ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وادەی دابەشكردنی نەوتی سپی ئاشكرا دەكرێت

سلێمانی ـ نزار جەزا

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تاكو ئێستا هیچ هەنگاوێكی كردارییان لەدابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا نەبینیوە، بەڵام بیستویانە لەمانگی داهاتوودا دەست بەدابەشكردنی دەكرێت.

كەریم عەلی سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و سەرچاوە سروشتییەكان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، هەرێمی كوردستان لەم چەند ساڵەدا بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی پشت بە حكومەتی عیراق دەبەستێت، كە وەك خێرێك بەشە نەوتی سپی دەنێرێت و بەهاوڵاتی دەفرۆشرێتەوە.

ئاماژەی بەئەوەشدا، ئەو بەشە نەوتەش دیاریكراو نییە و مانگانە یان ساڵانە دەگۆڕێت، بۆیە ناتوانرێت بەتەواوی پشتی پێببەسترێت.

باسی لەئەوەشكرد، تاكو ئێستا ڕوون نییە كەی ئەم بەشە نەوتە لەعیراقەوە دێت یان چۆن دێت، بەڵام ئەوەی بیستبێتیان لەمانگی یانزەوە دەست بەناردنی دەكەن.

ئەوەشی خستەڕوو، حكومەتی هەرێم چەند جارێكە لەكۆبوونەوەكانیاندا باسی دابەشكردنی نەوت دەكەن، بەڵام تاكو ئێستا هیچ شتێكیان دیار نییە و هیچ كردارێكیان نەبینیوە.

کوردستان

حاكم قادر: دەبێت گرێبەستەكانی نەوت و داهاتەكەی ئاشكرا بكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

حاكم قادر حەمەجان ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كوردستان لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی شەهیدی یەكێتیدا وتی”پێویستە گرێبەستەكانی نەوت و گاز و داهاتەكانیان شەفاف بن و داهاتەكانیان بخرێنەڕوو نەك بە تەنها لای چەند كەسێك بێت”.

حام قادر دەشڵێت”نووسینەوەی دەستووری هەرێمی كوردستان ئەركی پەڕلەمانە بە هاوكاری لەگەڵ شارەزایان و پسپۆڕان لە بوارەكاندا و پێویستە بە سازان بنوسرێتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دەستوور پەیوەندی بە هەموو خەڵكەوە هەیە، نەك تەنها دەستورێك بۆ حزبێك و ئەو حزب بێت.
ڕاشیگەیاند، یەكێتی هەوڵی داوە ڕەوشی كەركوك ئاسایی بكرێتەوە، كەركوك شاری پێكەوە ژیانی هەموو پێكهاتەكانە بە كورد و عەرەب و توركمان و ئاشوری و كلدانییەكانەوە.
ناوبراو داوای دابینكرنی عەدالەتی كۆمەڵایەتی و سەروەری یاساشی لە هەرێمی كوردستان كرد، لەگەڵ بنەبڕكردنی گەندەڵ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئاسایشی سلێمانی، سزادانی 6 كەسی ڕاگەیاند

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئاسایشی سلێمانی سزای شەش تاوانباری ڕاگەیاند كە بەپێی ماددەی 14ی هۆشبەر دەستگیركرا بوون.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هەموو جۆرە مادەیەكی هۆشبەرو هەرجۆرە كارێكی نایاسایی، هێزەكانمان توانیان لەڕۆژانی 22-4-2019 تا ڕۆژی 8-7-2019 بەبڕیاری دادوەر، لەپارێزگای سلێمانی شەش كەس بەپێی ماددەی ( 14 مخدرات)دەستگیر بكەن.

ئاشكراشیكرد، تاوانباران لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی/2، ڕۆژانی 17-19-20ی تشرینی دووەمی 2019، تاوانباران سزادران.

ڕوونیشیكردەتەوە، هەریەك لە (هـ.أ.م) ماوەی (8) ساڵ و بڕی (450000)، (أ.ك.ع) بۆ ماوەی (2) ساڵ و بڕی (450000)، (ز. م.م) بۆ ماوەی (3)ساڵ و بڕی (450000)، (م.ف.م) بۆ ماوەی (8) مانگ و بڕی (450000)، (ع.أ .ح) بۆ ماوەی (1) ساڵ و بڕی (450000)، (خ.ع.م) بۆ ماوەی (8) مانگ و بڕی (450000)سزا دران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەفتەی داهاتوو سەرجەم وەزارەتەكان مووچە وەردەگرن

خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزارەتی دارایی خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی موچەی بڵاوكردەوە.

بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی ڕۆژی یەكشەممە 24-11-2019 مووچەی وەزارەتەكانی ئەوقاف و ناوخۆ و خوێندنی باڵا و ژمارەیەك لە دەستەكانی حكومەتی هەرێم دابەش دەكرێت.
هەر بەپێی خشتەكە، ڕۆژی دووشەممە 25-11-2019 مووچەی وەزارەتەكانی بازرگانی و ڕۆشنبیری و ئاوەدانكردنەوە و سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی پەڕلەمان و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران دابەش دەكرێت.
هاوكات ڕۆژی سێ شەممە مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە و ڕۆژی 27-11 كە دەكاتە ڕۆژی چوار شەممە موچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان