ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

ناکۆکی نێوان سەرۆکایەتی ڕیاڵ مەدرید و زێدان قورستر بووە و ئەگەری موفاجەئەی گەورە هەیە !


خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ئامادەنین لە گواستنەوەکانی زستانە و هاوینەی داهاتودا داواکاریەکی زینەدین زێدان جێبەجێ بکەن، ئەوەش ناکۆکی قورسی لەنێوان ڕاهێنەرەکە و سەرۆکایەتی یانە دروست کردووە.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، زینەدین زێدان لە کۆتا کۆبونەوەی کارگێڕیدا سوربوونی خۆی لەسەر گواستنەوەی پۆل پۆگبای هاونیشتیمانی نیشانداوە و دووپاتی کردۆتەوە، بەهیچکام لە بۆندە شوێنگرەوەکانی لەنمونەی کریستیان ئیریکسنی ئەستێرەی تۆتنهام و ڤان دی بێکی هۆڵەندی ئەستێرەی لاوی یانەی ئەیاکس ئەمستەردام قایل نابێت، لەبەرامبەردا فلۆرنتینۆ پێرێز ڕایگەیاندووە، کە کڕینی پۆگبا لەئێستادا مەحاڵە و یانەکەیان ناتوانێت بڕی ١٧ ملیۆن پاوەند موچەی ساڵانەی بۆ دابین بکات، هەروەها ئەنجومەنی ئیدارەی یانە بەگشتی دەنگیان بە گواستنەوەکە نەداوە و پێیان وابووە پۆگبا یاریزانێکی خەمساردە و بەو شێوە بیرکردنەوەیە هیچ سودێک بە یانەکەیان ناگەیەنێت.

ڕۆژنامەنوسە بەشدارەکانی بەرنامەی “تێلی فوت”ی فەرەنسی لەم بارەیەوە گفتوگۆیەکی چڕوپڕیان ئەنجامداوە، زۆرینەیان کۆکبوون لەسەر ئەوەی لەم بارودۆخەدا زێدان لەڕیزەکانی شاهانە بەردەوام نابێت و لە کۆتایی قۆناغی زستانەی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا، یاخود کۆتایی وەرز دووبارە دەست لەکارکێشانەوە پێشکەش سەرۆکایەتی ڕیاڵ مەدرید دەکات.

تێلی فوت ئاماژەی کردووە، سەبارەت بەوازهێنانی “زیزۆ” پێرێز ئامادەکاری کردووە و لەگەڵ هاوەڵانی چاویان بڕیوەتە جوزێ مۆرینیۆی پورتوگالی و سەرۆکی ناوبراو پێی وایە، ڕاهێنەرە سپێشەڵەکە تاکە ڕاهێنەرە بتوانێت پێکهاتەی یانەکەی بگەڕێنێتەوە سەر ڕێڕەوی چنینەوەی نازناوەکان، بۆ ئەم مەبەستەش ڕەزامەندی پورتوگالیە ناودارەکەی بەدەستهێناوە و چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی ڕاهێنەرە فەرەنسیەکە دەکات بۆ ئیمزاکردنی بۆندی موفاجەئەکان.

جیهانی

رۆناڵدۆی دیاردە؛ “زێدان باشترینە”


خەڵک

رۆناڵدۆی بەرازیلی، ناسراو بەدیاردە هۆکاری بەجێهێشتنی یانەی ریاڵ مەدرید و پەیوەندیکردنی بەیانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بۆ خراپی مامەڵەی فابیۆ کاپیلۆی ڕاهێنەری ئەوکاتەی ڕیاڵ دەگێڕێتەوە و زێدانیش بە باشترین ناو دەبات.

رۆناڵدۆ لویس نازاریۆ دالیمای بەرازیل و ئەفسانەو دیاردەی تۆپی پێی جیهان، رایگەیاندووە،بەهۆی بوونی چەند کێشەیەک لەگەڵ فابیۆ کاپیلۆی راهێنەر، یانەی شاهانەی بەجێهێشتووە، کە بە وتەی خۆی نەیتوانیوە لە کاپیلۆ بگات.

رۆناڵدۆ وتویەتی؛ کێشم لە 100كگم، نزیک دەبووەوە کاتێک لەیانەی ڕیاڵ مەدرید هاتووەتە دەر، بەڵام لەتۆپی پێدا کێش گرنگ نییە گرنگ تواناو یاریکردن و جیاوازی کردنە، بۆیە کاپیلۆ بەهەڵە هەڵسەنگاندنی دەکرد لەمبارەیەوە، بۆیە پەیوەندیەکانمان بەرەو خراپی و لێک نەگەیشتن چوو.

بە وتەی رۆناڵدۆ کاپیلۆ شایستەی پۆستی را‌هێنەرایەتی تیپەکە نەبووە و دەبوو یانە شاهانەییەکە لەو کاتەدا راهێنەرێکی بەهێزی دەستنیشان بکردایە.

لەلایەکی ترەوەو لەبارەی بەراوردی نێوان مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرە بەرازیلییەکە ” مێسی کاتێک تۆپ لە بەردەم قاچەکانیدایە، هەست بەچێژو خۆشەویستی دەکات بەڵام توانا و ژمارەکانی رۆناڵدۆش ناکرێت نادیدە بگرین بۆیە، بەراوردکردنی ئەو دوو یاریزانە ئەستەمە.

رۆناڵدۆی بەرازیلی، لە تۆپی پێدا زێدان بە باشترین هاوڕێ و یاریزان ناودەبات کە هاوشانی یاریکردووە و دەڵێت” زێدان باشترینە، من دڵخۆش بوم لەگەڵ سەرجەم یاریزانەکانی ریاڵ مەدرید، بەڵام زێدان بۆ من زۆر تایبەت بوو”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

گاریس بەیڵ: شەیدای یاریی گۆڵفم


خەڵك
گاریس بەیڵی وێڵزیی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، دەڵێت: هەندێك وا بیر دەكەنەوە كە ئێمە بۆ یاریكردن دروست بووین، ئەمە هەڵەیە، ئێمەش مرۆڤین و كاتمان بۆ نان خواردن و بەسەربردن و ئاهەنگ گێڕان دەوێت خۆ رۆبۆت نین.

رۆژنامەی ماركا، دیمانەیەكی لەگەڵ ئەستێرە وێڵزییەكە سازداوە و تیایدا بەیڵ وتوویەتی ” لەروانگەی هەندێكەوە رۆبۆتێك زیاتر هیچی كە نین، خەڵكانێ: هەن وا دەزانن كە تۆ تەنها بۆ یاریكردن دروست بوویت، دەیانەوێت بەو شێوەیەی كە خۆیان دەیانەوێت تۆ بژیت، ئێمەش دەبێت نان بخۆین و بچینە دەرەوە و كات و ساتی خۆش بەسەر بەرین “.

بەیڵ دەڵێت ” ژیانی تۆپی پێ ماوەیەكی كەمە، ناكرێت قوربانی بەژیانی خۆمان بدەین لە پێناو ئەو ماوە كەمەی لە تۆپی پێدا هەیە”.

گاریس بەیڵ ڕاشكاوانە دەڵێت ” شەیدای یاریی گۆڵفم، بەڵام هێشتا بیرم لەوە نەكردۆتەوە دوای وازهێنانم لە یاریی تۆپی پێ چی بكەم”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

كریستیانۆ رۆناڵدۆ:  مێسی پێی وتم  بە ڕۆشتنت توشی كێشە بووم


خەڵك
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، دەڵێت، بەكاروانی وەرزشی مێسی سەرسامم و لە كاتی ڕۆشتنم لە ڕیاڵ مەدرید پێی وتم بە رۆشتنت تووشی كێشە دەبم چونكە، بوونت لە لالیگا ڕكابەری نێوانمانی بەهێزتر دەكرد.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، كە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، سەرسامە بەو كاروانە وەرزشییەی مێسی پێیدا تێپەڕیوە..

بەگویرەی ڕۆژنامەكە، ڕۆناڵدۆ ڕایگەیاندووە، جوانە ڕكابەریی هەبێت، هەموو كەسێكی دیار ڕكابەرێكی هەیە، من چیژم لە ڕكابەریی نێوان خۆم و مێسی وەردەگرت، هەمیشە هەوڵی زیاترم دەدات بۆ بردنەوە و چنینەوەی نازناوەكان.
كریس ئەوەشی وتووە: كاتێك خولی ئیسپانیم بەجێهێشت، مێسی پێی وتم بە ڕۆیشتنت توشی كێشە بووم، چونكە ڕكابەری نێوانمان بەهێزتری دەكردین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان