ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پەكەكە كوژرانی ٨ سەربازی توركیای ڕاگەیاند

خەڵك – بەشی هەواڵ
هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایدەگەیەنێت، گەریلاكانیان لە ئەبەخ-ی وان ئۆتۆمبێلێكی سەربازی توركیان تێكشكاندووە، لە ئەنجامدا 8 سەربازی سوپای داگیركەری تورك كوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزەكانمان ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە كاتژمێر 12.10ی شەو لەدژی ئۆتۆمبێلێكی سەربازی سوپای توركیا لە جۆری جێمس، لە ناوچەی ئەبەخ-ی وان چالاكییان ئەنجامدا.

ڕاشیگەیاندووە، لە ئەنجامی چالاكییەكەدا 8 سەربازی سوپای توركیا كوژران و دووانی دیكەش برینداربوون.

دەشڵێت: “دوای چالاكییەكە سوپای تورك بۆ ئەوەی كوژراو و بریندارەكانی لە ناوچەكە دووربخاتەوە بە هێلیكۆپتەر ناوچەكەی بۆردوومان كرد، یەكینەكەمان بە سەلامەت گەیشتنەوە شوێنی خۆیان”.

کوردستان

كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و حەلبووسی دەستیپێكرد

خەڵك –بەشی هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران، ئێستا لەگەڵ محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لە بەغدا لە كۆبوونەوەدایە.

ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا و هاوكات بڕیارە لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراقیشدا كۆببێتەوە.

لە كۆبوونەوەكەیدا لەگەڵ كاربەدەستانی باڵای عیراق، سەرۆكی هەرێم باسی كێشەكانی ئێستای عیراق و خۆپیشاندانەكانی و پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

نێچیرڤان بارزانی و عادل عەبدولمەهدی كۆبوونەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی كۆبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13-11-2019 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە یاوەری جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفا سەید قادر جێگرانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەوزی هەریری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا.

بەپێی زانیارییەكانی گەیشتوو بە (خەڵك) سەرۆكی هەرێمی كوردستان یەكەم كۆبوونەوەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهد سەرۆك وەزیران ئەنجامدا و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا و دۆخی خۆپیشاندانەكانی عیراقیان تاوتوێ كرد.

هاوكات بڕیارە لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار و محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانیشدا كۆببێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پۆلیس هاوڵاتییەكی بە تۆمەتی كاری نایاسایی دەستگیر كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی، هاووڵاتییەك دەستگیر كرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بە ئامانجی چاودێریكردن و پاراستنی سروشت و ژینگە و ڕێگەگرتن لە سەرپێچیكاران، مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی بەرزنجە سەردانی گوندی (مایاوا)ی سەر بە ناحیەی بەرزنجەیان كرد و لە ئەنجامدا توانیان تۆمەتبارێك دەستگیربكەن كە هەستابوو بە بڕینی داری سروشتی.

ڕاشیدەگەیەنێت، هێزەكانی پۆلیس توانیان دەستبگرن بەسەر ژمارەیەكی زۆر لە داری بڕاوەو مشارێكی دار بڕینەوە، پاشان تۆمەتبارەكە ڕووبەڕووی یاسا كرایەوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوە كراوەتەوە و ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان