ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

وەزیری بەرگری ئەمریكا: بەردەوام دەبین لە جەنگی دژی داعش لە سوریا


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری بەرگری ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، كردە سەربازییەكانی وڵاتەكەی لە دژی داعش بەردەوام دەبێت لە سوریادا.

مارك ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمریكا لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەڕێگەی وەشاندنی گورزی ئاسمانییەوە، وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە ڕووبەرووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە ناو خاكی سوریادا.

مارك ئیسپەر وتیشی، وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) تاووتوێی بابەتی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش دەكات لە سوریا ئەویش لەڕێگەی ئەو سەربازانەی كە لەئێستادا سوریا بەرەو عیراق جێدەهێڵن.

جێی ئاماژەیە، بڕیارە لە كۆی 1000 سەربازی ئەمریكایی كە لە سوریا بوون، تەنها 150 سەرباز بمێننەوە ئەویش بە مەبەستی پاراستنی بنكەی سەربازی (ئەلتەنەف)ە لە باشووری ئەو وڵاتە و ئەوانی تریش بۆ عیراق دەگوازرێنەوە.

جیهان

سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا تووشی كۆرۆنا بوو


خەڵك – بەشی هەواڵ
نیكۆل پاشینیان سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا و خێزانەكەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ئەمڕۆ پاشینیان لە ڕێی هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند خۆی و سەرجەم ئەندامانی خێزانەكەی تووشی كۆرۆنا بوون.

پاشینیان ڕوونیشیكردەوە كە پێدەچێت لە كاتی كۆبوونەوەیەكدا تووشی پەتاكە بووبێت كە دواتر بۆ ئەندامانی خێزانەكەشی گوازراوەتەوە.

سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا ئەوەشی خستەڕوو كە ئێستا هیچ نیشانەیەكی كۆرۆنای نییە و بە پێی تواناش لە نووسینگەكەی خۆیەوە بەردەوام دەبێت لە كاركردن.

تا ئێستا نۆ هەزار و 402 كەس لە ئەرمینیا تووشی كۆرۆنا بوون كە 139یان گیانیان لە دەست داوە و سێ هەزار و 402شیان چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت دابەزی


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دابەزینی تۆمار كرد.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ دوو شەممە، 1ی‌ حوزەیرانی 2020 دابەزیوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 35 دۆلار و 55 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 35 دۆلارو 20 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە، نرخی نەوت ووردە ووردە بەرز دەبێتەوە، هەرچەندە هەندێك وڵات هۆشداری هاتنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ وڵاتەكانیان دەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەوێنە..خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان لە ئەمریكا


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

دوای كوشتنی كەسێكی ڕەشپێست لەلایەن پۆلیسێكەوە، وەك ناڕەزایەتییەك هاووڵاتیانی ئەمریكایی ڕژانە سەر شەقامەكان.

جۆرج فلوید پیاوێكی ڕەشپێستی بێ چەك بوو، كە ڕۆژی دوو شەممەی ڕابردوو لە شاری مینیاپولیس لەكاتی هێرشی هێزەكانی پۆلیس كوژرا.
لەو ڕۆژەوە تاكو ئێستا شەقامەكانی شارەكانی ئەمریكا بوونەتە جێگای ئەنجامدانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی و پۆلیسیش ڕووبەڕوویان دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان