ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

هەنسک ئەحمەد: من جلەکانم ڕووتە، ئێوە عەقڵتان

خێزان

کچە مۆدێل هەنسک ئەحمەد لە پەیامێکی نوێدا قسە لەسەر شێوازی جلوبەرگەکانی دەکات و ئامژە بەوە دەدات کە ڕاستە ئەو جلەکانی ڕوتە، بەڵام خەڵکانێک عەقڵیان ڕووتە.

هەنسک ئەحمەد دەڵێت”من ڕەنگە جلم ڕووت بێت بەڵام کەس ناکوژم ! من ڕەنگە جلم ڕووت بێ بەڵام خاوەن دڵێکم پڕە لەمیھرەبانی ! من ڕەنگە جلم ڕووت بێ بەڵام بەقسەکانم کەسم ئازار نەداوە ، من دڵخۆشی دەوروبەرەکەم لەپێش خۆمەوە داناوە !”

هەنسک نوسیویشیەتی”بەڵێ من ئەوکچەم ھەمیشە گیانی ھاوکاریم تیابوە ! من ئەو پیاوە نیم شەوان ژنەکەم بەگریانەوە بخەوێ بەلام دیاری بۆدۆستەکەم بکڕم !! من ئەو پیاوە نیم ژنەکەم لەمالەوە سجن بێ من لەگەل دۆستەکەم پیاسە بکەم !ئێستا دەزانن جیاوازی من و ئێوە چییە ؟ من جلم ڕووتە ئێوە ئەقڵتان !!؟”

هەنسک لەبارەی لەبەرکردنی جلوبەرگی نیمچە ڕوتەوە وتوشیەتی”ڕەخنەی زۆر لە جلوبەرگ و کارەکەم گیراوە بەڵام من قسەی خەڵکم لا گرنگ نییە، ئەوەی لە نزیکمە دەزانێت من چۆنم ئەوە بەسە بۆ من، خۆشبەختانە لەم کارەمدا خێزانەکەم زۆر لە پشتم بوون، بێگومان کە خێزانەکەت لە پشت بێت قسەی خەڵک هیچ کارت تێ ناکات”

 

هەواڵەکان

هێلی لەڤ لە ڕۆژی لەدایکبوونیدا بەرهەمەکەی بڵاودەکاتەوە و دەڵێت هەموان دەتوانن بێن بۆلام!

خێزان

هونەرمەند هێلی لەڤ ڕایدەگەیەنێت کە یەکەم بەرهەمی خۆی کە برژانگە لە ڕۆژی لەدایکبوونیدا بڵاودەکاتەوە.

هێڵی لەڤ دەڵیت”زۆر خۆشحاڵم کە دەتوانم بۆ جاری یەکەم لە رێککەوتی ١١/١٦ یەکێك لە بەرهەمەکانم لە بواری جوانکاری بڵاوبکەمەوە،یەکەم بەرهەمم برژانگ دەبێت کە پێکهاتووە لە ٨ جۆری جیاواز، لە رێککەوتی دیاری کراو لە هەرسێ شارەکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك) بەردەست دەبێت، بۆ ئەو خەلکانەی لە دەرەوەی کوردستان نیشتەجێن دەتوانن لە رێگەی وێب سایتی لەڤیۆن بە دەست بێنن”

هێڵی لەڤ وتوشیەتی”بۆ هەموو فانە خۆشەویستەکانم لە رێککەوتی ١٦ی ئەم مانگە کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی لەدایك بونم یەکەم بەرهەمم لە ساڵۆن لەڤیۆن بڵاودەکەمەوە کە خۆشم ئامادە دەبم و دەتوانم بۆ جاری یەکەم لە نزیکەوە هەموو فانەکانم ببینم و وێنەی یادگاری بگرین، هاتن بۆ هەمووانە”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی سینگڵەکانە، چیرۆکەکی لە چیەوە هاتووە؟

خێزان

ڕۆژی جیهانی سینگڵەکان، لە وڵاتی چین و زۆریک لە وڵاتانی دیکەی جیهان یادە دەکرێتەوە و لەم ڕۆژەدا کەسە سینگڵەکان ئاهەنگ دەگێڕن و شانازی دەکەن بە دۆخی کۆمەڵایەتی خۆیانەوە.

سەرەتای ئەم یادە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٠ کاتێک لە زانکۆی نانجنگ لە چین ئاهەنگیان بە بۆنەی سنگڵیەوە ڕێکخست و ڕۆژی ١١/١١ یان دانا بۆ ئەو بۆنەیە ئەمەش بەمانەی ئەوەی ١ تاکە کەسێکە و سینگڵە، یادکردنەوەکەش هەر زوو لە تەواوی چین و دواتریش زۆرێک لە وڵاتانی جیهاندا بڵاو بویەوە.

ئەوەی کە زیاتر بۆنەکەی گەشەپێدا ماڵپەڕە بازرگانیەکان بوون کە ئەمڕۆژەیان دەقۆستەوە بۆ ئەوەی ڕیکلام بۆ کاڵاکانیان بکەن و ئەم ڕۆژە بکەنە ڕۆژی بازاڕکردن.

لە ئێستاشدا بڕی ئەو پارەیەی لە ڕۆژی سینگلەکاندا لە چین بۆ بازاڕکردن خەرجدەکرێت، زۆر زیاترە لەو پارەیەی لە بلاک فڕایدەی لە ئەمریکا خەرج دەکرێت:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

سەنا بەرزنجی بە گۆرانیەک باسی ژیانی خۆی دەکات، بە پلان وێنەی خۆی بڵاونەکردۆتەوە

خێزان

خانمە هونەرمەند سەنا بەرزنجی سەرجەم کارەکانی یەکەم ئەلبومی خۆی تەواوکردووە و بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا بڵاوبکرێتەوە.

ئەلبومەکەی سەنا بەرزنجی بەناوی (ڕاز) ە کە بڕیارە لە ١٢/١٢/٢٠١٩ بڵاوبێتەوە و لە ١٢ تراک  پێکهاتووە و سەرجەم کاری تۆمارکردنەکەی لە ستیۆدیۆی ئاریۆس کراوە و  دوان لە گۆرانیەکانیشی  هونەرمەند ئاریۆس ئاوازی بۆ داناوە،   ئاوازەکانی دیکە لە لاینە نەڤید زەردی و گۆرانیەکانی دیکەی لە لایەن ئەفشین شوکریە و هونەرمەند وێرانیش گۆرانیکەی بادینی بۆ درووستکردوە، هۆندراوەکانیش لە لایەن ڕەنج سەنگاوی و حەمە سەعید ئیبراهیم و ئەردەوان برادۆستی نوسراون.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە گۆرانیەکانی ئەلبومەکەی سەنا بەرزنجی هەمەڕەنگە و دەوڵەمەندە  و زاراوەی سۆرانی و بادینی و هەورامی و خانەقینی و لوڕی تێدایە  و بە ستایلی سلۆ و خێرا و مامناوەند دەیانڵیت و گۆرانیەکان زیاتر عاشقانەن و گۆرانیەکیشی باس لە ژیانی خۆی دەکات کە چۆن کاری هونەری دەستپێکردووە بێ ئەوەی دەربکەوێت کە ئەوەش هەمووی بە پلان بووە و هیچ وێنەیەکی خۆی بڵاونەکردۆتەوە.

سەنا بەرزنجی هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و خاوەنی ڤیدیۆ کلیپێکە و تا ئێستاش وێنە و ڤیدیۆی خۆی بڵاونەکردۆتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان