ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

عەرەبەكانی كەركوك دژایەتی گەڕانەوەی پارتی بۆ كەركوك دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
عەرەبەكانی كەركوك دژایەتی خۆیان بۆ گەڕانەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كەركوك و ڕادەستكردنەوەی بارەگاكانیان دەردەبڕن.

بابەكر سدیق، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو خۆپیشاندانانەی لە شارەكە ئەنجام دران بۆ دژایەتی پێدانەوەی بارەگای فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەكان بوو لەلایەن حكومەتی ناوەندییەوە بە پارتی دیموكراتی كوردستان.

بارەگای ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی لە كەركوك لەكاتی هێرشەكانی 16ی ئۆكۆتبەر لەسەردەمی حوكمڕانی حەیدەر عەبادی، لەلایەن سوپای عیراقەوە كۆنتڕۆڵ كرا و كرا بە بارەگای فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان.

ڕاشیگەیاندووە، كە ڕێككەوتنی سیاسی و ئەمنی لەنێوان حكومەت و پارتی كراوە بۆ پێدانەوەی ئەو باڵەخانەیە بە پارتی و دەڵێت: “ئەو كارە لای بەشێكی پێكهاتەی عەرەبی ڕەتدەكرێتەوە، بۆیە خۆپیشاندانیان لەسەر شەقامی كەركوك- بەغدا ئەنجامدا”.

جەختیشی كردۆتەوە، كە ئەو خۆپیشاندانانە هیچ بیانوویەكی نییە.

بابەكر سدیق، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك ڕەتیشی كردەوە، كە گەڕانەوەی پارتی سەرەتایەك بێت بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە و وتیشی، “گەڕانەوەیان بۆ ئەوەیە ئامادەیی سیاسی و مەدەنییان هەبێت لە پارێزگاكە وەك ئامادەكارییەك بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان”.

پێشی وایە، “ئەگەر پێشمەرگە بیەوێت بگەڕێتەوە، ئەوا دەگەڕێتەوە”.

کوردستان

ڤیدیۆ؛ توركیا دیمەنی نوێی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی سوپای توركیا لە ڕێی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تویتەر، دیمەنی نوێی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

توركیا هاوكات لەگەڵ هێرشەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان، لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستانیش هێرش و ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری توركیا بانگەشەی ئەوەی كردووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 17 گەریلای پەكەكەیان كردووەتە ئامانج، بەڵام پەكەكە ئەو زانیارییانەی پشتڕاست نەكردووەتەوە.

بڵاوكردنەوەی دیمەنە ڤیدیۆییەكەش هاوكاتە لەگەڵ بۆردومانەكەی ئەمڕۆی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بۆ سەر گوندی قامیشی سەر بە شارۆچكەی ماوەت لە سنووری ناوچەی شارباژێڕی سلێمانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەی شارباژێڕیان بۆردومان كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند گوندی قامیشی سەر بە ناوچەی شارباژێڕی سلێمانییان بۆردومان كرد.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان بۆردومانەكە بووەتە هۆی ئاگركەوتنەوە لە ناوچەكە، بەڵام ئەگەری بوونی زیانی گیانی لەو هێرشەدا نەزانراوە.

سوپای توركیا چەند ناوچەیەكی سنووری شارباژێڕی سلێمانییان وەك سنووری چالاكی پەكەكە دەستنیشان كردووە و ناوبەناو بەو بیانووە بۆردومانی دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

خانەقین؛ سەربازێكی كورد لە پەلامارێكی داعشدا شەهید بوو

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەربازێكی كورد لە ئاكامی پەلامارێكی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر گوندێكی شارۆچكەی خانەقین شەهید بوو.

شه‌وی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش لە گوندی شێرك سەر بە شارۆچكەی خانەقین ھێرشیان كردە سەر ھێزێكی تایبەتی عیراقی لە ئەنجامدا سەربازێكی شەھید بوو‌ و چوار سەربازی دیكەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ دەركەوت كە ئەو سەربازەی شەهید بووە كوردە و ناوی جەزا فه‌تاح جافه‌ و خەڵكی شارۆچكەی كەلارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان