ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزارەتی بەرگری توركیا: چاودێری كشانەوەی یەپەگە دەكەین

خەڵك –بەشی هەواڵ

وەزارەتی بەرگری توركیا دەڵێت ”لە چوارچێوەی رێككەوتنی ‌نێوان توركیا و ئەمریكا، سوپای توركیا لە نزیكەوە چاودێری دەرچوونی یەپەگە دەكات لە ناوچەكە لە ماوەی ١٢٠ كاتژمێردا”.

وەزارەتی بەرگری توركیا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوە دەكات “كاروانێك كه پێكهاتبوو لە نزیكەی ٥٥ ئۆتۆمبێل چوونە ناو سەرێ كانیێ و كاروانێكی ٨٦ ئۆتۆمبێلی بە ئاڕاستەی تەل تەمر جووڵەیان كردووە”.

دوێنێ هێزەكانی هەسەدە بە پێی رێككەوتنی ئەمریكا و توركیا لە شاری سەرێكانیێ كشانەوە و لەلایەن سوپای توركیا و ئۆپۆزسیۆنی سووریاوە كۆنترۆڵكرا.

ریکلام

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: هەرێم پێویستی بە پشتگیری فەڕەنسایە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ باڵیۆزی فەڕەنسا لە عیراق و سەرۆكی سەنتەری پشتگیریی قەیرانەكان لە وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا و وەفدێكی یاوەریان كۆبووەوە و ڕایگەیاند، عیراق و هەرێمی كوردستان پێویستییان بە ڕۆڵ و پشتگیریی فەڕەنسا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەردەوامیی ئەركی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی سێشەممە 24/11/2020 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ برونۆ ئۆبێر، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عیراق و ئێریك شۆفالیێ، سەرۆكی سەنتەری پشتگیریی قەیرانەكان لە وەزارەتی دەروەی فەڕەنسا و وەفدێكی یاوەریان كۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی فەڕەنسای كرد كە لە ڕووی سەربازیی و مرۆییەوە پشتگیریی بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردووەتەوە و دەستخۆشیی لە دەستپێشخەری و پڕۆژەی بونیاتنانی نەخۆشخانەیەك لە شەنگال كرد كە لە ڕێگەی ڕێكخراوێكی ناحكومیی فەڕەنسییەوە جێبەجێ دەكرێت.

لە كۆبوونەوەكەدا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، “سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانیش لەگەڵ فەڕەنسا و هاوبەشانی تردا بەشداری لە بونیاتنانی نەخۆشخانەكەدا دەكات”.

لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا باس لە دۆخی ئاوارەكانی عیراق لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان و گەڕانەوەیان كرا.

نێچیرڤان بارزانی جەختی لە خواستی گەڕانەوەی خۆویستانەی ئاوارەكان بۆ شوێنەكانیان و پێویستیی دابینكردنی ئاسایش و ئارامی و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان كردەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وادەی دەستپێكردنەوەی دەوامی خوێندنگەكان ئاشكرا دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێشبینی دەكرێت لە مانگی یەكەمی ساڵی نوێ دەست بە دەوامی خوێندنگەكان بكرێتەوە.

گولستان باقی، ئەندامی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانی كوردستان لە فڕاكسیۆنی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەكەی ڕاگەیاند:”پێشبینی دەكرێت دەستپێكردنەوەی دەوامی خوێندنگەكان بكەوێتە مانگی یەكەمی ساڵی نوێ، چونكە كردنەوەی دەرگای خوێندنگەكان پەیوەستە بە دۆخی تەندروستییەوە، ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە ھەڵسەنگاندن بۆ دۆخەكە دەكەن”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی پەروەردە ئاماژەی بەوەشداوە:”بەر لەوەی كۆتایی بەو وادەیە بێت كە لەلایەن حكومەتەوە بڕیار لەسەر ڕاگرتنی دەوام دراوە، ھەڵسەنگاندن بۆ دۆخەكە دەكرێت و بڕیاری نوێ دەدرێت”.

لەبارەی قۆناغی ١٢ی ئامادەییەوە گولستان باقی ڕوونی كردەوە: “ڕاستە خوێندكارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی زەرەرمەندی یەكەمن لە ڕاگرتنی دەوام، بەڵام چەند پێشنیارێك ھەن بۆ ئەوەی قەرەبووی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی بكرێتەوە، لەوانەش دواخستنی تاقیكردنەوەكانە، بێگومان ھەر بڕیارێك بدرێت بۆ بەرژەوەندیی خوێندكارانە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پەرلەمانتارێكی كورد بۆ (خەڵك) ئامانجی سەرەكی پێكهێنانی لیژنەكەی حەلبوسی ئاشكرادەكات

خەڵك- ئیدریس حەبار
تێبینی لەسەر لیژنەكەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق هەیە كە بۆمەبەستی دیالۆگ لەنێوان هەردوو حكومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان پێكهێنانی ڕاگەیەندرا، لەو بارەیەشەوە پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عیراق دەڵێت، لە دانیشتنەكانی داهاتووی پەرلەماندا ناڕەزایی خۆمان بەرانبەر بە پێكهاتەی لیژنەكە دەگەیەنینە سەرۆكایەتی پەرلەمان.

سەلیم شوشكەیی پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند:”پەرلەمان لایەنێكی یاسادانەرە و لایەنی ڕاپەڕاندن نییە تا دانوستان بكات، دانوستان دەبێت حكومەت ئەنجامی بدات، بەڵام ئەو ئەركەی لیژنەكەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان لەئەستۆی دەگرێت، نێوەندگیرییە بەو پێیەی پەرلەمان بەردەوام لایەنێكی بێ‌ لایەنە و ئەركی یاسادانان و چاودێری حكومەتی لەئەستۆدایە”.

بە وتەی سەلیم شوشكەیی:”لیژنەكە لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەرێكی گونجاو كاریی نێوەندگیریی دەكات، تا هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەغدا بگەیەنێتەیەك، ئەمەش بۆ هەموو پرسە هەڵپەسێردراوەكان نییە، بەڵكو تەنیا بۆ بودجەی 2021یە، تا لێوەی بتواتنرێت پشكی هەرێمی كوردستان دیاریی بكرێت، ئامانجی سەرەكی پێكهێنانی لیژنەكە حەلبوسیش خۆی لەم خاڵەدا دەبینێتەوە”.

ئەو پەرلەمانتارە كوردە دەڵێت:”ئێمە وەكو كورد تێبینیمان لەسەر لیژنەكە هەیە، چونكە دەبوو هەموو پێكهاتەكان لەخۆبگرێت و كوردیشی تێدابوایە، بەڵام بەداخەوە كوردی تێدا نییە، بۆیە ڕەنگە لە ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوودا لەو بارەیەوە ناڕەزایی خۆمان بگەیەنینە سەرۆكی پەرلەمان”.

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق، لەڕێی پێكهێنانی لیژنەیەك كە لە هەشت پەرلەمانتار پێكدێت، هەوڵ دەدات كێشەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم چارەسەر بكات و لەڕیی ئەو لیژنەیەوە دەیەوێت دانوستان لەنێوان هەردوو حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مەبەستی چارەسەركردنی ناكۆكییەكان و كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوولا، ئەنجام بدرێت.

لیژنەكەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق، لە هەریەك لە پەرلەمانتاران: محەمەد شیاع سودانی، عەدنان زورفی، محەمەد ساحیب دەڕاجی، موزاحم تەمیمی، عەبود عیساوی، هیشام سوهەیل، حەسەن شوەیرد، فەیسەڵ عەیساوی، پێكدێت.

بەپێی ئەو ڕێنماییەی لەو بارەیەوە لەلایەن حەلبوسییەوە دەرچووە، لیژنەكە بۆ ئەنجامدانی دیالۆگ لەنێوان بەغدا و هەولێر ڕاسێردراوە”تا چارەسەری گونجاو بدۆزرێتەوە، بەشێوەیەك لەگەڵ دەستور و یاساكان و هێنانەدی دادپەروەریی لە دابەشكردنی داهاتەكان لەنێوان ڕۆڵەكانی گەلی عیراقدا بگونجێت و لە دووتوێی دەقە یاساییەكان و لە ڕەشنوسی یاسای بودجەی فیدراڵی گشتی ساڵی 2021دا زامن بكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان