ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

نوێترین ئاماری قوربانیانی شەڕ لە ڕۆژئاوا بڵاوكرایەوە


خەڵك –بەشی هەواڵ

ئەنجومەنی سووریای دیموكرات لە قامشلۆ لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا دواین ئاماری لەبارەی ئاڵۆزییەكانی ڕۆژئاوا ڕاگەیاند.

ئەنجومەنی سووریای دیموكرات ئاشكرایكرد بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە 235 هاووڵاتی كوژراون.

ڕاشیگەیاند لەنێو ئەو كەسانەدا 22 منداڵ هەن.

هەروەها دەڵێت “زۆرتر لە 300 هەزار كەس ئاوارە بوون و ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە”.

ئاماژە بەوەش دەكات، زۆرتر لە 600 هاووڵاتی دیكە بریندار بوون.
لە درێژەی لێدوانەكەی ئەنجومەنی سووریای دیموكراتدا هاتووە كە ئاگربەست لە ڕۆژئاوای كوردستان بەشێوەیەكی كاتییە و توركیاش پابەند نەبووە.

ریکلام

کوردستان

خوێندکارانی قۆناغی پێنجی پەیمانگاکانى سەر بەوەزارەتى پەروەردە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

خوێندکارانی قۆناغی پێنجی پەیمانگاکانی سەر بەوەزارەتى پەروەردەخۆپیشاندانێکیان لەشاری سلێمانی ئەنجامدا.

 

گرفتى ئەو خوێندکارانە ئەوەیە، کە تاقیکردنەوەى کۆتایی ساڵیان نمرەیەکی زۆری لەسەرە و هەر هەڵەیەکی بچوک بکەن، نمرەیەکی زۆریان لێ دەڕوات، ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر ڕێژەى نمرەکانیان بۆ کاتی وەرگرتنیان لەزانکۆ و پەیمانگاکان.

 

ئەو خوێندکارانە داواکارن وەزیری پەروەردە چاوبخشێنێتەوە بە بڕیارەکەیدا و بەمیکانیزمێکی دیکە نمرەکانیان بۆ هەژماربکات.

 

ئەو خوێندکارانە فشاردەکەن، ئەگەر وەڵامی داواکەیان نەدرێتەوە، بایکۆتى تاقیکردنەوەکان دەکەن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

حکومەتى هەرێم ڕوونکردنەوە لەبارەى شێوازی دەوامی فەرمانبەران دەدات


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەرپرسێکی ئەنجوومەنی وەزیران چەند زانیارییەک لەبارەی دەوامی فەرمانگە حکومیەکان ئاشکرا دەکات.

د. عەبدولحەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند “وەکو پێش جەژن بە هەمان ڕێنمایی و میکانیزم دەوامی فەرمانگە و دامەزراوە حکومییەکان دەست پێدەکاتەوە”.

وتیشی “بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی تەندروستی دەبێت 25%ی فەرمانبەران لە فەرمانگەکان دەوام بکەن، دەسەڵاتیش بە وەزیرەکان دراوە ڕێژەکە کەم بکەنەوە و زیاتر ئەو فەرمانگانە بکرێنەوە کە پێویستن، چونکە بە هۆی کۆرۆنا ئاڕاستەی حکومەت بەو جۆرەیە کەمترین فەرمانبەر داوام بکات و زیاتریش فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان دەوام بکەن”.

جەختیشی کردەوە دەوامی فەرمانبەران لە کاتژمێر 9 بۆ 1ی دوای نیوەڕۆ دەبێ، وتیشی بەشێک لەو وەزارەتانەشی خزمەتگوزاری نین ڕۆژانی پێنجشەممانیان کراوە بە پشوو، دەمانەوێ دەوام بە جۆرێک بێ کەمترین بەریەک کەوتن هەبێت.

سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون ئاماژەی بەوەش دا، دەبێت فەمانگەکان بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی دەوام بکەن، دەبێ فەرمانبەرانیش بە نۆرە دەوام بکەن و نێوانی فەرمانبەرانیش زۆربێ و بەریەک کەوتن کەم بێ.

دوای وەستانی دەوامی فەرمانگەکان بۆ دوو مانگ بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە 11ی 5ی 2020 فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەوامیان دەست پێکردەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێمی كوردستان


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ یەك شەممە، ئاسمان ساماڵ و هەندێك پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان