ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

تەرمی پەنابەرێك دەگەڕێنرێتەوە سلێمانی

خەڵك – بەشی هەواڵ
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی ڕۆژی 26/6/2019 تەرمەكەی لەناو بارهەڵگرێك لە شاری میونشنی ئەڵمانیا دۆزرایەوە، دواتر تەرمەكەی بەبێ‌ ناو و ناونیشان بەخاك سپێردرا، بڕیارە ئەمشەو تەرمی (عەدنان محەمەد) لە وڵاتی ئەڵمانیاوە بگەڕێنرێتەوە هەرێمی كوردستان.

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) ناردووە ڕایگەیاندووە، عەدنان محەمەد، كە خەڵكی شارۆچكەی دەربەندیخانە، كاتێك لە وڵاتی یۆنانەوە دەیەوێت خۆی بگەیەنێتە ئەوروپا، لەپاش چەند ڕۆژێك دیارنەمانی، سەرەنجام ڕۆژی 26/6/2019 تەرمەكەی لەناو بارهەڵگرێك لە شاری میونشن دۆزرایەوە و دواتر و لە ڕێكەوتی 1/7/2019 لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئەو شارەوە، تەرمەكەی بەبێ‌ ناو و ناونیشان بەخاك سپێردرا.

ڕاشیگەیاندووە، دەزگای لوتكە لە ڕێگەی نوێنەرەكانیەوە هەموو ڕێگاكان دەگرنە بەر بۆ ساغكردنەوەی ناسنامەی كۆچكردووەكە و ئەنجامدانی ڕێكارە یاساییەكان بۆ ناردنەوەی تەرمەكەی بۆ هەرێمی كوردستان.

ئاشكراشی كردووە، بڕیارە ئەمشەو هەینی 18-10-2019 تەرمی ناوبراو لە ئەڵمانیاوە بگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان.

کوردستان

پاسپۆرتی سلێمانی: بڕیارە پێش سەری ساڵی نوێ نووسینگەی پشتڕاستكردنەوەی بەڵگەنامەكان لە سلێمانی بكرێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە پێش سەری ساڵی نوێ نووسینگەی پشتڕاستكردنەوەی بەڵگەنامەكان (تصدیقات) لە سلێمانی بكرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 18/11/2019 بەمەبەستی بەدواداچوون و دیاریكردنی بینایەك بۆ كردنەوەی نووسینگەی پشتڕاستكرنەوەی بەڵگەنامەكان (تصدیقات) لە پارێزگای سلێمانی شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی عیراق سەردانی بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانییان كرد.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە، دوای چەندین گفتوگۆ و كۆبوونەوە بە ھەوڵ و هەماهەنگی ھەر یەك لە د.بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و د. ھەڤاڵ ئەبوبكر پارێزگاری سلێمانی، توانرا حكومەتی عیراق شاندێك بنێریت بۆ پارێزگای سلێمانی، بەمەبەستی بەدواداچوون و دیاریكردنی بینایەك بۆ كردنەوەی نووسینگەی پشتڕاستكرنەوەی بەڵگەنامەكان (تصدیقات) لە پارێزگای سلێمانی تا بتوانن پێش ھاتنی ساڵی نوێ ئەم نووسینگەیە دەست بەكاربێت و بكرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ئەوەشیخستووەتەڕوو، بەكردنەوەی ئەم نووسینگەیە لە سلێمانی كارئاسانی زۆرتر بۆ هاووڵاتیان دەكرێت و چیتر پێویست ناكات ھاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی ئەو ھاووڵاتیانەی كە لە ھەندەرانەوە دەگەڕێنەوە بۆ پشتڕاستكردنەوە ( تصدیق)كردنی بەڵگەنامەكانیان سەردانی وەزارەتی دەرەوەی عیراق بكەن لە بەغدا و لە سلێمانی كاروبارەكانیان جێبەجێ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی پلاندانانی هەرێم دەیەوێت چاكسازی لە دۆخی كارەبادا بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەرقاڵی ئامادەكردنی پڕۆژە یاسایەكن بۆ ئەوەی لە ڕێگەیەوە چاكسازی لە دۆخی كارەبادا بكەن لە هەرێمی كوردستان.

د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند،”بە هەماهەنگی وەزارەتی پلاندانان وكۆمەكی دارایی ڕێكخراوی USAID و لەژێر سەرپەرشتی ڕێكخراوی UNDP گرێبەستی لەگەڵ كراوە بۆ یارمەتیدانی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەنجامدانی چەند چاكسازییەك و نووسینی یاسایەكی نویێ كارەبا.

وەزیری پلاندانان ڕاشیگەیاندووە،”بڕیارداوە پەلە بكرێت لە ئامادەكردنی ڕەشنووسی یاسای كارەبا بۆ ئەوەی ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران بكرێت تا گفتوگۆی لەسەر بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەرێم.. ئەنجامی تاقیكردنەوەی خولەكانی توانستی زمانی ئینگلیزی ڕادەگەیەنرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی تاقیكردنەوەی خولەكانی توانستی زمانی ئینگلیزی لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بۆ كاندیدان و خوازیارانی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی ڕادەگەیەنێت.

د.محەمەد حسێن سەرۆكی ليژنەی تایبەت بە پێداچوونەوە بە مەرج و ڕێنماییەكانی زمانی ئینگلیزی و ڕێكخستنەوەی كار و چالاكییەكانی سەنتەرەكانی زمان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاگەیاند: سبەینێ سێشەممە 19/1/2019، ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولەكانی توانستی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەكانی زمانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بۆ كاندیدان و خوازیارانی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی لەلایەن سەنتەرەكانەوە ڕادەگەیەنرێت، كە لەڕێكەوتی (9 تا 14)ی ئەم مانگە تاقیكردنەوەی بەشداربووان بۆ سەرجەم ئاستەكان بەڕێوەچو بوو.

سەرۆكی لیژنەی تایبەت بە پێداچوونەوە بە مەرج و ڕێنماییەكانی زمانی ئینگلیزی و ڕێكخستنەوەی كار و چالاكییەكانی سەنتەرەكانی زمان جەخت لەسەر ئەوەدەكاتەوە، كە كاندیدان و خوازیاران دەتوانن سەردانی سەنتەرەكان یان وێب سایتی سەنتەرەكانی زمان و وێب سایتی زانكۆكان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەكانیان.

هەروەك وتیشی، لە دوای دەرچوونی ئەنجامەكان بۆ ماوەی 48 كاتژمێر كاندیدان و خوازیاران دەرفەتیان لە پێشە بۆ پەڵپگرتن لە ئەنجامەكانیان تا كۆتایی دەوامی فەڕمی ڕۆژی پێنج شەممە 21/11/2019.

د.محەمەد حسێن ئەوەشیخستەڕوو: لە داهاتوویەكی نزیكدا خولی نوێی ئاستەكانی توانستی زمانی ئینگلیزی بەسیستمێكی تازە لەسەرجەم سەنتەرەكانی زمانی زانكۆكان دەستپێدەكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان