ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ: توركیا تاوانی جەنگی ئەنجام داوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕێكخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ، سوپای تورك و چەكدارە هاوپەیمانی لە باكوری سوریا بە ئەنجامدانی “تاوانی جەنگ” تۆمەتبار دەكات.

ڕێكخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ) لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەوڵەتی تورك و چەكدارەكانی تاوانی جەنگیان لە باكوری سوریا ئەنجام داوە و وەك بەڵگەش ئاماژەی بە كوشتنی بێ دادگایی مرۆڤەكان لە كاتی هێرشەكان كردووە.

ڕاشیگەیاندووە، دەوڵەتی تورك و چەكدارەكانی بە شێوەیەكی جددی یاساكان پێشل دەكەن و تاوانی جەنگ ئەنجام دەدن، دەشڵێت: “ئەو هێرشە نایاسایین”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لەكاتی هێرشی داگیركاری سوپای توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوا لە میحوەری سەرێ‌ كانی، تا ئێستا توركیا بەهۆی شكانی هێرشەكانیەوە دوو جار چەكی قەدەغەكراوی لە جۆری بۆمبی فسفۆڕ-ی بەكارهێناوە.

جیهان

سیناتۆرێكی كۆمارییەكان: نازانین توركیا دۆستە یان دوژمن

خەڵك – بەشی هەواڵ

سیناتۆریكی كۆمارییەكانی ئەمریكا دووپاتی دەكاتەوە، تا ئێستا نازانن توركیا دۆستی ئەمریكایە یان دوژمن.

جۆن نیڵی كەنەدی، سیناتۆری كۆمارییەكان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا، ڕایگەیاندووە:” تاكو ئێستا نازانن توركیا دۆستی ئەمریكایە، یان دوژمن”.

ئەو سیناتۆرەی كۆمارییەكان ڕونیشكردووەتەوە:” دەبێت ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ئەوە یەكلابكاتەوە”.

جۆن نیڵی كەنەدی باسی لەوەشكردووە:” توركیا لەلایەكەوە خۆی بەدۆست دەزانێت، بەڵام دەچێت دژە مووشەكی ئێس لە سەرۆك پوتن دەكڕێت، ئەمە كاریگەری خراپی لەسەر چەكی ئەمریكا دەبێت”.

هەروەها ئەو سیناتۆرەی كۆمارییەكان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا لەبارەی كێشەی باكووری سوریا و هێرش كردنی توركیا بۆ سەر كوردەكان، دەڵێت:”گوشاری ترەمپ بەهەڕەشەكردنی لاوازكردنی ئابووری توركیا وایكرد ئەردۆغان ئاگربەست ئەنجام بدات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئۆكڕاین.. وەزیری جەنگی داعش دەستگیركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

دەزگای ئاسایشی ئۆكڕاین دەستگیركردنی وەزیری كاروباری جەنگیی گروپی تیرۆریستی داعشی ڕاگەیاند.

دەزگای ئاسایشی ئۆكڕاین (ئەبو بەڕا‌‌وی) وەزیری كاروباری جەنگیی گروپی تیرۆریستی داعشی دەستگیركرد، كە ساڵی ڕابردوو بە پاسپۆرتێكی ساختەوە بە سنوورەكانی توركیادا خۆی گەیاندبووە ئەو وڵاتە بەبێ ئەوەی ئاسایشی توركیا هیچ چاودێرییەكی كردبێت.

دەزگای ئاسایشی ئۆكڕاین، حكومەتی توركیاشی تۆمەتباركرد بەوەی چاوپۆشی لە هاتوچۆكردنی گەورە تیرۆریستێكی لەو جۆرە كردووە و ڕێگەی داوە بچێتە خاكی ئۆكڕاینەوە.

(ئەبو بەڕا‌‌وی چیچانی) كە ناوە ڕاستەقینەكەی سیزار تۆخۆساشفیلی-یە، جێگری ئەبوعومەر چیچانی، سەركردەی كوژراوی گروپی تیرۆریستیی داعش بووە و خەڵكی جۆرجیایە، لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئەمریكاوە بە وەزیری جەنگی داعش هەژمار كراوە و یەكێك بووە لەوانەی كە واشنتۆن خەڵاتی پێنج ملیۆن دۆلاری بۆ دەستگیركردنی داناوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

پاریس.. خۆپیشاندانی هێلەك زەردەكان دەستیپێكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر خۆپیشاندانە بەرفراوانەكانی پاریس، كە بە خۆپیشاندانی (هێلەك زەردەكان) ناسرا جارێكی تر خۆپیشاندەرانی پاریس ڕژانە سەر شەقامەكان و ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی.

ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا بڵاویكردەوە، جارێكی تر هێلەك زەردەكان دەستیان كردەوە بە خۆپیشاندان و بوونە هۆی داخستنی ترافیك و پەكخستنی هاتوچۆ لە شەقامەكانی ناوەندی پاریس.

ئاماژە بەوەشدراوە، بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە لە نزیك تەلاری پاڵاس دێ ئیتاڵیا پێكدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و هێلەك زەردەكان ڕوویداوە و پۆلیس بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران گازی فرمێسكڕێژی بەكارهێناوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان