ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

سێ دەستەواژە کە پیاو حەزدەکات هەموو ڕۆژێک لە ژنەکەی خۆی ببیستێت


خێزان

ئەمەی خوارەوە سێ دەستەواژەی گرنگە کە پیاو حەزدەکات هەموو ڕۆژێک لە ژنەکەی خۆی ببیستێت و زۆر پێی دەڵخۆش دەبێت:

 

“تۆ زۆر قۆزیت”

پیاهەڵدان بە هاوسەرەکەت و باسکردنی باشیەکانی یەکێکە لە گرنگترین ئەو خاڵانەی کە حەزدەکات هەموو ڕۆژێک گوێبیستی ببێت.

 

“سوپاس بۆ هەموو شتێک”

پیاو حەزدەکات ئەو کارانەی دەیکات لەلایەن ژنەوە پێزاندراو بێت و کاتێک بە ماندویەتی دێتەوە ماڵەوە لەسەر کارەکانی ڕۆژەکەی بۆ ماڵەکە سوپاسی بکەیت.

 

“خۆشمدەوێیت”

هەر وەک چۆن ژن حەزدەکات پیاوەکەی ڕۆژانە خۆشەویستی خۆی بۆ دەرببڕێت، بەهەمان شێوە پیاوانیش حەزدەکەن ڕۆژانە گوێیان لە دەستەواژەی زۆدرای و خۆشەویستی ببێت.

 

ریکلام

خۆشەویستی

چوار تایبەتمەندی، کە دەتکاتە شازی ژن بۆ پیاوەکەت


خێزان

بە سروشتی پیاو حەزی لە هەندێك تایبه‌تمه‌ندیه‌، كە لە هاوسەرەكەیدا هەبێت، بەڵام دەگمەنن ئەو پیاوانەی داوا لە هاوسەرەكانیان دەكەن ئەو سیفاتانە دروست بكەن، چونكە پیاوان لە بنەڕەتەوە حەزیان لە وتنی حەزەكانیان نیە، بەڵكو دەیانەوێت ژنەكانیان بیزانن، گه‌ر ئه‌م 4 تایبه‌تمه‌ندیه‌ش له‌ هه‌ر خانمێكدا هه‌بێت، ئه‌وا به‌دڵنیایه‌وه‌ هه‌موو پیاوێك حه‌زده‌كات هاوسه‌رێكی له‌م شێوه‌یه‌ی هه‌بێت.

گرنگترین ئەو سیفاتانەی پیاوان حەز دەكەن ژنەكانیان هەیان بێت:

ۆمانسی

-پیاوان حەز دەكەن ژنەكانیان رۆمانسی بن، سروشتی سۆزداریان زیاتر بێت، بەتایبەتی لە سۆزدار و سێكسدا، كە دیارترینیان دەستپێشخەری بۆ سێكس.

 

–  پاراستنی شەهامەتی پیاوانە

-پیاوان حەز دەكەن هەمیشە وەك پیاو دەربكەون، تەنانەت لای ژنەكانیشیان، بۆیە دەبێت ژنەكانیش ئاگاداری هەستی پیاوانە بن و داواكارییەك نەكەن هەست بە شكاندنی هەستی پیاوانەی بكات.

 

– گرنگیدان

-پیاوان پێیانخۆش ژنەكانیان گرنگی زیاتر بە خۆیان و پیاوەكانیان بدەن، بەتایبەتی لە بوارەكانی پاك و خاوێنی، سێكس و زیندوكردنەوەی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان.

 

– ئیدارەی ماڵ

-پیاوان پێیانخۆش نییە، رێنمای بدەنە ژنەكانیان، حەز دەكەن سەرپشكیان بكەن لە ئیدارەكردنی ماڵدا، بۆیە باشترین كار ژن بیكات ئیدارەیەكی هۆشیارانە و رچاوكردنی توانستی ماددی مێردەكەیەتی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

باشتره‌ هیچكات ئه‌م پێنج قسه‌یه‌ به‌ مێردەکەیت نه‌ڵێیت


خێزان

له‌ ژیانی هاوسه‌رگیریماندا زۆركات بێزاریمان توشده‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵێك قسه‌و ده‌سته‌واژه‌ هه‌یه‌ كه‌ باشتره‌ له‌ هه‌موو دۆخێكدا خۆتیان لێبپارێزیت، چونكه‌ له‌و جۆره‌ قسانه‌یه‌ كه‌ “برینه‌كه‌ی ساڕێژ نابێت”، ئه‌و قسانه‌ش بریتین له‌ :

 

-په‌شیمانم له‌وه‌ی شووم به‌تۆكرد

-ئه‌م وشه‌یه‌ به‌لای پیاوانه‌وه‌ له‌بیر ناكرێت، به‌تایبه‌ت له‌ كاتێكدا كه‌ تۆ له‌ توڕه‌یدا ده‌یڵێیت و له‌ دڵته‌وه‌ ده‌رده‌چێت، هه‌ر بۆیه‌ هه‌میشه‌ له‌ خه‌یاڵیاندا ده‌مێنێته‌وه‌ و هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر وه‌رده‌گرن.

 

-تۆ هیچكات له‌ من ناگه‌یت

-ئه‌مه‌ ڕسته‌یه‌كه‌ ده‌رگای گفتوگۆ داده‌خات، هه‌ر بۆیه‌ گه‌ر هه‌ر ناچاریشبویت بیڵێیت ئه‌وا هه‌رگیز وشه‌ی “هیچكات”ی له‌گه‌ڵدا مه‌ڵێ.

 

-تۆ وه‌ك هاورێكه‌یی پێشووم وایت

-ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ زیاتر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ پێشتر په‌یوه‌ندی دیكه‌یان هه‌بووه‌و جیابونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام نابێت ئه‌م ڕسته‌یه‌ به‌ هاوسه‌ر یاخود ئه‌و كه‌سه‌ بلێن كه‌ ئێستا په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵی هه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ كۆتای ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ش هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشوتر ده‌بێت.

 

-سه‌یركه‌ چه‌ند پیاوێكی جوانه‌

-ڕه‌نگه‌ ئاسایی بێت كه‌ پیاوێكت به‌لاوه‌ جوان یاخود سه‌رنجڕاكێش بێت، به‌ڵام گه‌ر ئه‌و هه‌سته‌ت بۆ هاوسه‌ر یاخود  خۆشه‌ویسته‌كه‌ت ده‌رببڕیت ئه‌وا به‌دڵنیایه‌وه‌ ئاسایی نییه‌.

 

-تۆ ناتوانیت پێداویستیه‌كانم دابین بكه‌یت

-ئه‌م ڕسته‌یه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌ پیاوه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ت ده‌دات و وای لێده‌كات هه‌ستبكات كه‌ تۆ هه‌وڵده‌ده‌یت پێداویستیه‌كانت لای پیاوێكی دیكه‌ پڕبكه‌یته‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

چەند نیشانەیەک کە دەری دەخات دڵە شکاوەکەت چاکبۆتەوە و ئامادەیت بۆ خۆشەویستی


خێزان

زۆرجار کاتێک لە پەیوەندیەکدا شکست دەخۆین، ئیدی بە تەواو دڵمان دەشکێت و ئامادەی درووستکردنی پەیوەندی دیکە نین، ئەمەی خوارەوە چەند نیشانەیەکە کە دەری دەخات دڵە شکاوەکەت چاکبۆتەوە و ئامادەیت بۆ خۆشەویستی:

 

-چیدی کە ڕابردووت بیر دەکەوێتەوە هەست بە بێزاری  ناکەیت و خەفەت ناخۆیت

 

-وەک جاران هەست بە تەنهایی ناکەیت و ئەوە بێزارت ناکات کە بە سنگڵی ماویتەتەوە

– چویتەتەوە سەر حەز و خولیا ئاساییەکانی خۆت و لەگەڵ هاوڕێکانت خۆشحاڵیت

– تۆ ئێستا نەک ئەوەی کە ئامادەیت خۆشەویستی وەربگریت، بەڵکوو هەستدەکەیت دەتوانیت خۆشەویستیش ببەخشیت

-کاتێک دوو کەپڵ یان ژن و مێرد بەیەکەوە دەبینیت، ناکەویتەوە خەیاڵی کاتی پەیوەندیە شکستخواردوەکەی خۆت و شتەکە زۆر ئاساییە لات.

 

– هەستت بۆ ڕەگەزی بەرامبەر درووستبۆتەوە و هەستەکەیت کە دەتەوێت پەیوەندی دابنێیت

 

– ئێستا کەسێکی بە ئەزمونتریت و باشتر بەرگەی ئازارەکانی پەیوەندی دەگریت و قەدری پەیوەندیە نوێکەت باشتر دەزانیت

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان