ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

گاردیان: لەندەن هەوڵدەدات منداڵە بێسەرپەرشتە بەریتانیاییەكانی داعش لە سوریا بگێڕێتەوە وڵاتەكەی

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕۆژنامەیەكی بەریتانیایی ئاشكرایكرد، حكومەتی لەندەن لە هەوڵدایە لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەڵەتی هەولێرەوە منداڵە بێسەرپەشتە بەریتانیاییەكانی داعش لە سوریا بگێڕێتەوە بۆ وڵاتەكەی.

ڕۆژنامەی (گاردیان)ی بەریتانیایی بڵاویكردووەتەوە، حكومەتی لەندەن هەنگاو بۆ ئەوە دەنێت ئەو منداڵە بەریتانیاییانەی كە دایك و باوكیان لە ڕیزەكانی تیرۆریستانی داعش بوون لە سوریا و لە ئێستادا نەماون و لەلایەن هێزە كوردییەكانن لە ڕۆژئاوای كوردستان (باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا) بگێڕێتەوە بۆ وڵاتەكەی.

ڕۆژنامەكە ئەوەشیخستووەتەڕوو، بۆ ئەو مەبەستە حكومەتی لەندەن سەرجەم ئاژانسە جیاوازەكانی ڕۆژئاوای كوردستانی ڕاسپاردووە لە نێواياندا (لیژنەی خاچی سووری نێودەوڵەتی) بۆ گەڕان بەدوای ئەو منداڵانە و گێڕانەوەیان بۆ بەریتانیا، لە ئێستاشدا تەنها 3 منداڵ دۆزراونەتەوە و لە شاری (ڕەققە) لەژێر چاودێری هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)ن.

ڕۆژنامەی گاردیان ئاماژەی بەوەشداوە، پێشبینی دەكرێت دوای دۆزینەوی منداڵەكان، سەرجەمیان بگێردرێنەوە بۆ عیراق و لەڕێی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە ڕەوانەی بەریتانیا بكرێنەوە.

جیهان

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: بەردەوام دەبین لە هاوكاریكردنی شەڕڤانان

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە باكووری سوریا ڕایدەگەیەنێت،”سەرقاڵی كۆكردنەوەی زانیارین لەسەر ئەو چەكدارانەی داعش و بەرەی نوسڕە كە دەوترێت لە ڕیزی هێزەكانی سەر بە توركیا لە دژی شەڕڤانانی (هەسەدە) دەجەنگن”.

مالیز كاگینز وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە باكووری سوریا لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە هاوكاریكردنی شەڕڤانانی (هەسەدە) بۆ بەرەنگاربوونەوە و لەناوبردنی یەكجارەكی چەكدارانی داعش.

كاگینز وتیشی، هێزەكانیان لە ناوچە سنوورییەكانەوە بەرەو حەسەكە و دێرەزور كشاندووەتەوە، چونكە ئەركی ئەوان پارێزگاری لە سنوورەكان نییە.

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە باكووری سوریا لە بارەی ئەو چەكدارانەی داعش و بەرەی نوسڕە كە دەوترێت ژمارەیان 400 كەسە و لە ڕیزی چەكدارانی سەر بە توركیا لە دژی (هەسەدە) دەجەنگن، وتی، سەرقاڵی كۆكردنەوەی زانیاری وردن لە بارەی ئەو كەسانە و لە ناسنامەیان دەكۆڵنەوە.

مالیز كاگینز جەختیشی كردەوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەبیری ناكات كە (هەسەدە) لە بری جیهان و لە پێناو ئاشتیدا شەڕی كردووە و 11 هەزار شەڕڤانی لەو پێناوەدا ژیاینان بەخشیوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئیلهام ئەحمەد: هێزەكانی ئەمریكا تا كاتێكی نادیار لە ڕۆژئاوای كوردستان دەمێننەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی دەستەی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات (مەسەدە) ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانی ئەمریكا تا كاتێكی نادیار لە ڕۆژئاوای كوردستان دەمێننەوە.

ئیلهام ئەحمەد سەرۆكی دەستەی جێبەجێكاری ئەنجومەنی سوریای دیموكرات (مەسەدە) لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەت ڕایگەیاند، هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بەفەڕمی لەلایەن واشنتۆنەوە پێیان ڕاگەیەنراوە كە هێزەكانی ئەمریكا لەباكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و لەنزیك سنوورەكانی عیراق دەمێننەوە بۆ پاراستنی بۆرییە نەوتییەكان و خشتەیەكیش بۆ مانەوەی ئەو هێزانە دانەنراوە.

ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەمریكا داواكارییەكانیانی گەیاندووەتە وڵاتانی ئەوروپا سەبارەت بە كۆتاییهێنان بە هەڕەشەكانی توركیا و سزادانی ئەنقەرە و وەستاندنی پێدانی چەك بە توركیا و سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر ئەو وڵاتەدا، لەئێستاشدا بەپێویستی دەزانن ژمارەیەكی زیاتر هێزی نێودەوڵەتی بگەیەنرێنە سنوورەكانی سوریا بۆ ڕێگریكردن لەگەیشتنی داعش بەوڵاتانی ئەوروپا لەڕێی سنوورەكانی توركیاوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڕوحانی: سزای چەك كڕینمان لەسەر هەڵدەگیرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر تا ساڵێكی تر تاران بتوانێت لەچوارچێوەی ڕێككەوتننامە ئەتۆمییەكەدا بمێنێتەوە، سزای كڕینی چەكی لەسەر لادەبرێت.

حەسەن ڕوحانی سەرۆك كۆماری ئێران ئەمڕۆ 11/11/2019، لەوتارێكدا ڕایگەیاند: بەپێی بڕیارە نێودەوڵەتییەكان كڕینی چەك لەلایەن ئێرانەوە قەدەغەكراوە، بەڵام ساڵی داهاتوو ئەو سزایە لەسەر ئێران لادەدرێت و دەتوانین چەك بكڕین و هەناردەی دەرەوەی وڵاتیشی بكەین.

ڕوحانی ڕاشیگەیاند: بەهۆی ئەوەی تاران توانیویەتی بەربەستەكان لە بەردەم پەرەپێدانی پیشەسازی ئەتۆمی لابدات، دۆخی ئێستای ئێران بە لە هەركاتێكی پێشتر باشترە.

جێی ئاماژەیە، لەم مانگەدا دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران هەنگاوی چوارەمی لە كەمكردنەوەی پابەندییەكانی بە ڕێككەوتننامە ئەتۆمییەكەوە جێبەجێكرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان