ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

بۆ گواستنەوەی “مایسترۆ” بەریەککەوتن لەنێوان مەدرید و پاریس ڕوودەدات !

خەڵک سپۆرت

بەهۆی یانەی پاریاس سانت جێرمانەوە هاوکێشەی گواستنەوەی کریستیان ئیریکسنی دانیمارکی ئاڵۆز بووە و نوێنەرانی ڕیاڵ مەدرید ناچاربوون دووبارە دەست بە گفتوگۆکردن بکەنەوە.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ” و پۆرتاڵی “دۆن بالۆن”ی ئیسپانی بڵاویان کردۆتەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردودا نێردراوی یانەی پاریس سانت جێرمان چاوی بە لێپرسراوی کارەکانی کریستیان ئیریکسنی دانیمارکی کەتووە، یانە فەرەنسیەکە لەهەوڵدان مایسترۆی پێکهاتەکەی پۆچتینۆ بیبەرامبەر بگوێزنەوە بۆ ڕیزەکانیان، بەهۆی ئەم داواکاریەشەوە نوێنەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید ناچاربوون دووبارە گفتوگۆ لەگەڵ یاریزانەکە بکەنەوە و بەرەوڕووی داواکاری سەرمایەدارانی قەتەر بوەستنەوە.

بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان، ئیریکسن لە هاوینی ٢٠٢٠ بۆندەکەی لەگەڵ یانەی تۆتنهام کۆتایی دێت و بەنیاز نییە بۆندی نوێ ئیمزا بکات، واتا بێبەرامبەر دەتوانێت پەیوەندی بە یانەیەکی ترەوە بکات، لەماوەی ڕابردووشدا تەنها یانەی شاهانەی مەدرید گفتوگۆیان لەگەڵدا ئەنجامداوە و تاکە یانە بوون ئامادەبوون بیگوێزنەوە بۆ ڕیزەکانیان، بەڵام لە ئێستادا پاریس سانت جێرمان هاوکێشەکەی گۆڕیوە و بە موچە و ئیمتیازاتی زیاترەوە ئامادەن ڕێگری لە یانە ئیسپانیەکە بکەن.

“موندۆ” نوسیویەتی، تاکە ڕێگە لەبەردەم فلۆرنتینۆ پێرێزدا ئەو کاتەیە کە یانەی پاریس سانت جێرمان لەدەستی دەدات، چونکە یانە فەرەنسیەکە ناچارن لە هاوینی ٢٠٢٠ یاریزانێک بفرۆشن پاشان گواستنەوە بە ئیریسکن بکەن.

جیهانی

شێخ مەنسور بە (١٠٠) ملیۆنی تر کەلێنی نێوان سیتی و لیڤەرپوڵ پڕ دەکاتەوە !

خەڵک سپۆرت

خاوەندارێتی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی بڕیاریانداوە لە گواستنەوەکانی زستانەدا چەند یاریزانێکی نوێ بۆ پێکهاتەی گواردیۆلا دابین بکەن.

لەم وەرزەدا یانەی مانچستەر سیتی بە بارودۆخێکی ناهەمواردا تێپەڕی کردووە و لە ڕیزبەندی یانەکانی “پریمەرلیگ”دا کەوتونەتە پلەی چوارەمەوە،) بە جیاوازی نۆ خاڵ کەوتوونەتە دوای لیڤەرپوڵ و یەک خاڵ لەدوای یانەکانی لیستەر سیتی و چێڵسی (دووەم و سێیەم)وە دێن، لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوەشدا بەرامبەر یانە سورە زەبەلاحەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک شکستیان هێنا، هەموو ئەمانەش بەڵگەن لەسەر ئەوەی پێکهاتەی ئەم وەرزەی گواردیۆلا لە چەند هێڵێکدا کەموکورتی هەیە.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، ئیدارەی سیتی بەسەرۆکایەتی شێخ مەنسور بن زاید و شێخ خەلدون موبارەک بڕیاریانداوە لە گواستنەوەکانی زستانەی داهاتوودا بڕی (١٠٠ ملیۆن پاوەند) بۆ گواستنەوەی سێ تا چوار یاریزان لە پێگەکانی سەنتەری بەرگری و ناوەند و هێرشبەر تەرخان بکەن، ئەوەشیان بە تاکە ڕێگە وەسف کردووە بۆ پڕکردنەوەی کەلێنی نێوانیان لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ڤالێنسیا لە جامی سوپەری ئیسپانیا دەکشێتەوە و سکاڵاش تۆمار دەکەن !

خەڵک سپۆرت

بەرپرسانی یانەی ڤالێنسیای ئیسپانی لە شێوازی دابەشکردنی داهاتە داراییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا ڕازی نین و ئەگەر زۆرە کشانەوەی خۆیان ڕابگەیەنن.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی لەزاری بەرپرسانی یانەی ڤالێنسیاوە ئاشکرای کردووە، نوێنەرانی یانە ئیسپانیەکە (ڤالێنسیا) لە تیروپشکی جامی سوپەری ئیسپانیا بەشێوازە نوێیەکەی بەشداریان کردووە، بڕیارە لە هەشتی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٠ ڕووبەڕوی یانەی ڕیاڵ مەدرید ببنەوە، یارییەکەش بەشێوازە نوێیەکەی بە قۆناغی نیوەی کۆتایی هەژمار دەکرێت و یەکلاکەرەوە دەبێت.

لەم پاڵەوانێتیەدا یانەی بەرشلۆنە وەک پاڵەوانی خولی ئیسپانیا و ئەتلەتیکۆ مەدرید وەک دووەمی خولی ناوخۆ و ڤالێنسیا وەک پاڵەوانی کۆپا دێل رێ و ڕیاڵ مەدرید وەک سێیەمی خولەکە بەشدارییان کردووە، یارییەکان لە شاری جەددە لە سعودیە ئەنجام دەدرێن و بەرامبەر ئەم هەنگاوە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕی ٢٠ ملیۆن یورۆ لە یەکێتی تۆپی پێی سعودیەوە بەدەست دەهێنێت.

یانە بەشدارەکان لە قۆناغی نیوەی کۆتایی بڕی نۆ ملیۆن و پاڵەوان بڕی ١٢ ملیۆن یورۆ بەدەست دەهێنن، هەروەها لەکۆی داهاتی یەکێتیەکەش بڕی ٢٠ ملیۆن بەسەر چوار یانەکەدا دابەش دەکرێت و شەمشەمە کوێرەکانی مێستایا تەنها بڕی سێ ملیۆنیان بەردەکەوێت، ئەوەش بەنسبەت ئەو یانەیەوە نادادپەروەریەو بەرامبەر پاڵەوانی جامی شا دەکرێت و شایەنی قبوڵکردن نییە، بۆیە هەڕەشەی کشانەوەیان کردووە لە پاڵەوانێتیەکە.

“موندۆ” نوسیویەتی، ئەگەر ڤالێنسیا بکشێتەوە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیاوە سزا نادرێت، بەڵکو لەجێگەیان یانەی ڕیاڵ بیتیس بانگهێشت دەکرێت، بەڵام هەموو ئەگەرەکان بەو ئاڕاستەیەن یانەی ڤالێنسیا جگە لە کشانەوە لە دادگای باڵای وەرزشیی ئیسپانیا سکاڵا لەسەر یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکە تۆمار بکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

هاندەرانی فەرەنسا داوای گەڕانەوەی بنزیمە دەکەن و دیشامپ وەڵام دەداتەوە !

خەڵک سپۆرت

هاندەرانی هەڵبژاردەی فەرەنسا پێیان وایە کاتی هاتووە کەریم بنزیمە دووبارە لە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکاندا ناونوس بکرێت و دیشامپی ڕاهێنەر لەم بارەیەوە وەڵامێکی یەکلاکەرەوە دەداتەوە.

لەم وەرزەدا کەریم بنزیمەی فەرەنسی بەدرێسی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە ئاستێکی ناوازەی پێشکەش کردووە، پابەندبوونی خۆی بە ئەرکە وەرزشیەکانەوە دووپاتکردۆتەوە و حاڵی حازر یەکێکە لە باشترینەکانی “لالیگا” و بە تۆمارکردنی نۆ گۆڵ گۆڵکاری خولەکەیە، ئەم ئاستە ناوازەیەش کاریگەری لەسەر بۆچونی فەرەنسیەکان دروست کردووە.

ڕۆژنامەی “لیکیپ”ی فەرەنسی ڕاپرسیەکی دەربارەی پێویستی گەڕانەوەی بنزیمە بۆ پێکهاتەی کەڵەشێرەکان ئەنجامداوە و بەڕێژەی لەسەدا (٧٣)ی هاندەران دەنگیان بە (بەڵێ) داوە و لەسەدا (٢٤) دژی گەڕانەوەی هێرشبەرە بەڕەگەز جەزائیریەکە بوون و لەسەدا سێ بڕیاریان نەداوە.

ئەم ڕاپرسیە ڕاستەوخۆ پاش ئەوە هات کە زینەدین زێدانی ڕاهێنەری یانەی شاهانە ڕایگەیاند :” زۆر بە ئاسانی بنزیمە لەئێستادا باشترینی جیهانە و شایەنی ئەوەیە لەپێکهاتەی هەڵبژاردەی فەرەنسا پێگەیەکی هەبێت، بەڵام ئەم بڕیارە بەدەست من نییە”.

لەوەڵامی فشارەکانی زێدان و هاندەرانی هەڵبژاردەی پاڵەوانی جیهاندا، دیدێ دیشامپی ڕاهێنەر بەمیدیاکانی ڕاگەیاند :” لەم وەرزەدا کەریم بنزیمە بە بارودۆخێکی نایابدا تێپەڕ دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەری بانگهێشتکردنی بۆ پێکهاتەی فەرەنسا ئاستەمە و ئەو ئەگەرە بوونی نییە، لەو کاتەوە کە گرتەکەی ڤالبوێنا بڵاوکرایەوە ئێمە بڕیاری دوورخستنەوەیمان دا، هیچ کێشەشم لەگەڵ لێدوانەکانی زێدان نییە، بێگومان ئەو ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدریدە و ئاساییە بەو شێوەیە باسی یاریزانەکەی بکات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان