ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئەو قاچاخچیەی بووە هۆی خنكانی ژمارەیەك پەنابەر دەستگیركرا


خەڵك – بەشی هەواڵ
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایدەگەیەنێت، بەرپرسانی ئوسترالیا ھەڵاتوویەكی عیراقییان دەستگیركرد، كە تۆمەتبارە بە خنكانی سەدان پەنابەر، دادگاش دەڵێت: “لە ئەگەری سەلماندنی تاوانەكەدا، سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێنرێت، لە كاتێكدا ماوەی ١٨ ساڵە پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە لە دۆسیەكە”.

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە بۆ (خەڵك) نێردراوە ڕایگەیاندووە، پۆلیسی ئوسترالیا ئەو تۆمەتبارە عیراقییەی بەوە تۆمەتبار كردووە، كە دەستی هەبووە لە ژێرئاوخستنی كەشتییەكی پەنابەران، كە ساڵی ٢٠٠١ لە ئەندەنوسیاوە بەرەو ئوسترالیا چووە.

ڕاشیگەیاندووە، (مەیسەم ڕازی) تەمەن ٤٣ ساڵ، ئەو تۆمەتبارە عیراقییەیە، كە لەگەڵ دوو كەسی دیكەدا تۆمەتبارە لە دۆسیەی خنكانی ٣٥٠ پەنابەر لە ساڵی ٢٠٠١ لەناو ئەو كەشتییە و بەیانی ئەمڕۆ لە فڕۆكەخانەی بریزبان لە ویلایەتی كوینزلاندی ئوسترالیا دەستگیركرا.

دادگای بتیزبان ئاشكراشی كردووە، ئەگەر تاوانەكەی بەسەردا ساغ بووەوە، سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێنرێت، لە كاتێكدا ماوەی ١٨ ساڵە پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە لە دۆسیەكە.

ساڵی ٢٠٠١ لە دورگەی كریسماسی ئوسترالیا لە زەریای ھیندی ئەو كەشتیە ژێرئاو كەوت و بەھۆیەوە ٣٥٣ كەس خنكان لەنێویشیاندا ١٤٦ منداڵ ھەبوون، كەشتییەكە جیا لە پەنابەران، ٤٢١ خوێندكاری عیراقی و ئەفغانیشی تێدابوو، پێشتر دوو كەس بەتۆمەتی ژێرئاوكەتنی كەشتیەكە دادگایی كران بە ڕەگەز ئوسترالی و میسری بوون.

کوردستان

خوێندکارانی قۆناغی پێنجی پەیمانگاکانى سەر بەوەزارەتى پەروەردە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

خوێندکارانی قۆناغی پێنجی پەیمانگاکانی سەر بەوەزارەتى پەروەردەخۆپیشاندانێکیان لەشاری سلێمانی ئەنجامدا.

 

گرفتى ئەو خوێندکارانە ئەوەیە، کە تاقیکردنەوەى کۆتایی ساڵیان نمرەیەکی زۆری لەسەرە و هەر هەڵەیەکی بچوک بکەن، نمرەیەکی زۆریان لێ دەڕوات، ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر ڕێژەى نمرەکانیان بۆ کاتی وەرگرتنیان لەزانکۆ و پەیمانگاکان.

 

ئەو خوێندکارانە داواکارن وەزیری پەروەردە چاوبخشێنێتەوە بە بڕیارەکەیدا و بەمیکانیزمێکی دیکە نمرەکانیان بۆ هەژماربکات.

 

ئەو خوێندکارانە فشاردەکەن، ئەگەر وەڵامی داواکەیان نەدرێتەوە، بایکۆتى تاقیکردنەوەکان دەکەن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

حکومەتى هەرێم ڕوونکردنەوە لەبارەى شێوازی دەوامی فەرمانبەران دەدات


خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەرپرسێکی ئەنجوومەنی وەزیران چەند زانیارییەک لەبارەی دەوامی فەرمانگە حکومیەکان ئاشکرا دەکات.

د. عەبدولحەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند “وەکو پێش جەژن بە هەمان ڕێنمایی و میکانیزم دەوامی فەرمانگە و دامەزراوە حکومییەکان دەست پێدەکاتەوە”.

وتیشی “بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی تەندروستی دەبێت 25%ی فەرمانبەران لە فەرمانگەکان دەوام بکەن، دەسەڵاتیش بە وەزیرەکان دراوە ڕێژەکە کەم بکەنەوە و زیاتر ئەو فەرمانگانە بکرێنەوە کە پێویستن، چونکە بە هۆی کۆرۆنا ئاڕاستەی حکومەت بەو جۆرەیە کەمترین فەرمانبەر داوام بکات و زیاتریش فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان دەوام بکەن”.

جەختیشی کردەوە دەوامی فەرمانبەران لە کاتژمێر 9 بۆ 1ی دوای نیوەڕۆ دەبێ، وتیشی بەشێک لەو وەزارەتانەشی خزمەتگوزاری نین ڕۆژانی پێنجشەممانیان کراوە بە پشوو، دەمانەوێ دەوام بە جۆرێک بێ کەمترین بەریەک کەوتن هەبێت.

سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون ئاماژەی بەوەش دا، دەبێت فەمانگەکان بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی دەوام بکەن، دەبێ فەرمانبەرانیش بە نۆرە دەوام بکەن و نێوانی فەرمانبەرانیش زۆربێ و بەریەک کەوتن کەم بێ.

دوای وەستانی دەوامی فەرمانگەکان بۆ دوو مانگ بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە 11ی 5ی 2020 فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەوامیان دەست پێکردەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێمی كوردستان


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ یەك شەممە، ئاسمان ساماڵ و هەندێك پەڵە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان