ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

بەڕێوەبەرایەتییەكی پۆلیس لە سلێمانی داوایەك لە هاووڵاتیان دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات پارێزگاری لە سروشت و ژینگە بكەن و دەشڵێت: “دوو كەس دەستگیر كراون”.

هێمن كمرخان ئەفندی، بەڕێوەبەڕی ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی تانجەڕۆ سەر بە بەشی سلێمانی لە ئەنجامی گەڕان و پشكنین بۆ پاراستنی ژینگە توانیان (2) هاووڵاتی دەستگیر بكەن، كە بە شێوەیەكی نایاسایی هەستابوون بە دروستكردنی كارگەیەكی فافۆن.

ڕاشیگەیاند، ئەو كارە بۆتە هۆی بڵاوبوونەوەی دووكەڵ و بۆنی ناخۆش و زیانبەخش بۆ ناوچەكە و لە ئێستاشدا پەڕاوی لێكۆڵینەوە كراوەتەوە و ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

هێمن كمرخان داواشی لە سەرجەم هاووڵاتیان كرد، كە پابەندبن بەڕێنمایەكانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی و پارێزگاری لە سرووشت و ژینگەی كوردستان بكەن .

ژینگە

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی؛ لە ماوەی ٧٢ كاتژمێری ڕابردوودا نزیكەی 2هەزار دۆنم پوش و پاوان سووتا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لە ماوەی ٧٢ كاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی چەندین ڕوداوی ئاگركەوتنەوە نزیكەی 2هەزار دۆنم پوش و پاوان دارستان و ڕەزوباخی هاووڵاتیان سوتاون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) هاتووە ڕایگەیاندووە، لە ماوەی 72 كاتژمێری ڕابردوودا لە چەند ناوچەیەكی جیاوازی سنورەكەمان ، كە لە هەریەكە لە (شارەدێی سیتەك، گوندی قامیش سەر بە شارۆچكەی ماوەت، چیای زمناكۆ لە دەربەندیخان، سەرای سوبحان ئاغا لە سەیدسادق، شارەدێی ئەڵڵایی) ئاگر كەوتۆتەوە .

ڕاشیگەیاندووە، ڕووداوەكانی سوتانیش بووەتە هۆی زیان گەیاندن بە نزیكەی 2هەزار دۆنم پوش و پاوان دارستان و ڕەزوباخی هاووڵاتیان، كە لە سەرجەم حاڵەتەكانیشدا كارمەندانی پۆلیسی دارستان بە مەبەستی كوژاندنەوەی ئاگرەكان بە زووترین كات خۆیان گەیاندۆتە شوێنی مەبەست و بە هاوكاری لەگەڵ دام و دەزگا پەیوەندیدارەكان و هاووڵاتیان توانیویانە ئاگرەكان كۆنتڕۆڵ بكەن و كوژێنراونەتەوە.

ئاشكراشیكردووە ، هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكان بریتین لە بۆردومانی فڕۆكە و بوونی مین و تەقەمەنی و هەروەها خەمساردی هاووڵاتیان لە بەجێهێشتنی پاشماوەی ئاگر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

وادەی یەكەم باران بارینی پاییزی ئەمساڵ دیاریكرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، پلەكانی گەرما ڕوویان لە دابەزین كردووە و شارەزایەكی كەشناسی-ش وادەی یەكەم باران بارینی پاییزی ئەمساڵ ئاشكرادەكات.

محەمەد كەمال، شارەزای بواری كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەگوێرەی لێكدانەوە و بەپێی نەخشەكان، كە لەبەردەستمانە پێشبینی دەكەین یەكەمین شەپۆلی بارانی ئەمساڵ بكەویتە مانگی 10 و بەتایبەتیش 5ی10 بۆ 10ی10 لە پاییزی ئەمساڵدا.

ڕاشیگەیاند، كە زۆرترین باران بارین لەناوچەكانی سنوری بادینان و هەولێر و سۆران و ڕانیە و قەڵادزێ دەبێت و ڕێژەكەش لەنێوان 5 بۆ 11 ملم دەبێت.

جەختیشی كردەوە، كە ئەمە پێشبینیە و ئەگەری گۆڕانكاری لەئارادایە.

بەهۆی ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و داخستنی زۆربەی كارگە و شوێنە پیشەسازییەكان لە جیهاندا، كەشوهەوا و ژینگەی سەر گۆی زەوی پاكبۆتەوە و ڕێژەی پیسبووون زۆر كەمبۆتەوە و ئەوەش كاریگەری كردۆتە سەر گۆڕانی كەشوهەوا و فێنك بوون و دابەزینی پلەكانی گەرما.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

چەند گەڕەكێكی دهۆك بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بێ ئاو دەبن

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دهۆك ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی كاركردن لە شەقامی بارزان ژمارەیەك گەڕەك بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بێ ئاو دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، بەهۆی كاركردن لە شەقامی بارزان بە تایبەت لە ئەندەرپاسی نزیك مزگەوتی شەهیدان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ژمارەیەك گەڕەك بێ ئاو دەبن.

ڕاشیگەیاندووە، گەڕەكەكان لە شندوخا، روناهی و رەزا، مهاباد و نزاركا، دیسان ئیتیتێ، ئیتیتا گوند هەروەها پیشەسازی و بەروشكی سەرهەڵدان ڕۆژانی 10 و11 و12 ی ئاب بێ ئاو دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دهۆك داوا لە هاووڵاتیان دەكات بۆ ماوەی ئەم سێ ڕۆژە دەست بە ئاوەوە بگرن، تاوەكو دابەشكردنی ئاو ئاسایی دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان