ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

خانەقین، بەهۆی هەڕەشەكانی داعشەوە گوندێك چۆڵكرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
فەرمانگەی كۆچ لە قەزای خانەقین ڕایدەگەیەنێت، دانیشتوانی گوندێك بەهۆی هەڕەشەكانی داعشەوە چۆڵكرا.

عەلی غازی ئاغا، بەڕێوەبەری فەرمانگەی كۆچ لە خانەقین لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”گوندی ڕەمەزان لە خانەقین،  لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بە تەواوەتی چۆڵكراوە، ئەمەش بەهۆی هەڕەشەكانی داعش و دەستدرێژییە یەك لەدوایەكەكانی چەكدارانی ڕێكخراوەكە”.

بە وتەی عەلی غازی ئاغا”ڕەوشی خێزانە ئاوارەكان زۆر خراپە، فەرمانگەی كۆچ داوایەكی بەپەلەی بۆ وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی حكومەتی فیدراڵ بەرزكردووەتەوە، تا یارمەتی بەپەلە بگەیەننە ئەو خێزانانە و بارگرانی سەر شانییان سوك بكەن”.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی كۆچ لە خانەقین دەڵێت”بۆ مەبەستی نیشتەجێبوونی كاتی، زۆربەی خێزانە ئاوارەكان ڕوویان كردووەتە ناوچەی بەهار تازە لە دەوروبەری خانەقین”.

پێشتر فەرمانگەی كۆچ لە خانەقین ڕایگەیاندبوو، 20 خێزان لە گوندی ڕەمەزان لە نزیك قەزای خانەقین، بەهۆی هەڕەشە و دەستدرێژییەكانی ڕێكخراوی داعشەوە، گوندەكەیان چۆڵكردووە.

کوردستان

كرماشان؛ سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەر خۆپیشاندەرێكدا سەپێندرا


خەڵك – بەشی هەواڵ
یەكێك لەو هاووڵاتییانی كە بە هۆی بەشداریكردنی لە خۆپیشاندانەكانی پاییزی ڕابردووی كرماشاندا دەستگیركرابوو، سزای پێنج ساڵ زیندانی بۆ دەركرا.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ (خەڵك) هاتووە ڕوونیكردەوە چالاكوانەكە ناوی ڕەسوول کەریمی جەلالوەندە كە یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەایەتییەکانیمانگی خەزەڵوەری کرماشان بوو، سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ڕوونیشیكردەوە كە ئەو چالاكوانە بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی”ی ئێرانەوە سزا دراوە.

ڕەسوڵ کەریمی جەلالوەند لەکاتی خۆپێشاندانەکانی پاییزی ڕابردوو لە گەڕەکی دەوڵەتئاوای کرماشان دەستبەسەر و دوای چوار مانگ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. ڕێكخراوەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو كە چالاكوانەكە لە زینداندا ئەشكەنجەدراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەرێم: قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی بۆ ماوەی 6 ڕۆژ ڕاگەیەنرا


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بارەی قەدەغەی هاتوچۆوە ڕاگەیەنراوێكی دەركرد و بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی درێژكردەوە.

دەركردنی ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ لە پارێزگای سلێمانی 102 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزیری تەندروستی: قەدەغەی نوێی هاتوچۆ ڕادەگەیەنرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت:”ڕێكاری نوێ دژی كۆرۆنا دەگرنەبەر و بەپێویستی دەزانین لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیان قەدەغەی هاتووچۆ ڕایگەیەنرێت.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان بە (ڕووداو)ی ڕاگەیاند:”لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پارێزگارەكان لەسەر هێڵن و قەدەغەی نوێی هاتوچۆ ڕادەگەیەنرێت”.

وەزیری تەندروستی هەرێم وتیشی:”ڕەنگە هەر ئەمشەو یان سبەی وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری نوێ ڕابگەیەنێت و شێوازی قەدەغەكەش بەشێوەیەك دەبێت كە سەرەتا ماوەیەك بە هاووڵاتیان دەدرێت بۆ ئەوەی پێداویستییەكانی خۆیان دابین بكەن”.

د. سامان بەرزنجی ئاماژە بەوەش دەدات، بەپێویستی دەزانین لەپێناو تەندروستیی هاووڵاتیان ڕێكاری نوێ و توند بگرینەبەر، چونكە تووشبووی كۆرۆنا ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە.

لەبارەی دەوامی فەرمانگەكانیش دەڵێت، ترسناكی لەسەر قەرەباڵغی نێو فەرمانگەكان هەیە و بەپێویستی دەزانین ماوەیەك دەوامی فەرمانگەكان ڕابگیرێت، هەروەها ئێمە داوامان كردووە ڕێكاری پێویست بۆ شارۆچكەی پێنجوێن بیگرێتەبەر، چونكە تووشبوویەكی زۆر تۆماركراوە.

لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ ئاماژە بەوەش دەدات، قەدەغەی هاتوچۆ لەپێناو ڕاگرتن و بڵاونەبوونەوەی ئەو ڤایرۆسەیە، دواتر وردەكارییەكان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕادەگەیەنرێت.

ئەمەش لە كاتێكدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی هەرێم 101 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان ڕاگەیاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان