ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

کریستیانۆ پادشای تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانە و پارەی خەیاڵی لە ئینستاگرامەوە بەدەست دەهێنێت !

خەڵک سپۆرت

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئەستێرەی یانەی یوڤانتۆس لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە پارەی خەیاڵی بەدەست دەهێنێت کە لە موچەی یانەکەی زیاترە.

تۆڕی “باز بینگۆ” لێکۆڵینەوەیەکی بە داتا و ژمارە ئەنجامداوە و ئاشکرای کردووە، دۆنی پورتوگال لەنێو سەرجەم وەرزشکاران و ناودارانی جیهاندا لەڕووی داراییەوە پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و زیاتر لە هەمووان پارە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامەوە بەدەست دەهێنێت و ئەوەی بەدەستی دەهێنێت (١٢) ملیۆن لە موچەی ئاسایی خۆی لە یانەی یوڤانتۆس زیاترە.

بەپێی داتا بەدەستهاتووەکان، کریستیانۆ بۆ هەر پۆستێک لە ئینستاگرام بڕی ٨٧٠ هەزار یورۆ دەخرێتە سەر هەژمارەکەی، کۆی گشتی ئەو پارەیەش کە بەپێی ڕێژەی پۆستەکانی کۆی دەکاتەوە لە ساڵێکدا (٤٧.٨ ملیۆن یورۆ)یە، ڕاستەوخۆ لەپلەی دووەم بەدوایدا لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندوی یانەی بەرشلۆنە دێت کە ڕێژەی دەستکەوتی ساڵانەی (٢٣.٣ ملیۆن یورۆ)یە ، پلەی سێیەمیش بۆ کینداڵ جینەری ئەندامی خێزانی کارداشیانی ناوداری ئەمریکایە.

بەشێوەیەکی گشتی کریستیانۆ توانیویەتی لەسەرجەم ڕیزبەندیەکاندا پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت، واتا لەسەر ئاستی ناوداران و وەرزشکاران و سەرجەم پێگەکانی تردا لە لوتکەدا بووە، ئەمەش ئەو داتایانەن کە (باز بینگۆ) ئاشکرای کردوون:

ڕیزبەندی وەرزشکاران بەپێی داهات لە ئینستاگرام

ڕیزبەندی ناوداران بەپێی داهات لە ئینستاگرام

جیهانی

ڕیڤاڵدۆ: کێ درێسی ژمارە (١٠)ی پێشکەشی پاکوێتا کردووە ؟!

خەڵک سپۆرت

لە ڕووبەڕوبونەوەی نێوان هەڵبژاردەی بەرازیل و ئەرجەنتین، لوکاس پاکوێتا درێسی ژمارە (١٠)ی سیلیساوی پۆشی و ئەم بڕیارەش ڕیڤاڵدۆی ئەفسانەی توڕە کرد.

شەوی ڕابردو لەڕووبەڕوبونەوەی نێوان هەڵبژاردەی بەرازیل و ئەرجەنتین کە لە بەرژەوەندی سەماکەرانی تانگۆ بە گۆڵێکی بێوەڵام کۆتایی هات، لوکاس پاکوێتای یاریزانی یانەی ئەی سی میلان درێسی ژمارە (١٠)ی سیلیساوی پێبەخشرا، ئەم هەنگاوەش توڕەیی ڕیڤاڵدۆی هاونیشتیمانی لێکەوتەوە کە لەپێشوودا هەڵگری هەمان ژمارە بووە.

ڕیڤاڵدۆ لەم بارەیەوە بە ماڵپەڕی “کۆریری دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی ڕاگەیاندووە :” یاریی نێوان بەرازیل و ئەرجەنتینم بینی و هەستم بە توڕەیی و خەمباری کرد کاتێک بینیم درێسی ژمارە ١٠ بەخشراوە بە پاکوێتا، ئەو بڕیارە هیچ خەتای یاریزانە هاونیشتیمانەکەمی تێدا نییە، بەڵکو هەڵەی دەستەی هونەری هەڵبژاردەکەیە کە ئەو بەرپرسیارێتیە گەورە و گرانەیان خستۆتە سەر شانی، بەرپرسیارێتی ژمارە ١٠ی ئەفسوناوی تەنها بە ئەفسانەکان جێبەجێ دەکرێت، دەبێت ڕێز لەو ژمارەیە بگیرێت کە لەپێشودا پیلێ و کاکا و نایمار و زیکۆ و ڕیڤاڵدۆ و ڕۆناڵدینیۆ پۆشیویانە”.

بەهۆی پێکان و دوورکەوتنەوەی نایمار دا سیلڤای ئەستێرەی یانەی پاریس سانت جێرمانەوە، لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوەی سەماکەرانی سامبا بەرامبەر مێسی و هاوڕێیانی درێسی زەردی ژمارە (١٠) بەشێوەیەکی کاتی بەخشرایە لوکاس پاکوێتا، لەکاتێکدا ئەم یاریزانە هەرگیز لەڕووی هونەری و ناو ناوبانگەوە ناگاتەوە بەو ئەفسانانەی پێشتر هەڵگری ژمارەکە بوون، بۆیە ئەم بڕیارەی دەستەی هونەری سامبا کاردانەوەی لێکەوتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

بەڕێوەبەری پاریس دەگەڕێتەوە بۆ بەرشلۆنە و هەوڵی پەلکێشکردنی یاریزانێکی تر دەدات !

خەڵک سپۆرت

نوێنەرانی یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی چاودێریان خستۆتە سەر ساموێل ئومتیتی بەرگریکاری یانەی بەرشلۆنە و لە گواستنەوەکانی داهاتودا هەوڵ بۆ گواستنەوەی دەدەن.

ماڵپەڕی “کالچیۆ میریکاتۆ”ی ئیتاڵی بڵاویکردۆتەوە، ماوەی دوومانگە ئیدارەی یانەی پاریس سانت جێرمان بە سەرۆکایەتی لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی چاودێری بارودۆخی ساموێل ئومتیتی بەرگریکاری فەرەنسی یانەی بەرشلۆنە دەکەن، پلانیشیان داڕشتووە لە گواستنەوەکانی زستانە و هاوینەی ٢٠٢٠ داوای گواستنەوەی بکەن.

ئومتیتی لەم وەرزەدا بەهۆی پێکانە بەردەوامەکانەوە لە زۆرینەی ڕووبەڕوبونەوەکانی بەرشلۆنەدا بەشداری نەکردووە و پێگە سەرەکیەکەی بۆ کلیمێنت لانگلێتی هاونیشتیمانی لەدەستداوە، ئەوەش بێزاری لای خودی یاریزانەکە و دەستەی هونەری یانە کەتەلۆنیەکە دروست کردووە، بەشێوەیەک کە ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی وەک یاریزانێکی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵدا دەکات.

بەپێی زانیاریەکانی “کالچیۆ میریکاتۆ”، نوێنەرانی پاریس پێیان وایە بوونی مارکینیۆس و کیمبیمپی و عەبدو دیالۆ کێشە بەرگریەکانی پێکهاتەی توخێلی چارەسەر نەکردووە و چاودێری بارودۆخی بەرگریکارە ڕەش ئەسمەرەکەی ئازولگرانا دەکەن، بەڵکو بەسود وەرگرتن لە پێگەی ئێستای دەیانەوێت هەنگاو بۆ گواستنەوەی بنێن.

ئومتیتی تا ٢٠٢٣ بۆندی لەگەڵ بەرشلۆنەدا هەیە و گواستنەوەی زیاتر لە بڕی ٦٠ ملیۆن یورۆی پێویست دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

لیڤەرپوڵ بە کڕینی ڤێلایەک کلۆپ دەبەستێتەوە !

خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لەڕێگەی کڕینی ڤێلایەکەوە کێشەی نیشتەجێبوونی یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەر چارەسەر دەکات و لەو ڕێگەیەوە دەیانەوێت ماوەیەکی دوور و درێژ بەردەوامی بەکارەکانی بدەن.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی لەزاری چەندین سەرچاوەی نزیکی یانەی لیڤەرپوڵەوە ئاشکرای کردووە، خاوەندارێتی یانە زەبەلاحەکەی ئینگلتەرا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هەستاون بە کڕینی ڤێلایەک کە بەناوی برێندان ڕۆدجەرزی ڕاهێنەری پێشووی یانەکەوە بووە، تێچووی کڕینی ڤێلاکە ٣.٧٥ ملیۆن پاوەند بووە.

بەپێی سەرچاوەکە، کلۆپ لەسەرەتای پەیوەندیکردنی بە “ڕێدز”ەوە تائێستا بەشێوازی کرێی مانگانە لەو ڤێلایە نیشتەجێ بووە کە دەکەوێتە ناوچەی فۆرمبی، بەڵام ئیدارەی لیڤەر ڤێلایەکەیان کڕیوە و بەخشیویانە بە کلۆپ و خێزانەکەی، ئەوەش لەپێناو بەردەوامیدان بە پەیوەندیەکانی نێوانیان بۆ چەند ساڵی داهاتوو.

هەنگاوەکانی لیڤەرپوڵ لەکاتێکدایە کە ڕۆژنامەکان ئاماژەیان بە ماڵئاوایی کردنی ڕاهێنەرە ئەڵمانەکە کردووە لەحاڵەتی بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئینگلتەرا، بۆیە لەپێناو ڕەواندنەوەی گومانەکان و یەکلاییکردنەوەی کەیسی نوێکردنەوەی بۆندی ڕاهێنەرەکە بەرپرسانی لیڤەر ڤێلاکەیان بۆ دابینکردووە تا زیاتر هەست بە ئارامی وپاڵپشتی بکات، بڕیاریشیان داوە پاداشتی زیاتری بکەن و هەموو ئەمانە لەپێناو ئەوەی بیر لە ڕۆیشتن نەکاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان