ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەرهەم ساڵح هۆشداری دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆك كۆماری عیراق بەبۆنەی ساڵیادی چلەی ئیمام حسێن (س.خ) ڕایدەگەیەنێت، هەموو ساڵێك لەم ڕۆژەدا ئازادیخوازەكان بەرەو باوكی ئازادی ئیمام حسێن هەنگاو دەنێن، دەشڵێت: “ئەم بۆنە پیرۆزە یەكیخستوین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگاری و ئاستەنگەكان، كە وڵاتەكەمان و گەلەكەمان ڕووبەڕووی دەبێتەوە لەم دۆخە زریاناوییەی ناوچەكەدا”.

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق لە پەیامێكیدا بەبۆنەی ساڵیادی چلەی ئیمام حسێن ڕایگەیاند، ئیمام حسێن، (سەلامی خوای لەسەر بێت) فێری كردین چۆن زاڵ بین بەسەر ئاستەنگ و جیاكارییەكان و بەرگری لە خۆكردن و لە نیشتمان و مرۆڤایەتی و پێویستە بڵێین، كە چۆن داواكاری خۆی دەربڕی و دەنگی بڵند كرد بۆ ئەوەی چاكسازی بكرێت.

دەشڵێت: “ئەمساڵیش چلە بە خێر دێنینەوە، هەمووان ئومێدە دەكەین، كە ویستمان یەكبخات بۆ پارێزگاری كردن لە نیشتمانەكەمان و پابەندبوون بە چاكسازی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی، كە خێر و بێری بۆ نیشتمان و مرۆڤ تیادا بێت”.

ڕاشیگەیاندووە، پابەند و نزیك دەبین لە گەنجەكانمان و داواكاری و مافە ڕەواكانیان بە هەند وەردەگرین وەك چۆن پابەندین بە ئاسایش و ئارامی بۆ ئەوەی داواكاری هاووڵاتییەكانمان بەرەو بەدیهێنانی دادپەروەری و ژیانێكی شكۆمەند جێ‌بەجێ‌ بكەین، لەم ساڵیادە مەزنەدا جەخت دەكەینەوە، كە هیچ ڕێگەیەكی دیكەمان لە بەردەم نییە جگە لە ڕێگەی بنیادنان و چاكسازی نەبێت لە وڵاتەكەماندا.

دەقی وتاری سەرۆك كۆمار:
بەناوی پەروەردگاری بەخشندە و میهرەبان
هەموو ساڵێك، لەم رۆژەدا، ئازادیخوازەكان بەرەو باوكی ئازادی ئیمام حسێن سەلامی خوای لێبێت هەنگاو دەنێن. ئەوان پێكەوە بە یەك دڵ و ویستی نیشتمانی و بیروڕایەكی قوڵەوە هاوتەریب لەگەڵ بەها پیرۆزەكان بە كرنوشەوە هەنگاوەكانیان دەنێن كە یەكانگیری و پێكەوەیی ئەوان بەهێزتر دەكات، هەمو ساڵێك ئەو پەیامە دووپات دەكەنەوە كە بەرەو حسێن سەلامی خوای لێ‌ بێت ریز دەبەستن وەك ئیمامێك كە نمونە و سیمبولی هەژاران و نەداران و سەكۆیەكە بۆ رەنجەدەرانی نیشتمانی.

ئیمام حسێن سەلامی خوای لەسەر بێت فێریكردین چۆن زاڵ بین بەسەر ئاستەنگ و جیاكارییەكان و بەرگری لە خۆكردن و لە نیشتمان و مرۆڤایەتی و پێویستە بڵێین كە چۆن داواكاری خۆی دەربڕی و دەنگی بڵند كرد بۆ ئەوەی چاكسازی بكرێت.

مرۆڤ و نیشتمان بەها بەرزە پیرۆزەكان ئامانجی مەزنن كە شۆڕشی حسێن سەلامی خوای لێ‌ بێت خوڵقاوە لە نێو ژیانی شۆڕشگێران و ئازادیخوازاندا.

ئەم ئەو ئیمامەیە كە لە ویژدانی عێراقییەكاندایە بە بێ‌ جیاوازی پێكهاتە و ئاینەكانیان، بەم شێوەیە عاشورا و دواتریش ساڵانە چلە دەكرێتەوە كە بریتیە لە بە زیندو راگرتنی بەهاكانی حسین و بەهای پاڵەوانێتی و بەهای بیر و ویژدان لە پێناو چاكە و خۆشەویستی و ئاشتیدا.

ئەم ساڵیش چلە بە خێر دێنینەوە، هەمووان ئومێدە دەكەین كە ویستمان یەكبخات بۆ پارێزگاریكردن لە نیشتمانەكەمان و پابەندبوون بە چاكسازی و بەگژداچونەوەی گەندەڵی كە خێر و بێری بۆ نیشتمان و مرۆڤ تیادا بێت.

ئەم بۆنە پیرۆزە یەكیخستوین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگاری و ئاستەنگەكان كە وڵاتەكەمان و گەلەكەمان رووبەرووی دەبێتەوە لەم دۆخە زریاناوییەی ناوچەكەدا.

پارێزگاری لە وڵاتەكەمان دەكەین و جەخت دەكەینەوە لە پێویستی چڕكردنەوەی هەوڵەكان بەرەو چاكسازی.

پابەند و نزیك دەبین لە گەنجەكانمان و داواكاری و مافە رەواكانیان بە هەند وەردەگرین وەك چۆن پابەندین بە ئاسایش و ئارامی بۆ ئەوەی داواكاری هاووڵاتییەكانمان بەرەو بەدیهێنانی دادپەروەری و ژیانێكی شكۆمەند جێ‌ بەجێ‌ بكەین.

لە چلەی شەهیدبوونی حسێن سەلامی خوای لێ‌ بێت دەستی ھەموو ئەو كەسانە دەگوشین كە داوای چاكسازی دەكەن ھەروەھا دەستی گەنجەكانمانیش كە داوای مافەكانیان دەكەن و ئاڵای عێراق بەرز دەكەنەوە، دەستی هێزە ئەمنییەكانمان دەگوشین لە پارێزگاریكردن و بەرگریكردنیان لە دامەزراوە گشتی و تایبەتەكان.

یادی لەدەستدان و شەهیدبوونی خۆپیشاندەران و بەرگریكاران لە هێزە پاڵەوانەكانمان دەكەینەوە و لە یادیان ناكەین، بە ویژدان و رێزە و دەروانینە قوربانیدانی خانەوادەكانیان.

لە یادی سەرداری شەهیداندا هەموو جۆرە كوشتن و چەوساندنەوە و لە باربردنێك رەت دەكەینەوە.

لەم ساڵیادە مەزنەدا جەخت دەكەینەوە كە هیچ رێگەیەكی ترمان لە بەردەم نییە جگە لە رێگەی بنیادنان و چاكسازی نەبێت لە وڵاتەكەماندا.

گەلی عێراق شایستەی باشترن.

ئەركی ئێمەیە ریزەكان یەكبخەین و ئیلهام وەربگرین لە شۆڕشی ئیمام حسێن و سەركەوتن بۆ چەوساوە و خێر لە خۆنەدیوەكان بەدەست بێنین.

سەركەوتنیش بۆ عێراق

سڵاو سەلامی پەروەردگارتان لێ‌ بێت.

عێراق

داوای ناردنی هێز بۆ دەستگیركردنی گەندەڵەكانی كەركوك دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆكی بەرەی توركمانی ئەمڕۆ دوو شەممە داوای لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد بەپەلە لیوای ئەحمەد ئەبو رغیف رەوانەی پارێزگای كەركوك بكات.

ساڵحی لە تویتێكدا لە تویتەر وتی: خەڵكی كەركوك داوای لێكۆڵینەوە لە سیاسییەكان دەكەن كە پشتیوانی لایەنگرانیان دەكەن بۆ زیادەڕەوی بۆ موڵكی دەوڵەت.

وتیشی: داواش دەكەین ئەوانەی نەوت و بەرهەمەكانی كەركوك دەدزن و دەستدرێژی دەكەنە سەر خانووبەرە ئاشكرابكرێن و پێویستە كازمی لیوای ئەحمەد ئەبو رغیف بەپەلە بنێرێت بۆ كەركوك بۆ گەندەڵەكان.

رۆژی سێشەممە سەرۆكی دەستەی خانەنشینی ئەحمەد ساعدی دەستگیركرا لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی دیكە لەسەر گەندەڵی بە فەرمانی حكومەتی عێراق.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە زیقار خۆپیشاندەران هێرشیانكردەسەر كۆمپانیایەكی نەوت

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ دوو شەممە خۆپیشاندەران لە باشوری عێراق كۆمپانیایەكی نەوتیان داخست و كارمەندەكانیان ناچاركرد بگەڕێنەوە ماڵەوە.

ئاژانسەكانی عێراق بڵاویانكردەوە ئەمڕۆ ناڕازییەكان تایەیان سوتاندووە لە بەردەم كۆمپانیای نەوتی زیقار و دەرگای كۆمپانیاكەیان داخستووە و داوای دامەزراندن دەكەن.

دەرچووانی ئەندازیاری و پەیمانگای تەكنیكی زیقار بەردەوامن لە ناڕەزایەتییەكانن لە بەردەم دەرگای سەرەكی كۆمپانیای نەوتی زیقار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

مانگی داهاتوو كازمی لە پاریس دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشكرایكرد مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی فەرەنسا دەكات لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو.

فوئاد حسێن بە رۆژنامەی سەباحی وت: سەرۆك وەزیران كازمی سەردانی فەرەنسا دەكات لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو لەچوارچێوەی خواستەكانی هەردوولایەن بۆ پەرەدان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان.

فوئاد حسێن وتی: یەكێك لەو داواكاریانەی سەرۆك وەزیران دەیخاتەڕوو لەسەردانەكەیدا بۆ پاریس داواكردنی كڕینی چەكە بەپێی پێویستی سوپای عێراق.

ئاماژەی بەوەشكرد ئامانجێكی دیكەی سەرۆك وەزیران لە ئەوروپا داواكردنە لە پەرلەمانی ئەوروپا بۆ ناردنی چاودێر بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی عێراق كە بڕیارە ساڵی ئایندە بكرێت و داواش دەكات عێراق لە لیستی پشتیوانانی تیرۆر لاببرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان