ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

“شەڕڤانان تیرۆرست نین”
ماكرۆن: من و مێركڵ و جۆنسن لەگەڵ ئەردۆغان كۆدەبینەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی فەڕەنسا ئاشكرای دەكات، كە لە كۆبوونەوەی داهاتووی ناتۆ فشاری زیاتر لەسەر توركیا دروست دەكەن سەبارەت بە لەشكركێشیەكان بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان.

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە بڕۆكسل ڕایگەیاند، كە من و ئەنجێلا مێركڵ و بۆریس جۆنسن لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەربارەی دۆخی سوریا كۆدەبینەوە.

ڕاشیگەیاند، كە لە كۆبوونەوەی داهاتووی ناتۆ، كە لە مانگی داهاتوو ئەنجام دەدرێت فشاری زیاتر دەخەینە سەر توركیا سەبارەت بە دۆخی باكوری خۆرهەڵاتی سوریا و وەستاندنی لەشكركێشیەكانی.

وتیشی، “چەندین ساڵە پێداگری دەكەین لەسەر چارەسەری سیاسی بۆ دۆخی سوریا، بەڵام توركیا و ڕوسیا دژی ئەو ئاڕاستەیە بوون”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی لە سوریا ڕوودەدات هەڵەی ڕۆژئاوایە و ئەو شەڕڤانانەی لە باكوری سوریان تیرۆرست نیین و چەندین ساڵ شەڕیان بۆ كردوین دژی تیرۆر.

جەختیشی كردەوە، كە لەمەبەدوا ئاستەمە هاوپەیمانێك بدۆزینەوە شەڕمان بۆ بكات لە دژی تیرۆر.

جەختیشی كردەوە، كە دەكرێت لە عیراق دیلەكانی داعش دادگایی بكرێن، چونكە بەشێكیان لە عیراق تاوانیان ئەنجام داوە.

هەر لە سەرتای هێرشەكانی توركیا بۆ سەر خاكی ڕۆژئاوای كوردستان لە باكوری خۆرهەڵاتی سوریا فەڕەنسا دژایەتی خۆی بۆ هێرشەكان ڕاگەیاند و دوو جار داوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی كردووە بۆ دەركردنی بڕیار لە دژی توركیا، بەڵام بەهۆی ڤیتۆی ئەمریكا و ڕوسیا شكستی هێناوە، هاوكات بڕیاری داوە بە ڕاگرتنی فرۆشتنی چەك بە توركیا.

جیهان

یەكێتی ئەوروپا داوا لە ئێران دەكات لەگەڵ خۆپیشاندەران لەسەرخۆ بێت

خەڵك –بەشی هەواڵ

یەكێتی ئەورووپا سەرەخۆشی بۆ بنەماڵەی قوربانیانی ئەم دوواییەی رووداوەكانی ئێران دەنێرێت و داواش لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەكات لە توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران خۆی ببوێرێت.

لە پەیامێكی یەكێتی ئەرووپادا ڕاگەیەندراوە “خەڵكی ئێران لە هەژاری و برسێتی ڕاپەڕیون، بۆیە دەسەڵاتی ئێران دەبێت لەگەڵیان لە سەرخۆ بێت و لە توندوتیژی هێزەكانی كەم كاتەوە”.

مایا كوو سیانچیج وتەبێژی سیاسەتی دەرەوەیی یەكێتی ئەورووپا داوا لە ئێران دەكات ، بۆچارەسەری كێشەكان دانیشتنیان لەگەڵ بكەن .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە ئێران زیانی 200 ملیۆن دۆلاری لێكەوتووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەرپرسی یەكێتی بازرگانی ئێران ئاشكرای كرد، بەهۆی خۆپیشاندانەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئەو وڵاتەوە ئێران نزیكەی 200 ملیۆن دۆلار زیانی بەركەوتووە.

ئەمیر خەسرەو بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی ئەو خۆپیشاندانانەوە چەندین شوێنی گشتی زیانیان بەركەوتووە و تەواوی زیانەكانیش نزیك دەبێتەوە لە 200 ملیۆن دۆلار.

پێشتر عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، ئەوەی لە ئێران ڕوودەدات خۆپیشاندانی جەماوەری نییە و بابەتێكی ئەمنییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

شا سەلمان: عەرەبستان بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئێران لە ئامادەباشیدایە

خەڵك –بەشی هەواڵ

سەلمان عەبدولعەزیز، پاشای سعوودییە داوا لە ئێران دەكات دەست لە بیرۆكەی فراوانخوازیی ئاژاوەگێڕانە هەڵگرن، چونكە زیان لە گەلەكەیان دەدات.

سەلمان بن عەبدولعەزیز لە گوتارێكدا وتی “هیوادارین رژێمی ئێران، لایەنی حیكمەت هەڵبژێرێت و هەست بەوە بكات هیچ رێگایەك نییە بۆ دەربازبوون لە هەڵوێستی نێودەوڵەتی بەرامبەریان، جگە لە دەستبەرداربوونی بیرۆكەی فراوانخوازیی ئاژاوەگێڕیی نەبێت، چونكە پێش هەر لایەك زیان لە گەلەكەی خۆیان دەدات”.

دەشڵێت “شانشینی سعوودیە بەدەست سیاسەت و هەڵسوكەوتەكانی رژێمی ئێرانەوە زۆر نەهامەتی چەشتووە، بەم دواییانە گەیشتووەتە شێوازێكی نوێ لە كردەی تێكدەرانە و بە ئەنقەست و دەیانەوێت هەموو دەرفەتەكانی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەكەدا لە دەست بچێت”.

وتیشی “دەبێت رژێمی ئێران هەست بەوە بكات، لە بەردەم چەندین بژاردەی جددیدایە، بۆ هەر بژاردەیەك خۆی دەرەنجامەكانی لە ئەستۆ دەگرێت، شانشینی سعوودیە دەهۆڵی شەڕ ناكوتێ، ئێمە دەست بۆ ئاشتی راستەقینە درێژ دەكەین تا زیان بە كەس نەگات، لەگەڵ ئەوەشدا بە تەواوەتی لە ئامادەباشیداین بۆ ئەوە دژی هەر دوژمنكارییەكی ئێران پارێزگاریی لە گەلەكەمان بكەین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان