ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كۆتایی بە هەڵمەتی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ ڕۆژئاوا دێت


خەڵك ـ بەشی هەواڵ
ئەمشەو كۆتایی بەهەڵمەتی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان لەمۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنەسوورەكە دێت، كە بەشێوەیەكی زۆر باش هاووڵاتییان بەدەم ئەم هەڵمەتەوە چوون.

شلێر سەردار، كارمەندی منداڵپارێزی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەشێوەیەكی گشتی هاووڵاتییان زۆر باش بەدەم كەمپینەكەیانەوە هاتن و زۆر دڵسۆز و خەمخۆر بوون.

ئاماژەی بەئەوەشدا، ئەمشەو كۆتایی بە وەرگرتنی هاوكارییەكان دێنن و لەم چەند ڕۆژەی داهاتووشدا هاوكارییەكان دەگەیەننە كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان.

باسی لەئەوەشكرد، لەم ماوەیەدا خواردەمەنی وشك و پێداویستی ژنان و منداڵان و بەتانی و دۆشەك و ڕاخەر و زۆر شتی دیكەیان بۆ هاتووە و بۆیان دەنێرن.

کوردستان

حکومەتى هەرێم ڕوونکردنەوە لەبارەى شێوازی دەوامی فەرمانبەران دەدات


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەرپرسێکی ئەنجوومەنی وەزیران چەند زانیارییەک لەبارەی دەوامی فەرمانگە حکومیەکان ئاشکرا دەکات.

د. عەبدولحەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند “وەکو پێش جەژن بە هەمان ڕێنمایی و میکانیزم دەوامی فەرمانگە و دامەزراوە حکومییەکان دەست پێدەکاتەوە”.

وتیشی “بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی تەندروستی دەبێت 25%ی فەرمانبەران لە فەرمانگەکان دەوام بکەن، دەسەڵاتیش بە وەزیرەکان دراوە ڕێژەکە کەم بکەنەوە و زیاتر ئەو فەرمانگانە بکرێنەوە کە پێویستن، چونکە بە هۆی کۆرۆنا ئاڕاستەی حکومەت بەو جۆرەیە کەمترین فەرمانبەر داوام بکات و زیاتریش فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان دەوام بکەن”.

جەختیشی کردەوە دەوامی فەرمانبەران لە کاتژمێر 9 بۆ 1ی دوای نیوەڕۆ دەبێ، وتیشی بەشێک لەو وەزارەتانەشی خزمەتگوزاری نین ڕۆژانی پێنجشەممانیان کراوە بە پشوو، دەمانەوێ دەوام بە جۆرێک بێ کەمترین بەریەک کەوتن هەبێت.

سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون ئاماژەی بەوەش دا، دەبێت فەمانگەکان بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی دەوام بکەن، دەبێ فەرمانبەرانیش بە نۆرە دەوام بکەن و نێوانی فەرمانبەرانیش زۆربێ و بەریەک کەوتن کەم بێ.

دوای وەستانی دەوامی فەرمانگەکان بۆ دوو مانگ بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە 11ی 5ی 2020 فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەوامیان دەست پێکردەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێمی كوردستان


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ یەك شەممە، ئاسمان ساماڵ و هەندێك پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

داوادەکرێت لەیەک ڕۆژدا موچەی مۆچەخۆران دابەشبکرێت


خەلک – بەشی هەواڵ

پەرلەمانتارێکی کوردستان داوادەکات لەیەک ڕۆژدا موچەى موچەخۆران دابەشبکرێت.

 

سیروان بابان، پەرلەمانتاری سەربەخۆی کوردستان لەنوسراوێکیدا بۆ وەزیری دارایی حکومەتى هەرێم داوا دەکات لەیەک یان دوو ڕۆژدا موچەى سەرجەم موچەخۆران دابەشبکرێت.

 

هاوکات داوای کردووە، کۆتایی بە بڵاوکردنەوەی لیست و دواکەوتنی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بهێنن.

 

وتیشی: هەموو مانگێک کە پارەی بەغداد بەیەک گوژم دێتە کوردستان و داهاتی ناوخۆش بەوشێوەیە کۆدەبێتەوە، دەبێت چیدی ئەم چاوەڕوانیەی چینی موچەخۆران کۆتایی بێت و هیچ بیانوویەک نیە بۆ ئەم فێڵە نایاساییە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان