ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

دەسكی پاسكیل چییە؟
چەوری پشت و لاكەلەكە بۆچی دروست دەبێت و چۆن لەناودەبرێت؟

خەڵك-
پزیشكێكی پسپۆڕی خۆراك و نەشتەرگەری باس لە هۆكارەكانی دروست بوونی چەوری لە پشت و لاكەلەكە (دەسكی پاسكیل) دەكات و ڕێگاكانی چارەسەركردن و لەناوبردنی چەورییەكە ڕووندەكاتەوە.

د. كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك و نەشتەرگەری گشتی دەڵێت: “ناڕێكی خواردن و زۆرخۆری و زۆر خواردنی شیرینی و چەوری هۆكاری سەرەكین، بەڵام بە وەرزش و ڕجیم كردن دەكرێت چارەسەر بكرێت لەگەڵ چەند چارەسەرێكی دیكە”.

هۆكارەكان و شێوازی چارەسەركردنی :
كۆبۆنەوەی چەوری لە ناوچەی پشت و لاكەلەكە ( كە بە دەسكی پاسكیڵ ناودەبرێت ) یەكێكە لەو كێشانەی كە بە زۆری خانمان بە دەستیەوە دەناڵێنن و جوانی لەش و لاریان دەشێوێنێت؛ ئەم حاڵەتە لە هەموو جیهاندا زۆر باوە و كۆمەڵێك ڕێگا و شێوازی چارەسەری تازە هەیە بۆ نەهێشتنی.

گرنگترین هۆكارەكانی :
۱ ـــ زۆر خواردرن و خۆراكی ناتەندروست بە بەردەوامی ڕۆژانە وەك: خواردنی شیرینی و چەوری و خواردنەوە گازی و كحولیەكان و برنجی سپی و ئاردی سفر و بەكارهێنانی چەوری ئاژەڵ و زەیتی موهەدریجی ڕووەكی بۆ چێشتلێنان لەگەڵ ناڕێكی لە كاتی ژەمەكانی خواردن.
۲ ـــ كەمی جووڵە و وەرزش نەكردن.
۳ ـــ لەبەركردنی ستیانی نەگونجاو یان شێوازی هەڵە لە كاتی لەبەركردنی.
٤ ـــ دانیشتن بۆ ماوەیەكی زۆر لە كاتی دەوام یان بە دیار كۆمپیوتەر و مۆبایڵ و تەلەفزیۆنەوە ڕۆژانە و چەمانەوەی پشت بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك لە سەریەك، ئەمەش ئەبێتە هۆی پوكانەوە و بێهێزی ماسوولكەكانی پشت.
٥ ـــ قەڵەوی و زۆری كێشی هەموو جەستە.
٦ ـــ چوونە تەمەنەوە دوای 30 ساڵ ئەم دیاردەیە زۆر زیاترە.

شێوازی چارەسەركردنی :
۱ ــــ ڕێجیم كردن و دابەزاندنی كێش.
۲ ـــ وەرزش كردن و زیاد كردنی جووڵە: لە داهاتوودا باشترین جۆرەكانی وەرزش بۆ نەهێشتنی چەوری پشت و لاكەلەك بڵاودەكرێتەوە.
۳ ـــ وازهێنان و دووركەوتنەوە یان كەم كردنەوەی هۆكارەكانی و هەڵسوكەوتە هەڵەكان.
٤ ـــ توانەوەی چەوری پشت و توندكردنەوەی بە ڕێگە تازەكانی تەكنەلۆژیا بێ نەشتەرگەری وەك جیهازی ڤیلاشەیپ و ڤەیزەر و بۆدی كەنتورێن و هتد.
٥ ـــ بەكارهێنانی كرێم و دەرزی توانەوەی چەوری لە ژێر سەرپەرشتی پزیشكی پسپۆڕ.

ریکلام

تەندروستی

چەند وەرزشێک بۆ تواندنەوەی چەوری قۆڵ و لاتەنیشتەکانت زۆر بە باشی

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند وەرزشێکە بۆ تواندنەوەی چەوری قۆڵ و لاتەنیشتەکانت زۆر بە باشی:

– سەرەتا بۆ ماوەی ٢ خولەک پەتپەتێن بکە

– دواتر دوو دمبڵس بە دەستەوە بگرە و وەک وێنەکە کەمێک قاچت بکەرەوە و هەرجارەی قۆڵت بۆ لایەک ببە، ٣٠ جار بۆ هەر لایەک

– پاشان ئاسنێکی کێشی سووک یان دوو دمىڵس بە دەستەوە بگرە و بەڕێکی وەک وێنەکە بەرزی بکەرەوە، ٦٠ جار

– پاشان بکەوە سەردەم و پشتت ڕێک بکە و بۆ ٤٥ چرکە شناو بکە

– دواتر هەر لەسەر دۆخی شناو بمێنەرەوە و هەرجارەی قۆڵێکت بەرز بکەرەوە، بۆ ماوەی ٤٥ چرکە

– پاشان لەسەر تۆپ بکەوە بە پشتدا و تا دەتوانیت خۆت بکشێنە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٥ پێکهاتەی سەرەکی بۆ جەستەمان کە گەر کەمبێت حاڵمان باش نابێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٥ پێکهاتەی سەرەکیە بۆ جەستەمان کە گەر کەمبێت حاڵمان باش نابێت و پێویستە ناوە ناوە پشکنینی بۆ بکەین:

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

کۆمەڵێک نیشانەی مەترسیداری غودەی دەرەقی نابێـت پشتگوێیان بخەیت

خێزان
ئەم نەخۆشییە برییە لە لاوازبوونی گلاندی دەرەقی واتە دەردانی ڕێژەیەکی کەم تر لە ئاسای هۆرمۆنەکان دەبێتە هۆی لاوازی میتابۆلیزمی لەش واتە گۆڕینی خۆراک بۆ وزە.

غوده‌ چییه‌؟
غوده‌ (رژێن) واته‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی له‌ش كه‌ هۆرمۆنێك یان زیاتر دروست ده‌كات و ده‌یڕێژێت بۆ ناو خوێن، یان بۆ ناو بۆشایییه‌كانی له‌ش، وه‌ك لیكه‌ڕژێن بۆ ناوده‌م، په‌نكریاسه‌ رژێن بۆ ناو ریخۆڵه‌، ئاره‌قه‌ رژێن بۆ سه‌ر پێست… هتد.

 

گۆڕان لە دەنگ و قسە کردندا.

بێتاقەت بوونی بێ هۆکار و بەردەوام.

 

باریک بوونی برۆ و هەڵوەرینی موو هەروەها چرچ بوونی پێستی خوار چاو.

 

پەیدابوونی ئازار لە جومگەکان و ماسولکەکاندا.

 

بە زەحمەت شت دەبیستێت یان تێناگات

کەم بوونەوەی ئارەزووی سەرجێی لەگەڵ خێزاندا. 

 

زیاد بوونی ئارەزووی خواردن بەشێوەیەکی زیاتر لە پێشتر.

میزکردنی زۆر و نائاسایی

تینووبوونی بەردەوام کە پێشتر کەسەکە نەیبووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان