ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

وەزیری ناوخۆی عیراق پارێزگاری لەخۆپیشاندەران دەكەین

خەڵك – بەشی هەواڵ

یاسری وەزیری ناوخۆی عیراق ئاماژەبەوەدەدات، هێزەكانی پاراستنی یاسا پارێزگاری لەخۆپیشاندەران و موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت دەكەن.

یاسین ئەلیاسری وەزیری ناوخۆی عیراق لەوتەیەكدا لەمیانی نمایشی مەشقكردنی هێزە ئەمنییەكان ڕایگەیاند، هاریكاری لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان بۆ پارێزگاری لە سەلامەتی و گیانی هاووڵاتیان و موڵك و ماڵیان ئامانجێكی بنەڕەتییە.

وەزیری ناوخۆی عیراق ڕوونیشیكردەوە، هێزەكانی پاراستنی یاسا كاردەكەن بۆ پاراستن و پارێزگاری لەسەلامەتی و گیانی خۆپیشاندەران و موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت.

یاسین ئەلیاسری داواشیكرد، زیاتر گرنگی بدرێت بەمەشق كردن بەپێی پرەنسیپ و بیردۆزە نوێیەكان بۆ ئەوەی هێزە ئەمنییەكان پیشەیی بەدەست بهێنن بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هاووڵاتیانی مەدەنی كە ئەوە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی هەیە لەسەر كاری هێزە ئەمنییەكان بۆ پاراستنی یاسا و سیستم لە وڵاتدا.

عێراق

نێچیرڤان بارزانی و عادل عەبدولمەهدی كۆبوونەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی كۆبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13-11-2019 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە یاوەری جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفا سەید قادر جێگرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەوزی هەریری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا.

بەپێی زانیارییەكانی گەیشتوو بە (خەڵك) سەرۆكی هەرێمی كوردستان یەكەم كۆبوونەوەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهد سەرۆك وەزیران ئەنجامدا و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا و دۆخی خۆپیشاندانەكانی عیراقیان تاوتوێ كرد.

هاوكات بڕیارە لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار و محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانیشدا كۆببێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عادل عەبدولمەهدی: گەندەڵیی حكومەتەكانی ڕابردوو ڕووبەڕووی ئێمە دەكەنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو گەندەڵییەی دامەزراوەكانی دەوڵەتی گرتووەتەوە بە درێژایی تەمەنی حكومەتەكانی ڕابردوو كەڵەكە بووە و حكومەتەكەی ئەو لێی بەرپرس نییە.

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند، خۆپیشاندانەكان دەرفەتێكی باشبوو بۆ ئەنجامدانی چاكسازی ڕیشەیی لە وڵاتدا.

سەرۆك وەزیرانی عیراق وتیشی: هەڵمەتێكی فراوانمان بۆ چاكسازی ئەنجامداوە و لیژنەیەكیشمان بۆ ئەو توندوتیژانە پێكهێناوە كە ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران كراوە.

عادل عەبدولمەهدی ئەوەشی خستەڕوو: ئەو گەندەڵییەی دامەزراوەكانی دەوڵەتی گرتووەتەوە وهەندێك لەكێشەكان و نەبوونی هەلی كار بۆ گەنجانمان، بە درێژایی تەمەنی حكومەتەكانی ڕابردوو كەڵەكە بووە و پەیوەندی بە ئێستاوە نییە و حكومەتەكەی ئەو لێی بەرپرس نییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پۆمپیۆ بۆ عەبدولمەهدی: چارەسەرێكی بەپەلە بدۆزەرەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، كوشتنی خۆپیشاندەرانی عیراقی ئیدانە كرد و داواشیلێكرد كە چارەسەری بەپەلە بۆ داواكارییەكانی خۆپیشاندەران بدۆزێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 12/11/2019، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەنجامدا و پێی ڕاگەیاند:”خۆپیشاندانی ئاشتییانە فاكتەرێكی سەرەكی هەموو (ئەزموونە) دیموكراسییەكانە”.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا پۆمپیۆ كوشتنی ئەو ژمارە زۆرەی خۆپیشاندەران و ڕووداوی ڕفاندنەكانی ئیدانەكرد.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، عادل عەبدولمەهدی هاندا هەنگاوی بەپەلە بنێت بۆ چارەسەركردنی داواكارییە ڕەواكانی خۆپیشاندەران لە ڕێی ئەنجامدانی چاكسازی و چارەسەركردنی گەندەڵییەوە.

پۆمپیۆ پابەندبوونی ئەمریكاشی بە پشتیوانیكردنی عیراقێكی بەهێز و خاوەن سەروەری و پەرەسەندوویی دووپاتكردەوە، ئەویش لەسەر بنەمای ڕێككەوتنی ستراتیژی كە لە نێوان بەغدا و واشنتۆن واژۆ كراوە.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەڵێنیشیدا، وڵاتەكەی بەردەوام بێت لە پشتیوانیكردنی هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە جەنگی دژی داعشدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان