ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هاوشێوەی ڕاستی تەماشای شوێنەکانی جیهان بکە لە ڕێی مۆبایلەکەتەوە

خەڵک-

گووگڵ ماپس یەکێکە لە خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای گووگڵ، لە ٨ی شووباتی ٢٠٠٥ خرایە بەردەست بەکارهێنەران.

بەکارهێنەران دەتوانن بەبێ بوونی هەژماری گووگڵ سوودی لێ ببینن و سەیری گشت نەخشەی جیهان بکەن. بەکارهێنەرانی ئەم خزمەتگوزارییە زیاتر چینی گەشتیاران دەگرێتەوە بەهۆکاری ئەوەی لەو خزمەتگوزاییەدا زۆرینەی شوێنە گەشتیارییەکان وەک هوتێل و چێشتخانە و شوێنە جیهانییەکانی بەردەست کراوە.

هەروەها بەکارهێنەرانی دەتوانن لەڕێگای کۆمپیوتەر یان تاتەبژمێر یان مۆبایلە هۆشمەندەکان سوودی لێببینن و بەکاری بهێنن و ئەوانەی خاوەن هەژماری گووگڵن دەتوانن شوێنەکان لەسەر نەخشە زۆر بکەن لەڕێی گووگڵ مەپ مەیکەرەوە، لە نەخشەی ویلایەتە یەکگرتووەکان و بەشێکیش لە ئەورووپا بۆ زۆرێ لە مۆبایلە هۆشمەندەکان و تاتەبژمێرەکان بەشێوازی سێ ڕەهەندی(سێ دووری) وەشان کراوە، جگە لەوەش بەکارهێنەران دەتوانن ڕاستەوخۆ سەیری هەندێ شوێن بکەن لە جیهان و دەتوانن سوود لە شێوازی بینینی سەتەلایتی ببینن.

لەم بابەتەدا باس لەوەدەکەین چۆن بتوانیت لەڕێی مۆبایلەکەتەوە بەشوێنەکاندا بگەڕێیت هاوشێوەی ئەوەی خۆت لەوێ بیت.

بڕۆ سەر ئەپی Google Maps و دواتر Settings بکەوە پاشان بڕۆ سەر Navigation Settings و دواتر  وەرە خوارەوە  بەشی Live View چالاک بکە.

3. Live View AR with google maps tricks

پاشان دەتوانیت بگەڕێیت بەدوای شوێنەکاندا و بەشێوازێکی ڕەهەندی تەماشای شوێنەکان و ناونیشانەکانی بکەیت تاوەکو زیاتر شارەزا بیت.

تێبینی:لەوانەیە ئەم تایبەتمەندییە بەشێوازێکی بەرفراوان بۆ کوردستان بەردەست نەبێت، بەڵام بەپێی پێویستی دەتوانیت سوودی لێ ببینیت.

چەند وێنەیەکی پارکی سەرچنار بە شێوازی ٣٦٠ پلەیی کرتە لێرە بکە.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

فێری چۆنیەتی دەستکاریکردن و درووستکردنی ڤیدیۆ ببە بێ بەکارهێنانی بەرنامە!

خەڵک

لەم بابەتەدا ماڵپەرێکی سەرنجڕاکێش و بەهێزمان بۆ هێناون بۆ دەستکاریکردنی ڤیدیۆ بەبێ بوونی هیچ بەرنامەیەک و بەشێوەی ئۆنلاین(سەرهێڵ) بەردەستە.

بۆ چوونە نێو ماڵپەرەکە کرتە لێرە بکە.

کرتە لە “Upload Video” بکە یاخوود  “Try a sample” دابگرە بۆ تاقیکردنەوەی پڕۆجێکتێکی ئامادەی ناو سایتەکە کە ١١ چرکە دەبێت.

بەشەکانی پاش داخڵبوونی دروستکردن ڤیدیۆ:

1-تووڵە پێویستەکانی وەکو نوسین و زیادکردنی وێنەی جیاواز بۆ سەر ڤیدیۆکە.

2- دیارکردنی قەبارەیی ڤیدیۆکە لەسەر شاشە.

3- پاشەکەوت کردن و داگرتنی ڤیدیۆکە.

4-کۆنتڕۆڵکردنی جوڵەی ڤیدیۆکە.

 

 

دەتوانیت هاوشێوەی ئەم بەشەی خوارەوە لە بەشی یەکەمدا ئیفێکت(کاریگەری) جوان زیاد بکەیت بۆ ڤیدیۆکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئینتەرنێتی 5G لە بیربکە، و چین کار لەسەر گەشەپێدانی 6G دەکاتەوە!

خەڵک-

تەنانەت هێشتا بەکارهێنانی ئینتەرنێتی 5G نەگەشتووەتە زۆرێک لە وڵاتانی پێشکەوتووی جیهان و چەند ساڵێکی پێدەچێت هەتاوەکوو بەشێوەیەکی بەرفراوان بڵاوببێتەوە، بەڵام وڵاتی چین سەرقاڵی گەشەپێدانی ئینتەرنێتی 6G ییە.

ئینتەرنێتی 5G دەجار خێراترە لە ئینتەرنێتی 4G سەرەتا لە وڵاتی چینەوە بڵاوکرایەوە، و دەیەوێت شانازی ئینتەرنێتی 6G یش هەر بۆ خۆی بنوسێتەوە.

Forget 5G, 6G Is Already on the Way

بۆ ئەو مەبەستەش دەسەڵاتدارانی چین ٣٧ زانایان کۆکردووەتەوە لەسەر جەم شارەکانی ئەو وڵاتەوە بۆ بەرەوپێش بردن و تاقیکردنەوەی ئینتەرنێتی 6G.

هەروەها ئەگەر ئەم هەنگاوانەی وڵاتی چین کردویەتی بە پێشەنگ لە کیشوەری ئاسیادا و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ساڵی داهاتوودا ببێتە پێشەنگی بواری تەکنەلۆژیا بەهۆی ئەوەی خاوەنی گەشەپێدانی ئینتەرنێتی 5G دەبێت لە جیهاندا، و کۆمپانیاکانی هواوی و شاومی و ئۆپۆ و وەنپڵەسیش لەو وڵاتەوە کارەکانیان بڵاودەکەنەوە بە جیهاندا و ناوی چینیان زیاتر بە جیهان ناساندووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ڤیدیۆ: چەند ڕۆبۆتێک، کە توانای سەرنجڕاکێشیان هەیە

خەڵک-

کۆمپانیای بۆستن داینەمیکس لە بواری پەرەپێدان و درووستکردنی ڕبۆتەکاندا کاردەکات، وەکوو هەمیشە چەند مانگێک جارێک بە ڕۆبۆتی نوێ و بەهێزەوە دەردەکەوێت کە دەبێتە جێی سەرسوڕمانی هەموو جیهان.

تاقیگەی Biomimetics MIT کە سەر بە پەیمانگای ماساچوسە بۆ تەکنەلۆژیا لە یوتیوب ڤیدیۆیەکی ڕۆبۆتی بڵاوکردووەتەوە و دەردەکەوێت توانایەکی بەهێزیان هەیە، وەکو بازی بەرز و ڕاکردن و هەڵبەز و دابەزی بەردەوام و هەروەها دەشتوانن خۆیان بخەنە سەر لا و خۆیان هەڵبگەڕێننەوە و ڕاست ببنەوە.

ڤیدیۆکە ٩ ڕۆبۆتی Mini Cheetah ـی بۆستن داینەمیکسە کە کۆنتڕۆڵ و فرمانەکانیان ئاڕاستە دەکرێت، دەتوانن بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن و توانا بەهێزەکانی ئەم ڕۆبۆتانە ببینن.

هەروەها کۆمپانیاکە لە ماوەی ڕابردوودا ڕۆبۆتی دیکەی زۆر ڕاگەیاندووە، کە توانایان هەبوو هەڵبگەڕێت بە شوێنە بەرزەکاندا، و جۆرێکی دیکەش توانای سەماکردنی هەبوو هەروەها دەیتوانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە ڕابکێشێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان