ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

مووچەی 11 وەزارەت و دامەزراوە دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە سبەینێ‌ مووچەی 11 وەزارەت و دەستە و دامەزراوە دابەش دەكرێت.

بەپێی خشتەی دابەشكردنی مووچە، كە لە وەزارەتی داراییەوە دراوە بە (خەڵك)، سبەینێ‌ دوو شەممە 21-10-2019، مووچەی وەزارەتەكانی (شارەوانی و گەشتوگوزار، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، كارەبا، پلاندانان، گواستنەوه و گەیاندن) دابەش دەكرێت.

هەر بەپێی خشتەكە، سبەینێ‌ مووچەی دەستەكانی (مافی مرۆڤ، وەبەرهێنان، دەستپاكی، ژینگه، ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم) و دیوانی چاودێری دارایی و كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای گشتی كاروباری مین خەرج دەكرێت.

ئابوری

خۆپیشاندەرانی بەسرە جارێكی دیكە كاركردنی كێڵگە نەوتییەكانیان ڕاگرت

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەكی نێوان شاری بەسرە و ناوچەی ڕومێلەیان لە ڕۆژئاوای شارەكە ڕاگرتووە و ڕێگەنادەن كار لە كێڵگە نەوتییەكاندا بكرێت.

بەپێی زانیارییەكان خۆپیشاندەران چەند ڕێگایەكی دیكەیان گرتووە و هاتووچۆ لە چەند ناوچەیەك پەكی كەوتووە.

ئەمڕۆ 26 ڕۆژە خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدا و شارەكانی باشوری عیراق بۆ دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكایەتییەكان و هەلی كار و هەمواركردنەوەی دەستوور بەڕێوەدەچێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“پاشەكەوتكردنی نایاسایی مووچەی ئەم سێ‌ مانگە تاوانە”

خەڵك- بەشی هەواڵ

مەم بورهان قانع، پەرلەمانتاری پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، دەبێت پەرلەمان فشاری جدی بكات بۆ ڕێگری لە پاشەكەوتكردنی سێ‌ مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و ڕێگەنەدرێت ئەو مووچانە پاشەكەوت بكرێن.

ناوبراو لە ڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە، نوسیویەتی”هێنانەدیی چاكسازیی لە هەرێمی كوردستان دا، شەڕێكە و دەبێت بكرێت. حكومەت بە پێی كیسەڵ بەرەو چاكسازیی دەچێت و هێشتا رونیش نییە چۆن چاكسازیی دەكات، لەكاتێكدا دەبێت چاكسازیی، لە پرسی شەفافییەتی نەوتەوە دەستپێبكات و سەرجەمی داهاتەكانی دیكەیش بگرێتەوە، سەرەڕای پێداچونەوە بەكۆی ئەو دۆسێیانەی گەندەڵیی دا، كە پێشتر وەزیر و بەرپرسانی باڵای كابینەكانی رابردو تێوەگلاون.”

ئەو پەرلەمانتارەی كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە، هەر هەوڵێك بۆ پاشەكەوتكردنی نایاسایی موچەی سێ مانگ، تاوانە و دەبێت بكرێتە هێڵی سور و پەرلەمان فشار دروستبكات بۆ ئەوەی ئەم كابینەیەی حكومەت، هاوشێوەی كابینەكەی پێشو، یاریی بە ژیان و گوزەرانی توێژی موچەخۆران نەكات.”پاشەكەوتكردنی موچە، پێشێلكردنی یاسایە و ئەزمونێكی شكستخواردوی كابینەی پێشوە و نابێت ئەم كابینەیە، هەمان شكست و پێشێلكاریی دوبارەبكاتەوە.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەبەرهێنان: لەمەودوا كارمەندانی كەرتی تایبەت ئیمتیازاتی مووچەخۆری حكومییان دەبێت

خەڵك –بەشی هەواڵ

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند “هەمواری یاسای وەبەرهێنان دەكەین، دەمانهەوێت وەبەرهێنان فراوانتر بكەین و ئەركی زیاتر بخەینە سەر شانی كەرتی تایبەت تاوەكو كەرتێكی تایبەتی بەهێزی نیشتمانپەروەر دروست بێت و كەمێك لەبارگرانی سەرشانی حكومەت كەم بكاتەوە”.

محەمەد شوكری بە ڕۆژنامەی باسی ڕاگەیاند “دەبێت چین و توێژەكانی كۆمەڵگە هەلێكی زیاتریان بدەینێ بۆ كاركردن لە كەرتی تایبەت و گەنجەكانمان ئاسۆیەكی فراوانی كاركردن و بەدەستهێنانی هەلی كاریان بۆ واڵا بێت”.

دەشڵێت “هەلی كارێك كە بەهای كار و كەرامەتی كارمەندانی تێدا زامن بێت و هەموو ئیمتیازات و ئەو دەستكەوتانەشی تێدا بێت كە لە كەرتی گشتی بۆ مووچەخۆرانی حكوومەت هەیە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان