ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەردۆغان: ناوچەی ئارام لەلایەن توركیاوە بەڕێوە دەبرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆك كۆماری توركیا ڕایدەگەیەنێت، بەپێی ڕێككەوتنەكەیان لەگەڵ ئەمریكا، یەپەگە لە ناوچەی ئارام دەچێتە دەرەوە، كە درێژییەكەی ٤٤٠ كیلۆمەترە، دەشڵێت: “ئەو ناوچانەلەلایەن توركیاوە بەڕێوەدەبرێن”.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ میدیاكان ڕایگەیاند، هێزەكانی وڵاتەكەی ناكشێنەوە و بەپێی ڕێككەوتنەكەیان لەگەڵ ئەمریكا كراوە یەپەگە لە ناوچەی ئارام دەچێتە دەرەوە، كە قوڵاییەكەی ٣٢ كیلۆمەتر و درێژییەكەی ٤٤٠ كیلۆمەترە.

دەشڵێت: “ئەو ناوچانەش لەلایەن توركیاوە بەڕێوەدەبرێن و بەوەش ئارامی بۆ ناوچەكە دەگەڕێتەوە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، فەرماندەیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (ھەسەدە) لە سەرێ كانی باس لەوە دەكات، كە توركیا پابەندی ئاگربەستەكە نییە و بەردەوامە لە تۆپبارانكردنی شارەكە بۆیە، ئەگەر هێرشەكانیان بەردەوام بێت مافی پاراستنی ڕەوا بەكاردەهێنین و وەڵامیان دەدەینەوە.

شەوی ڕابردوو دوای كۆبونەوەی مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا، ڕێككەوتن بۆ وەستانی شەڕ و ئاگربەست ڕاگەیەندرا، ھەسەدە پابەندبوونی خۆی بە ئاگربەستەكە ڕاگەیاند و داوای لە توركیاش كرد پێوەی پابەندبێت.

جیهان

سیناتۆرێكی كۆمارییەكان: نازانین توركیا دۆستە یان دوژمن

خەڵك – بەشی هەواڵ

سیناتۆریكی كۆمارییەكانی ئەمریكا دووپاتی دەكاتەوە، تا ئێستا نازانن توركیا دۆستی ئەمریكایە یان دوژمن.

جۆن نیڵی كەنەدی، سیناتۆری كۆمارییەكان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا، ڕایگەیاندووە:” تاكو ئێستا نازانن توركیا دۆستی ئەمریكایە، یان دوژمن”.

ئەو سیناتۆرەی كۆمارییەكان ڕونیشكردووەتەوە:” دەبێت ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ئەوە یەكلابكاتەوە”.

جۆن نیڵی كەنەدی باسی لەوەشكردووە:” توركیا لەلایەكەوە خۆی بەدۆست دەزانێت، بەڵام دەچێت دژە مووشەكی ئێس لە سەرۆك پوتن دەكڕێت، ئەمە كاریگەری خراپی لەسەر چەكی ئەمریكا دەبێت”.

هەروەها ئەو سیناتۆرەی كۆمارییەكان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا لەبارەی كێشەی باكووری سوریا و هێرش كردنی توركیا بۆ سەر كوردەكان، دەڵێت:”گوشاری ترەمپ بەهەڕەشەكردنی لاوازكردنی ئابووری توركیا وایكرد ئەردۆغان ئاگربەست ئەنجام بدات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئۆكڕاین.. وەزیری جەنگی داعش دەستگیركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

دەزگای ئاسایشی ئۆكڕاین دەستگیركردنی وەزیری كاروباری جەنگیی گروپی تیرۆریستی داعشی ڕاگەیاند.

دەزگای ئاسایشی ئۆكڕاین (ئەبو بەڕا‌‌وی) وەزیری كاروباری جەنگیی گروپی تیرۆریستی داعشی دەستگیركرد، كە ساڵی ڕابردوو بە پاسپۆرتێكی ساختەوە بە سنوورەكانی توركیادا خۆی گەیاندبووە ئەو وڵاتە بەبێ ئەوەی ئاسایشی توركیا هیچ چاودێرییەكی كردبێت.

دەزگای ئاسایشی ئۆكڕاین، حكومەتی توركیاشی تۆمەتباركرد بەوەی چاوپۆشی لە هاتوچۆكردنی گەورە تیرۆریستێكی لەو جۆرە كردووە و ڕێگەی داوە بچێتە خاكی ئۆكڕاینەوە.

(ئەبو بەڕا‌‌وی چیچانی) كە ناوە ڕاستەقینەكەی سیزار تۆخۆساشفیلی-یە، جێگری ئەبوعومەر چیچانی، سەركردەی كوژراوی گروپی تیرۆریستیی داعش بووە و خەڵكی جۆرجیایە، لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئەمریكاوە بە وەزیری جەنگی داعش هەژمار كراوە و یەكێك بووە لەوانەی كە واشنتۆن خەڵاتی پێنج ملیۆن دۆلاری بۆ دەستگیركردنی داناوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

پاریس.. خۆپیشاندانی هێلەك زەردەكان دەستیپێكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر خۆپیشاندانە بەرفراوانەكانی پاریس، كە بە خۆپیشاندانی (هێلەك زەردەكان) ناسرا جارێكی تر خۆپیشاندەرانی پاریس ڕژانە سەر شەقامەكان و ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی.

ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا بڵاویكردەوە، جارێكی تر هێلەك زەردەكان دەستیان كردەوە بە خۆپیشاندان و بوونە هۆی داخستنی ترافیك و پەكخستنی هاتوچۆ لە شەقامەكانی ناوەندی پاریس.

ئاماژە بەوەشدراوە، بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە لە نزیك تەلاری پاڵاس دێ ئیتاڵیا پێكدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و هێلەك زەردەكان ڕوویداوە و پۆلیس بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران گازی فرمێسكڕێژی بەكارهێناوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان