ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

باس لە ڕۆڵی پیاوانی ئایینی دەكات
چالاكوانێكی عیراقی: خۆپیشاندانی ئەمجارە جیاواز دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
چالاكوانێكی عیراقی پێیوایە، پیاوانی ئاینی بڕیار لەسەر مانەوە و دەستلەكاركێشانەوەی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی دەدەن، پێشبینیش دەكات لەگەڵ خۆئامادەكردنی هەندێك لە حزب و ڕەوتە سیاسییەكان بۆ بەشداریی لە خۆپیشاندانەكانی داهاتوو، خۆپیشاندانەكانی ئەمجارە جیاواز بێت، یان بڕیارە لەبارەی دواخستنی بدرێت.

فاتیمە بەهادلی، چالاكوانی عیراقی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند”وەك ڕاگەیاندراوە ڕۆژی 25ی ئەم مانگە خۆپیشاندانەكان سازبكرێن، بەڵام پێشبینی دەكەین دوابخرێن بەو هۆیەی هەندیك لە حزبە سیاسییەكان و ڕەوتی سەدر بڕیاریانداوە بەشداریی تێدا بكەن، بۆیە لەمجارەدا خۆپیشاندانەكان وەك جاری پێشوو ئەگەر سازبكرێن، توندوتیژییان تێدا نابێت و ڕەنگە بڕیاریش لەبارەی دواخستنیانەوە بدرێت”.

بە وتەی بەهادلی:”لە خۆپیشاندانەكانی پێشوودا بەو هۆیەی تەنیا لاوان بەبێ‌ پشتیوانی هیچ لایەنێكی سیاسی خۆپیشاندانیان سازكرد، كرانە ئامانج و خەڵتانی خوێن كران، بەڵام ڕێی تێناچێت حزب و لایەنە سیاسییەكان خۆپیشاندان بكەن و لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بكرێنە ئامانج و تەقەیان لێبكرێت، بۆیە خۆپیشاندانی 25ی ئەم مانگە یان دوادەخرێت، یان وەك خۆپیشاندانی پێشوو توندوتیژی بەخۆوە نابینێت”.

ئەو چالاكوانە مەدەنییە عیراقیە دەڵێت”دەرچوونی عیراق لە ئەندامێتی مافەكانی مرۆڤ، كاریگەریی زۆری لەسەر حكومەت و شەقام هەیە، بۆیە چاوەڕوان ناكرێت لەمجارەدا حكومەت هەمان توندوتیژی پێشوو لە دژی خۆپیشاندەران بەكاربهێنێت، بەهۆی ئەو بەرەنجامە نەرێنیانەی كە لەسەری دروستبوو”.

فاتیمە بەهادلی لە كۆتایی قسەكانیدا، وتی”زۆر بە ڕاشكاوانە ناكرێت بڵێین خۆپیشاندانەكان دەبنە مایەی ناچاركردنی حكومەت بۆ ئەوەی دەستلەكاربكێشێتەوە، چونكە لە عیراق پیاوانی ئاینی كاریگەریی تەواوییان هەیە لەو بارەیەوە و ڕەنگە بە گوشاری ئەوان، یان ئەو وڵاتانەی دەستییان لە پرۆسەی سياسى عیراقیدا هەیە، مەسەلەی مانەوە یان دەستلەكاركێشانەوەی حكومەت یەكلایی بكرێتەوە”.

 

عێراق

“سیستمی حكومڕانی عیراق شكستی هێناوە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، گەندەڵی لە لوتكەدایە و سیستمی حكومڕانی عیراق شكستی هێناوە.

عزەت شابەندەر ئەندامی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، سیستمی حكومڕانی عیراق شكستی هێناوە و گەندەڵی لە لوتكەدایە و ئەوە ڕاستییە پێویستی بە سەلماندن نییە.

شابەندەر ئاماژەی بەوەشداوە،”پێویستە چیتر كات نەكوژین و خۆپیشاندەران خۆیان ڕێكبخەنەوە لە یەكخستنی داواكارییەكانیان و ئەو لایەنە دیاری بكەن كە داواكارییەكانیان وەك خۆی دەگەیەنێت”.

عزەت شابەندەر ئەوەشیخستووەتەڕوو،”گرنگە خۆپیشاندەران ڕێگە لە دەستتێوەردان لە خۆپیشاندانەكان بگرن، هەروەها خۆپیشاندانەكان بەشێوەیەكی ئاشتییانە درێژە پێبدەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“عادل عەبدولمەهدی گۆڕانكاری لە كابینە وزارییەكەی دەكات‌”

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق ئاشكرایدەكات، عادل عەبدلمەهدی‌ بەوپەڕی‌ تواناوە كار دەكات بۆ ئەوەی‌ گۆڕانكاری‌ وزاری‌ ئەنجام بدات.

سەعد حەدیسی‌ وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، عادل عەبدلمەهدی‌ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەوپەڕی‌ تواناوە كار دەكات بۆ هەڵبژاردنی‌ وەزیرە نوێیەكان بۆ ئەوەی‌ گۆڕانكاری‌ وزاری‌ ئەنجام بدات و لە نزیكترین كاتدا ڕەوانەی‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی بكات.

سەعد حەدیسی‌ وتیشی، گۆڕانكارییەكان ژمارەیەك وەزارەت دەگرێتەوە و لە پێناوی خێراكردنی چاكسازییەكان لە بواری دارایی و ئیداری‌ و باشكردنی‌ بارودۆخی‌ ژیانی‌ هاووڵاتیان.

وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق ئاماژەی بەوەشدا، ئەو كەسانەی‌ لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە بۆ وەزارەتەكان دەستنیشان دەكرێن لە دەرەوەی‌ فڕاكسیۆنە سیاسییەكان لە نوێنەران دەبن و عادل عەبدولمەهدی چەند كەسێك لەسەر بنەمای توانست و تایبەتمەندی هەڵدەبژێرێت و ناوەكانیان ڕەوانەی‌ ئەنجومەنی نوێنەران دەكات بۆ پەسەندكردنیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

شیعە و كورد لەسەر سیستمی حوكم ناكۆكن

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرەڕای هەوڵەكانی شیعە بۆ گۆڕینی سیستمی سیاسی وڵات لە پەڕلەمانیەوە بۆ سەرۆكایەتی، بەشێكی خۆپیشاندەرانی عیراق داوای گۆڕینی سیستمەكە و دەستووری وڵات دەكەن، بەڵام هەرێمی كوردستان دژی ئەو بۆچوون و هەوڵە دەوەستێتەوە.

بەشار كیكی، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی پارتی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە هەندێك پێشنیار بەلامانەوە جێگەی سەرسوڕمانە، كە دەكرێت سەبارەت بە گۆڕینی سیستمی پەڕلەمانی ئێستای وڵات بۆ سەرۆكایەتی و بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراویش پێشنیارەكە خرایەڕوو.

ڕاشیگەیاندووە، هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەمواری بنەڕەتی یاسای هەڵبژاردنەكان تاوەكو هەموو لایەنەكان پێی ڕازی ببن بە هەرێمیشەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، گۆڕینی ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان پێویستە بگونجێت لەگەڵ پێداویستیەكانی گەلی عیراق لە باكوورەوە تاوەكو باشوور.

لای خۆشیەوە، عەلی بدێری، ئەندامی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی بۆ ئاژانسی (المسلە)ی عیراقی وتویەتی، “پشتیوانییەكی نێونەتەوەیی و عەرەبی هەیە بۆ گۆڕینی سیستمی حوكم لە عیراق لە پەڕلەمانیەوە بۆ سەرۆكایەتی”.

وتوشیەتی، “لە ئێستادا باس لە گۆڕینی سیستمی پەڕلەمانی دەكرێت، بۆیە لێكۆڵینەوە دەكرێت لە پێویستی عیراق بۆ سیستمی پەڕلەمانی یان سەرۆكایەتی یان نیمچە سەرۆكایەتی، بەڵام پشتیوانی تەواو هەیە لە سیستمی سەرۆكایەتی و داواكای خۆپیشاندەرانیشە”.

ئەو پەڕلەمانتارە جەختیشی كردۆتەوە، كە ئەو بابەتە دەخرێتە ڕاپرسی و ڕیفراندۆمی خەڵكەوە و ئەگەر زۆرینە خواستیان لەسەری هەبوو ئەوا كاری پێ‌ دەكرێت.

هاوكات، فراكسیۆنی صادیقون، كە سەر بە عەصائیبی ئەهلی حەق-ە و لەلایەن قەیس خەزعەلی-یەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، كە پێویستە سیستمی حوكم لە عیراق بگۆڕێت بۆ سەرۆكایەتی.

نەعیم عەبودی، وتەبێژی فراكسیۆنەكە لە تویتەر ئاماژەی بەوەكردبوو، كە چاكسازی ڕاستەقینە بە هەمواری دەستوور دەستپێدەكات و گرنگترین بڕگەكانیش بریتیە لە گۆڕینی سیستمی پەڕلەمانی بۆ سەرۆكایەتی یان نیمچە سەرۆكایەتی لەگەڵ بوونی پەڕلەمانی كارا و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و هەڵبژاردنی پارێزگار بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن هاووڵاتیانی شارەكانەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان