ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

عادل عەبدولمەهدی: كەس لەسەرووی یاساوە نییە


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی عیراق بەڵێن دەدات لێپرسینەوە لە كەمتەرخەمانی خۆپیشاندانەكەی پێشوو بكات لە هەر ئاستێكدابن و دەڵێت: “هیچ كەسێك لە سەرووی یاساوە نییە”.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە وتەیەكدا لە یادی چلەی ئیمام حسێن ڕایگەیاند، كە داواكاری بۆ چاكسازی مافێكی ڕێگەپێدراوە بۆ هەمووان.

ڕاشیگەیاند، بەڵێن بە گەلەكەمان دەدەین، كە ئەوانەی كەمتەرخەم بوون لە خۆپیشاندانەكانی ڕابردوودا لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكرێت جا لە هەر پۆست و پلەیەكدابن، چونكە هیچ كەسێك لە سەرووی یاساوە نییە.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە دەبێت بەهێز و خۆڕاگریی و بەرپرسیارێتییەوە شان بەدەینە بەر دژایەتی لادان و گەندەڵی و هەڵوەشاندنەوەی جیاوازی گوزەران و بەدیهێنانی دادپەروەری كۆمەڵایەتی و چاكسازی، كە ئەوەش داواكارییەكە هەموو گەلانی عیراق بەسەرجەم پێكهاتەكانیەوە كۆكن لەسەری و بەشدارن تێیدا.

عێراق

لە دیوانیە حەوت كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ دوو شەممە تووشبوونی حەوت كەسی دیكە بە كۆرۆنا لە دیوانیە ڕاگەیەندرا.

فەرمانگەی تەندروستی دیوانیە ڕایگەیاند ئەنجامی پشكنینەكان دەریخست كە حەوت هاووڵاتی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و گوزرانەوە بۆ ژێر چاودێری پزیشكی.

زیاتر لە هەفتەیە تووشبووانی پەتای كۆرۆنا بە شێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە بە تایبەتیش لە بەغدا و شەوی ڕابردووش تەنها لە پارێزگای سلێمانی 101 حاڵەتی نوێ ڕاگەیەندرا.

لێپرسراوانی تەندروستی هۆكاری زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بۆ ساردبوونەوەی هاووڵاتییان لە جێبەجێكردنی رێنماییەكان دەگێڕنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“دەست بە ئامادەكاری بۆ ساختەكاری لە هەڵبژاردنی داهاتوو كراوە”


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەركردەیەكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدانی سوننەكانی عیراق، كە لەلایەن نوجێفی-یەوە سەرۆكایەتی دەكرێت ئاشكرای دەكات، كە كوتلە سیاسییەكان دەستیان كردووە بە ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا.

حازم جەنابی، سەركردەیەكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدان بە ئاژانسی (المعلومە)ی ڕاگەیاندووە، ئەوەی ڕوودەدات لە گۆڕانكاری لە فەرمانبەرانی كۆمسیۆن نیشانەی ئەوەیە، كە هەندێك لە كوتلە سیاسیەكان دەیانەوێت دەستوەردان و یاری بە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە بكەن.

ڕاشیگەیاندووە، بەشدارانی پڕۆسەی سیاسی كاردەكەن بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا ساختەكاری گەورە بكەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەڵبژاردنەكانی داهاتوو پاك و بێگەرد نابن بەهۆی ئەوەی تاوەكو ئێستا سیاسییەكان كۆنتڕۆڵی دۆخی سیاسی وڵاتیان كردووە.

لای خۆشیەوە، د. موسەننا ئەمین، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكگرتوو هۆشداری دا بە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق كە دانانی بەرپرسی ئۆفیس و بەش و لقەكانی لە پارێزگاكان دوور لە حیزبە باڵادەستەكان بێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق ویستوویانە لەڕێگەی چاوپێكەوتنی سكایبەوە، كە تەنها چەند خوولەكێكی خایاندووە بەرپرسی ئۆفیس و بەشەكان دابمەزرێنێت، كە ئەمەش كارەساتی گەورەی لێدەكەوێـتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق 260 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماكرا


خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، بەردەوام ژمارەی تووشبووان كۆرۆنا ڕوو لە زیادبوونە و ئەمڕۆ یەكشەممە 260 كەس تووشبوون و 46 كەسیش چاكبوونەوە 10 كەسیش گیانیان لەدەستداوە .

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەمڕۆ یەكشەممە 31ی ئایاری 2020 پشكنین بۆ 5 هەزار و 381 ئەنجامدراوە و 260 كەس ئەنجامی پشكنینەكانیان پۆزەتیف دەرچوون ، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و 24 كەسیش لە سلێمانی و 7 لەكەركوك و 4 لە دهۆك تۆماركراوە.

ڕاشیگەیاندووە، هەر ئەمڕۆ 46 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون هاوكات 10 حاڵەتی مردنیش بەو ڤایرۆسە تۆماركرا.

ئاشكراشی كردووە، كۆی گشتی تووشبووان بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 6 هەزار و 439 كەس و چاكبوونەوەش 3 هەزار و 156 كەس و مردنیش 205 كەس و دەشڵێت:”هێشتا 3 هەزار و 78 كەس لەژێر چاودێری پزیشكیدان و 46 توشبوون لە چاودێری چڕدان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان