ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەپڵ دەیەوێت دوا نەکەوێت لە بەرهەمهێنانی سەماعە پێشکەوتووەکەی

خەڵک-

ئەپڵ کاردەکات لەسەر بەرهەمهێنانی جۆرێکی نوێی ئێرپۆدس هەروەها بەپێی پێداچوونەوە و مەزەندە کردنەکان پێشبینی دەکرێت بڵاوکردنەوەی بکەوێتە ئەم مانگەوە یان مانگی داهاتوو، هەروەها فرۆشتنی بکەوێتە ساڵی ٢٠٢٠ ـەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی چاینا ئیکۆنۆمیک دەیلی ئێرپۆدە نوێکە خاوەنی تایبەتمەندی “noise-cancelling” دەبێت، واتە بەبێ بوونی ژاوەژاو دەنگەکان دەگەیەنێتە گوێت و ناوی “AirPods Pro” دەبێت.

ئێرپۆدسە نوێکە دیزاینی کانزایی دەبێت و پێشبینی دەکرێت نرخی ٢٦٠ دۆلار بێت، پێشبینی دەکرێت کۆتایی ئەم مانگە ڕابگەیەنرێت و دیزاینەکەی تاڕادەیەک هاوشێوەی ئێرپۆدسی کۆن دەبێت.

ئەوەی وایکردووە کە ئەپڵ ئەم بەرهەمە بەخێرایی بخاتە بازاڕەوە بەرهەمەکانی بیستۆکی زیرەکی ئەمەزۆن و مایکرۆسۆفتە کە لە ماوەی پێشوودا ڕایان گەیاندبوو و نرخیان گونجاو بوو بە ڕادەیەک کە نرخیان ١٢٩ دۆلار و ٢٤٩ دۆلار بوو، کە تایبەتمەندییەکانیان تا ڕادەیەکی زۆر لە ئێرپۆدسەوە نزیک بوو، هەروەها گووگڵیش پلانی هەیە بۆ ڕاگەیاندنی پیکسێڵ بەدس بە نرخی ١٧٩ دۆلار.

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن مۆبایلەکانمان فۆڕمات بکەین، بەبێ ئەوەی داتاکانمان بسڕێنەوە؟

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەم ڤیدیۆیەدا بەپێنج هەنگاو باس لەچۆنیەتی فۆڕماتکردنی ئەو مۆبایلانە دەکات، کە سیستمی ئەندرۆیدیان لەسەرە، بەبێ ئەوەی داتاکانی ناو مۆبایلەکە بسرێنەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆنیەتی شاردنەوەی ئەو ناوانەی کە زیاتر لەجارێک لە نێو contactــی مۆبایلەکانماندا پاشەکەوتبوون

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەم وانەیەدا باس لە چۆنیەتی شاردنەوەی ئەو ناوانە دەکەین، کە زیاتر لە یەک جار دووبارە دەبنەوە لە کاتی پاشەکەوتکردنی ژمارە مۆبایلێک کە خاوەنەکەی بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بێ.

 

ئەم کێشەیە زیاتر لەو مۆبایلانەدا سەر هەڵدەدات، کە وەگەڕخەڕی ئەندرۆیدیان لەسەر جێگیرە ، بێگومان ئەم وانەیە بۆ ئەو کەسانەیە کە تازەن لە بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکاندا یاخوود بۆ ئەو کەسانەیە کە نایزانن.

 

سەرچاوە: techeye

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ژمارەیەک ڕێنمایی نوێ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەرچوو

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرگ کرد.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ، ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی دەرکرد، بەمەبەستی ڕێکخستی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و ئەگەر ئەم ڕێنماییانە جێبەجێنەکرێن، ڕێگەنادرێت ئەو ئۆتۆمبێلانە بێنە ناو هەرێمەوە.

 

دەقی ڕێنماییەکان:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان