوڵێك هەیە بۆ گۆڕینی بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق.

ماڵپەڕ و ئاژانسەكانی هەواڵ لە ناوخۆ و دەرەوەی عیراقدا لەزاری ئەو كەسەوە ئاماژەیان بەوەكردووە، كە زانیاری مەترسیدار هەن لەوبارەوە، بەبێ‌ ئەوەی هیچ زانیارییەكی دیكە ئاشكرابكات.

بەپێی زانیارییە بڵاوكراوەكان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تاوتوێی گۆڕینی سەرۆك كۆماری عیراق دەكرێت بۆ كەسێكی دیكە.

هاوكات بەپێی زانیارییەكان ئامادەكاری دەكرێت بۆ دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندانەكانی عیراق و دوورخستنەوەی سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆمار و ڕووخاندنی كابینەی حكومەت و پێكهێنانی كابینەیەكی نوێ و هەمواركردنەوەی دەستووری عیراقیش.

عێراق

قۆناغی چوارەمی ئۆپراسۆنی پاڵەوانانى عیراق بەسەرپەرشتی کازمی دەستیپێکرد

خەڵک – بەشی هەواڵ
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ئۆپراسیۆنێکی فراوان لەپارێزگای دیالە بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش دەستیپێکرد.
ئۆپراسیۆنی پاڵەوانانی عیراق لەقۆناغی چوارەمیدا لەپارێزگای دیالەیە و ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فراوان هەوڵی لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش دەدەن.
ئەم ئۆپراسیۆنە بەسەرپەرشیتی ڕاستەوخۆی مستەفا کازمییە و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتۆتە شوێنی دیاریکراو بۆ سەرپەرشتیکردنی ئۆپراسیۆنەکە.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هێزێکی بەرپەرچدانەوەی خێرای عیراق، چوونە خاڵی سنووریی مونزیرییە

خەڵک ـ بەشی هەواڵ

بەفەرمانى سەرۆکوەزیرانی عیراق، هێزێکی بەرپەرچدانەوەی خێرا، چوونەتە خاڵى سنووریى مونزیریە لە پارێزگاى دیالە و دەروازەکە رادەستى هێزەکە کرا.

بەپێی بەیاننامەیەکى فەرماندەیی هێزەکانى بەرپەرچدانەوە خێرا، بەفەرمانى ڕاستەوخۆی مستەفا کازمى، بە سەرپەرشتى عوسمان غانمى وەزیرى ناوخۆ، کاروبارى دەروازەى سنووریى مونزیریەیان لە پارێزگاى دیالە وەرگرتووە.

دەستەى دەروازە سنورییەکان عیراق، پێشتر داوایەکى ئاڕاستەى سەرۆک وەزیران کردبوو بۆ ناردنى هێز  لەپێناو بەرەنگاربوونەوە هەر دەستوەردانێکى دەرەکى.

هاوکات ئەحمەد مەلا تەلال وتەبێژى سەرۆک وەزیرانى عیراق پێشتر ڕایگەیاندبوو، لەداهاتوودا حکومەت رێوشوێنى توند دەگرێتەبەر لەخاڵە سنورییەکان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

نزیکی دوو هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەعیراق چاکبوونەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی عیراق لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند لەماوەى ٢ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ٨٧٨ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

 

لەڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، لەماوەى ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزار و ٨٤٨ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون.

 

هەر بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوە، لەو ماوەیەدا هەزار و ٨٧٨ کەس چاکبوونەتەوە و ٧٨ کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان