ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەوێنە؛ توركیا كۆمەڵكوژییەكی دیكەی لە سەرێ‌ كانی ئەنجامدا

خەڵك- بەشی هەواڵ
فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا كاروانێكی هاووڵاتیانی مەدەنی لە گوندی مشرافە لە سەرێ‌ كانی دەكاتە ئامانج و بەهۆیەوە كۆمەڵكوژییەكی گەورە ئەنجام دەدات.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (هاوار) بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی بەدەمەوەچوونی هاووڵاتیانی هەرێمی جەزیرە بۆ سەرێ‌ كانی بەهۆی ڕاگەیاندنی ئاگربەستەوە و گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ خەڵكی ئەو شارە، لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە دەكرێنە ئامانج.

بەپێی هەواڵی ئاژانسەكە، لەو بۆردومانەدا تا ئێستا 16 كەس شەهید بوون، كە تەرمی 4 كەسیان لەژێر دار و پەردووی خانووە ڕووخاوەكان دەرهێنراوەتەوە، كە لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانەوە كرابوونە ئامانج.

ئاماژە بەوەشدراوە، كە گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی هاووڵاتیانی مەدەنی دیكە بەردەوامە.

سەرەڕای ڕێككەوتنی ئەمریكا و توركیا بۆ ئاگربەست و كۆتایی هێنان بە شەڕ لە ڕۆژئاوای كوردستان، بەڵام وەك هەسەدە دەڵێت: “توركیا ئاگربەستی شكاند” و بۆردومانی سەرێ‌ كانی و گرێ‌ سپی بەردەوامە.

کوردستان

کەرنەڤاڵێکی شیعری لەسەر ئارامگەی شێركۆ بێكەس ئەنجامدەدرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بڕیارە دوو شەممەی داهاتوو کەرنەڤاڵێکی شیعریی لەسەر ئارامگەی شێركۆ بێكەس لە پاركی ئازادیی لەسلێمانی ئەنجامبدرێت.

 

لەژێر ناونیشانی  (با شیعر بکەینە سەنگەری بەرگری) ڕێکخراوی نوێگەر بۆ گەشەپێدانی هونەری کەرنەڤاڵێکی شیعری لەسەر ئارامگەی شێركۆ بێكەس لە پاركی ئازادیی لەسلێمانی ڕێکدەخات.

 

کەرنەڤاڵەکە لە ڕۆژی ۱۰ی۸ی۲۰۲۰ دووشەممە، کاتژمێر ٦ی ئێوارە ئەنجامدەدرێت

 

لەکەرنەڤاڵە شیعیرییەکەدا هەریەک لەم شاعیرانەى خوارەوە بەشداری دەکەن:

بەندی عەلی
ڕۆژ هەڵەبجەیی
فاتیح سەلام
سروە عوسمان
سەردار قادر
هەڵاڵە شەوکەت لهۆنی
هاوشان عەزیز
ڕەوەند ساڵح
مەریوان قەرەداغی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڤیدیۆ؛ توركیا دیمەنی نوێی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی سوپای توركیا لە ڕێی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تویتەر، دیمەنی نوێی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

توركیا هاوكات لەگەڵ هێرشەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان، لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستانیش هێرش و ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری توركیا بانگەشەی ئەوەی كردووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 17 گەریلای پەكەكەیان كردووەتە ئامانج، بەڵام پەكەكە ئەو زانیارییانەی پشتڕاست نەكردووەتەوە.

بڵاوكردنەوەی دیمەنە ڤیدیۆییەكەش هاوكاتە لەگەڵ بۆردومانەكەی ئەمڕۆی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بۆ سەر گوندی قامیشی سەر بە شارۆچكەی ماوەت لە سنووری ناوچەی شارباژێڕی سلێمانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەی شارباژێڕیان بۆردومان كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند گوندی قامیشی سەر بە ناوچەی شارباژێڕی سلێمانییان بۆردومان كرد.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان بۆردومانەكە بووەتە هۆی ئاگركەوتنەوە لە ناوچەكە، بەڵام ئەگەری بوونی زیانی گیانی لەو هێرشەدا نەزانراوە.

سوپای توركیا چەند ناوچەیەكی سنووری شارباژێڕی سلێمانییان وەك سنووری چالاكی پەكەكە دەستنیشان كردووە و ناوبەناو بەو بیانووە بۆردومانی دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان