ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

لە سلێمانی ئامادەكاری بۆ لافاو دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە شاری سلێمانی ئامادەكاری پێشوەخت بۆ ڕێگری كردن لە لافاو، یان هەر حاڵەت و كارەساتێكی سروشتی دەكرێت، قائیمقامی سلێمانیش دەڵێت، پلانێكی تۆكمەیان داناوە بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان لە ئەگەڕی روودانی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو.

بەپێی ڕاگەیەندراوی قائیمقامیەتی سلێمانی “ئەمڕۆ یەك شەممە 2019.10.20، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی فریاگوزاری خێرا كۆبووەوە كە پێكهاتووە لە فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی و ئەو رێوشوێن و ئامادەكارییانە تاوتیۆكران كە گرنگن بۆ پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان لە ئەگەری هەر روووداوێكی سروشتی”.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیشدا قائیمامی سلێمانی رایگەیاند پلانێكی تۆكمەیان داڕەشتووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو ئەو رووداو حاڵەتانەی كە لە كاتی لافاو بارانی بەهێزدا ئەگەری روودانی دەكرێت.

ژینگە

كاركردن لە چەند بەنداوێكدا دەستپێدەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی نوێترین بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە بەنداوەكان، بڕی 33 ملیار و 320 ملیۆن دینار تەرخانكراوە بۆ تەواوكردنی 12 پڕۆژەی بەنداو لە سنوری هەر سێ‌ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستاندا.

ئەكرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەنداو و كۆگاكانی ئاو بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بڕیارەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان بەدەستگەیشتووە و ئومێد دەكەن هەرچی زووە پارەكە وەربگیرێت و كۆمپانیاكان دەستبەكاركردن بكەنەوە.

دەشڵێت”بەنداوەكان لە سنوری هەر سێ‌ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستاندان”.

بەهۆی قەیرانی داراییەوە ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە تەرخانكردنی پارە بۆ تەواوكردنی پڕۆژەی بەنداوەكان ڕاگیراوە.

سەبارەت بە تەواوكردنی پڕۆژەی چەند بەنداوێكی گەورەی “ستراتیژی” ناوبراو ڕەتیكردەوە و وتی”ئەوە دەبێت بڕێك پارەی زیاتری بۆ تەرخانبكرێت”.

حكومەتی هەرێمی كوردستان خاوەنی 18 بەنداوە، كە تەنها سێ‌ بەنداویان ستراتیژین، ئەوانیش لەلایەن حكومەتی پێشووی عیراقەوە دروستكراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

لە گەرمیان ئامێرێكی بیرلێدان دەستی بەسەردا گیرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئاشكرای دەكات، كە دەستیان گرتووە بەسەر ئامێرێكی بیرلێدان.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پۆلیسی شارەوانیەكانی گەرمیان لەگوندی صاڵح ئاغا سەر بە شارەدێی قۆرەتوو دەستیان بەسەر كەرەستەیەكی هەڵكەندنی بیری ئاودا گرت، كە بە نایاسایی و زیادەڕەوی بیری ئاویان لێ دەدا.

ڕاشیگەیاندووە، لەكاتێكدا ئاگاداریمان بڵاوكردەوە كەهیچ كەسێك بەبێ مۆڵەت بیری ئاو لێ نەدات، بۆیە هەركەسێك سەرپێچی بكا دەست بەسەر كەرەستەكانیدا دەگیرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

هاووڵاتیان پابەندی پێدانی 5 هەزار دیناری زبڵ نابن

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیاری وەرگرتنی 5 هەزار دینار بۆ فڕێدانی زبڵی ماڵان لەلایەن كۆمپانیایەكەوە بە بڕیاری حكومەتی هەرێم نیگەرانی زۆری هاووڵاتیانی لێكەوتووەتەوە و زۆربەی هاووڵاتیانیش ئامادەنین پابەندی بڕیارەكە بن.

دەیان هاووڵاتی لە ناوچە جیاوازەكانی سنوری پارێزگای سلێمانییەوە بە (خەڵك)یان ڕاگەیاند، بڕیارەكە زۆر “ستەمكارانە”یە و پابەندی نابن، بەتایبەتی لەكاتێكدا كە دۆخی گوزەرانی خەڵك لەوپەڕی خراپیدایە و مووچە تائێستاش لەكاتی خۆیدا نادرێت و كاروكاسبی نییە و بازاڕ پەكیكەوتووە، دامەزراندن لە كەرتی گشتی و تایبەت نییە، نەوت دابەشناكرێت بەسەر هاووڵاتیاندا و بەنزین گرانە، حكومەت بە چەندین پاساو پارە لە هاووڵاتیان دەستێنێت و باجانەكانی هاتووچۆ و خانووبەرەی زیادكردووە، پێشینەكان لە هاووڵاتیان وەردەگرێتەوە، تێچووی خزمەتگوزاری تەندروستی و كەرتەكانی دیكە بەزركراوەتەوە.

ئەو هاووڵاتیانە تەئكیدیان لەوەكردووە، پابەندی بڕیارەكە نابن و خۆیان زبڵی ماڵەكانیان لە ناوچەكانی دەرەوەی شار و شارۆچكەكان دەڕێژن و ئەو كاتەشدا دەبێت حكومەت بەرگەی بەرپرسیارێتی ژینگە ببێت.

بڕیاری وەرگرتنی 5 هەزار دینار لە هاووڵاتیان لەكاتێكدایە كە پێشتر شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ ڕایگەیاندبوو، ڕێگەی بدەن دەتوانێت بەرامبەر وەرگرتنی زبڵی ماڵان هەر ماڵێك 5 هەزار دیناریشی بداتێ‌.

ڕزگار نەگڕەیی، ئەندامی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، وەك لیژنەی پەیوەندیدار لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی و گەشتووگوزاردا گفتووگۆ دەكەن، چونكە بڕیارێكی زۆر نەشیاوە.

وتیشی”ئێمە نوێنەرایەتی خەڵك دەكەین و ئەوەی حكومەت بڕیاری لێداوە شیاو نییە و ناكرێت جێبەجێ‌ بكرێت”.

وەرگرتنی 5 هەزار دینار لە ماڵان بەرامبەر فڕێدانی زبڵ لەكاتێكدایە لە وڵاتانی ناوچەكەدا ئەو ماددانە جارێكی دیكە بەكاردەهێنرێنەوە و بەرامبەر بەوە بڕێك پارەش دەدرێت بە هاووڵاتیان، نەك پارە بدەن بۆ فڕێدانی زبڵ لە شوێنێكی نزیك شار لەلایەن كۆمپانیایەكەوە و دواتر سووتاندنی و پیسكردنی ژینگەی ناوچەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان