ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وادەی دەستپێكردنی گفتوگۆكان بۆ دیاریكردنی پشكی بودجەی هەرێم ئاشكرا كرا


خەڵك-بەشی هەواڵ

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا سەرجەم ئەو هەواڵانە ڕەتدەكاتەوە كە بەغدا داواكارییەكانی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە بودجە ڕەتكردبێتەوە.

گفتوگۆ و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بەردەوامە و تا ئێستاش نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتنی كۆتایی و بەپێی زانیارییەكانیش، خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییەی عیراق كاریگەری لەسەر دواكەوتنی ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا كردووە.

فارس عیسا نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بە ماڵپەڕی پارتی ڕاگەیاند، گفتوگۆی بەردەوام لەسەر ئاستی وەزارەتەكان بوونی هەیە بۆ ئەوەی لەبارەی پشكی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوو بگەنە ڕێككەوتن.

وتیشی”لە ئێستادا لێكنزیكبوونەوەی باش هەیە لە نێوان هەردوولا و بەردەوامیش دەبن تاكو دەگەنە ڕێككەوتنی كۆتایی”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بڕیارە دوای بۆنەكانی موحەڕەم، شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و لەسەر پرسی بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان گفتوگۆ بكەن و ئەو پرسە یەكلابكەنەوە.

ئابوری

داوادەکرێت لەیەک ڕۆژدا موچەی مۆچەخۆران دابەشبکرێت


خەلک – بەشی هەواڵ

پەرلەمانتارێکی کوردستان داوادەکات لەیەک ڕۆژدا موچەى موچەخۆران دابەشبکرێت.

 

سیروان بابان، پەرلەمانتاری سەربەخۆی کوردستان لەنوسراوێکیدا بۆ وەزیری دارایی حکومەتى هەرێم داوا دەکات لەیەک یان دوو ڕۆژدا موچەى سەرجەم موچەخۆران دابەشبکرێت.

 

هاوکات داوای کردووە، کۆتایی بە بڵاوکردنەوەی لیست و دواکەوتنی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بهێنن.

 

وتیشی: هەموو مانگێک کە پارەی بەغداد بەیەک گوژم دێتە کوردستان و داهاتی ناوخۆش بەوشێوەیە کۆدەبێتەوە، دەبێت چیدی ئەم چاوەڕوانیەی چینی موچەخۆران کۆتایی بێت و هیچ بیانوویەک نیە بۆ ئەم فێڵە نایاساییە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

نرخی زێڕ و دراوەکان


خەڵک – بەشی هەواڵ

نرخی زێڕ  و دراوەکان لەبازاڕەکانى هەرێمی کوردستان بەم جۆرەى خوارەوەیە، کە لە زەڕەنگەری پێشین وەرگیراوە:

 

یەک مسقاڵ زێڕی عەیاری ٢٤= ٣٤٢٫٠٠٠دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیاری ٢١= ٢٩٩٫٠٠٠دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیاری ١٨= ٢٥٧,٠٠٠دینار
لیرەی عەیاری 22= 367$

ئۆنس:1730

………..
100$=123,000
100€= 136,000
100£= 151,000
100$= 1,745,000 تمەن (نەقدی)
100$= 684 لیرەی تورکی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەوێنە..لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە چەمچەماڵ ڕوویدا شۆفێرەكەی دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

ئاشكراشیكرد، ڕووداوەكە بەهۆی تیژڕەویەوە بووە ئۆتۆمبێلەكە وەرگڕاوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان