ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

یاری کۆڵ ئۆف دیوتی دۆخی زۆمبی و قەناسی بۆ زیاد بوو

خەڵک-

پاش ئەوەی یاری بەناوبانگی پەبجی دۆخی زۆمبی زیاد کرد بۆ یارییەکەی بەبۆنەی هاڵۆوینەوە، لە ئێستادا یاری کۆڵ ئۆف دیویتیش هەمان دۆخی بۆ زیاد بووە، ئەم یارییە بە شێوازێکی زۆر خێرا بڵاوبوویەوە لە نێوان بەکارهێنەرانی مۆبایلدا و لە ماوەی هەفتەیەکدا توانی بگاتە ١٠٠ ملیۆن بەکارهێنەر.

ئەگەر دەتەوێت سوود لەم نوێکارییە ببینیت پێویستە یارییەکە نوێ بکەیتەوە و قەبارەی نوێکارییەکە 83.14MB دەبێت، و لۆبی یارییەکە دەگۆڕێت بۆ شێوازی هاڵۆوین لەگەڵ میوزیک و دیارییەکاندا دەگۆڕێن بۆ شێوازی هاڵۆوین.

call of duty mobile - halloween update

یارییەکە دۆخێکی تاریکی دەبێت و تاوەکو زیاتر بچێتە نێو ڕاستی یارییەکی ترسناکەوە، هەروەها یارییەکە نوێکارییەکی دیکەی گرنگی پێدەگات ئەویش دۆخی Sniper-Only مۆدە، و تەنها قەناسی تێدا بەکاردێت و دەتوانیت سکۆپ بخەیتە سەر چەکەکانت و چێژ لە یارییەکە ببینیت.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

فێری چۆنیەتی دەستکاریکردن و درووستکردنی ڤیدیۆ ببە بێ بەکارهێنانی بەرنامە!

خەڵک

لەم بابەتەدا ماڵپەرێکی سەرنجڕاکێش و بەهێزمان بۆ هێناون بۆ دەستکاریکردنی ڤیدیۆ بەبێ بوونی هیچ بەرنامەیەک و بەشێوەی ئۆنلاین(سەرهێڵ) بەردەستە.

بۆ چوونە نێو ماڵپەرەکە کرتە لێرە بکە.

کرتە لە “Upload Video” بکە یاخوود  “Try a sample” دابگرە بۆ تاقیکردنەوەی پڕۆجێکتێکی ئامادەی ناو سایتەکە کە ١١ چرکە دەبێت.

بەشەکانی پاش داخڵبوونی دروستکردن ڤیدیۆ:

1-تووڵە پێویستەکانی وەکو نوسین و زیادکردنی وێنەی جیاواز بۆ سەر ڤیدیۆکە.

2- دیارکردنی قەبارەیی ڤیدیۆکە لەسەر شاشە.

3- پاشەکەوت کردن و داگرتنی ڤیدیۆکە.

4-کۆنتڕۆڵکردنی جوڵەی ڤیدیۆکە.

 

 

دەتوانیت هاوشێوەی ئەم بەشەی خوارەوە لە بەشی یەکەمدا ئیفێکت(کاریگەری) جوان زیاد بکەیت بۆ ڤیدیۆکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئینتەرنێتی 5G لە بیربکە، و چین کار لەسەر گەشەپێدانی 6G دەکاتەوە!

خەڵک-

تەنانەت هێشتا بەکارهێنانی ئینتەرنێتی 5G نەگەشتووەتە زۆرێک لە وڵاتانی پێشکەوتووی جیهان و چەند ساڵێکی پێدەچێت هەتاوەکوو بەشێوەیەکی بەرفراوان بڵاوببێتەوە، بەڵام وڵاتی چین سەرقاڵی گەشەپێدانی ئینتەرنێتی 6G ییە.

ئینتەرنێتی 5G دەجار خێراترە لە ئینتەرنێتی 4G سەرەتا لە وڵاتی چینەوە بڵاوکرایەوە، و دەیەوێت شانازی ئینتەرنێتی 6G یش هەر بۆ خۆی بنوسێتەوە.

Forget 5G, 6G Is Already on the Way

بۆ ئەو مەبەستەش دەسەڵاتدارانی چین ٣٧ زانایان کۆکردووەتەوە لەسەر جەم شارەکانی ئەو وڵاتەوە بۆ بەرەوپێش بردن و تاقیکردنەوەی ئینتەرنێتی 6G.

هەروەها ئەگەر ئەم هەنگاوانەی وڵاتی چین کردویەتی بە پێشەنگ لە کیشوەری ئاسیادا و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ساڵی داهاتوودا ببێتە پێشەنگی بواری تەکنەلۆژیا بەهۆی ئەوەی خاوەنی گەشەپێدانی ئینتەرنێتی 5G دەبێت لە جیهاندا، و کۆمپانیاکانی هواوی و شاومی و ئۆپۆ و وەنپڵەسیش لەو وڵاتەوە کارەکانیان بڵاودەکەنەوە بە جیهاندا و ناوی چینیان زیاتر بە جیهان ناساندووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ڤیدیۆ: چەند ڕۆبۆتێک، کە توانای سەرنجڕاکێشیان هەیە

خەڵک-

کۆمپانیای بۆستن داینەمیکس لە بواری پەرەپێدان و درووستکردنی ڕبۆتەکاندا کاردەکات، وەکوو هەمیشە چەند مانگێک جارێک بە ڕۆبۆتی نوێ و بەهێزەوە دەردەکەوێت کە دەبێتە جێی سەرسوڕمانی هەموو جیهان.

تاقیگەی Biomimetics MIT کە سەر بە پەیمانگای ماساچوسە بۆ تەکنەلۆژیا لە یوتیوب ڤیدیۆیەکی ڕۆبۆتی بڵاوکردووەتەوە و دەردەکەوێت توانایەکی بەهێزیان هەیە، وەکو بازی بەرز و ڕاکردن و هەڵبەز و دابەزی بەردەوام و هەروەها دەشتوانن خۆیان بخەنە سەر لا و خۆیان هەڵبگەڕێننەوە و ڕاست ببنەوە.

ڤیدیۆکە ٩ ڕۆبۆتی Mini Cheetah ـی بۆستن داینەمیکسە کە کۆنتڕۆڵ و فرمانەکانیان ئاڕاستە دەکرێت، دەتوانن بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن و توانا بەهێزەکانی ئەم ڕۆبۆتانە ببینن.

هەروەها کۆمپانیاکە لە ماوەی ڕابردوودا ڕۆبۆتی دیکەی زۆر ڕاگەیاندووە، کە توانایان هەبوو هەڵبگەڕێت بە شوێنە بەرزەکاندا، و جۆرێکی دیکەش توانای سەماکردنی هەبوو هەروەها دەیتوانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە ڕابکێشێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان