ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

نێچیرڤان بارزانی: پێشهاتەكان مەترسی جددی لەسەر سەرهەڵدانەوەی داعش دروست دەكەن

خەڵك – بەشی هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا، لەگەڵ جان ئیف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەیاندا دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكەیان تاووتوێكرد، بەتایبەتیش هێرشەكانی سەر ڕۆژئاوای كوردستان (باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا).

نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، بەشداریكردنی گروپە توندڕەوەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، نیگەرانییەكانی زیاتر كردووە و دەبنە هۆی كارەساتی مرۆیی و ئاوارەبوونی هاووڵاتییەكی زۆری ناوچەكە، ئەو ناسەقامگیرییە دەبێتە هۆی دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش.

نێچیرڤان بارزانی، دووپاتیشیكردەوە، دۆخەكە پێویستی بە هەوڵ و هەڵوێستی جددیتری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە و ئامادەیی هەرێمی كوردستانیشی ڕاگەیاند و وتی: “بۆ سەقامگیری ناوچەكە هەر ئەركێك بكەوێتە ئەستۆی ئێمە ئامادەین جێبەجێی بكەین”.

لای خۆیەوە جان ئیف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە بارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەوەی خستەڕوو، كە تاووتوێی بارودۆخی ناوچەكە و باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا “ڕۆژئاوای كوردستان” یان كردووە.

دووپاتی لەوەشكردەوە، بەهۆی ئەو هێرشانەی توركیا دۆخێكی ناسەقامگیری هاتووەتە ئارا لە ناوچەكە و دەرفەتی دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش دەدات.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، نیگەرانییەكانی وڵاتەكەشی خستەڕوو و وتی: “لە دۆخی ناوچەكە زۆر نیگەرانین و ئەمڕۆ هاتووم پێتان بڵێم پشتگیریتان دەكەم، هێشتا داعش شكستی نەهێناوە و هۆكارەكانی پێكهێنانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، هێشتا ماوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی ئێستا لە باكووری سوریا دەگوزەرێت، مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی توندڕەو و تیرۆریستانی زیاتر كردووە.

جان ئیف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئەوەشی خستەڕوو، كە لە گفتوگۆكان بەردەوام دەبن و هەڵسەنگاندنیش بۆ دۆخەكە دەكەن، ئەوەشی ڕاگەیاند، كە تەواوی وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەوروپا، بە باشی دەزانن كۆبوونەوەی هەماهەنگی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئەنجام بدرێت و بە پێویستیشی دەزانێت كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە چالاكییەكانی خۆی لە دژی داعش بەردەوام بێت.

جیهان

11 كەس لە كاتی هەوڵدان بۆ ڕزگاركردنی منداڵێك خنكان

خەڵك – بەشی هەواڵ
لە یەكێك لە كەناراوەكانی شاری ئەسكەندەرییەی میسر، 11 كەس لە كاتی هەوڵدانیان بۆ ڕزگاركردنی منداڵێك خنكان.

فەرمانگەی گەشتوگوزاری ئەسكەندەرییە بڵاویكردەوە كە ڕۆژی هەینی 11 كەس هەوڵیانداوە منداڵێك لە نێو ئاوی كەناراوی نخێل ڕزگاربكەن، بەڵام هەر 11 كەسەكە و منداڵەكەش خنكان.

ڕوونیشیكردەوە كە تەرمی زۆربەی قوربانییەكان لە ئاوەكە دەرهێندراوە و هەوڵیش دەدەن ئەوانی دیكەش بدۆزنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لەسەدا ٩٦ی ئەو کەسانەی تووشی کۆرۆنا دەبن، چاکدەبنەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئامار،زیاتر لەحەوت ملیۆن و ٣٦٧ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا چاکبوونەتەوە و بەنزیکەیی لەسەدا ٩٦ی ئەو کەسانەى تووشی ئەم ڤایرۆسە دەبن چاکدەبنەوە.

 

بەپێی نوێترین ئامار لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا نزیکی ١٢ ملیۆن و ٦٣٢ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون.

 

هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەوماوەیەدا زیاتر لەحەوت ملیۆن و ٣٦٧  هەزار کەس چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا نزیکی ٥٦٢ هەزار  کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش لەژێر چارەسەردان.

 

بەپێی خەمڵاندنەکان بۆ ئەو ئامارانەى بڵاودەکرێنەوە بەنزیکەیی لەسەدا ٩٦ی ئەو کەسانەی تووشی کۆرۆنا دەبن، چاکدەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ژاپۆن 23 ملیاری بۆ ئێف 35 داناوه‌

خەڵک – لوقمان غه‌فوور

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی گه‌یانده‌ ژاپۆن له‌سه‌ر كڕینی 105 فرۆكه‌ی ئیف 35 به‌ بڕی 23 ملیار دۆلار.

به‌پێی هه‌واڵێكی سی ئێن ئێن ئه‌م داوایه‌ی ژاپۆن بریتییه‌ له‌ كڕینی 63 فرۆكه‌ی جۆری ئێف 35-ئه‌ی، 42 فرۆكه‌ی ئێف 35 -بی، 110 بزوێنه‌ری جۆری ئێف 135 و كه‌لوپه‌لی پێویست و یه‌ده‌كی فرۆكه‌كه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ده‌ڵێت: فرۆشتنی فرۆكه‌كان په‌سه‌ندكراوه‌، وێرای پاڵپشتی هونه‌ری و راهێنان به‌ فرۆكه‌وانه‌كان كه‌ ده‌شێت 25 ساڵ به‌رده‌وام بێت.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌م پاڵپشتییه‌ی بۆ ژاپۆن به‌ ئاشكرا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكراكردووه‌ و ده‌ڵێت: “كارێكی ژیاری گرنگی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی ئه‌مریكایه‌ تا هاوكاری ژاپۆن بكات له‌ پێشخستن و پارێزگاری توانای به‌هێزبوون و كاریگه‌ری ژاپۆن تا پارێزگاری له‌ خۆی بكات.” ده‌شڵێت: “ئه‌م پێشنیازه‌ هیچ ناهاوسه‌نگییه‌ك له‌ ناوچه‌كه‌دا دروست ناكات.”

فرۆكه‌ی ئێف 35 دروستكراوی كارگه‌ی لوكهید مارتن له‌ فۆرت وۆرس له‌ ته‌كساس-ه‌ به‌ڵام ئه‌و فرۆكانه‌ی كه‌ به‌ وڵاتانی هاوپه‌یمانان ده‌فرۆشرێن له‌لایه‌ن وڵاتانی كڕیاره‌وه‌ پارچه‌كانی ده‌به‌سترێت.

له‌ئاداری 2020 وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند كۆمپانیای میتسوبیوشی بۆ پیشه‌سازییه‌ قورسه‌كان كارگه‌كانی له‌ژاپۆن داخست بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌هۆی ترس له‌ كۆرۆنا ڤایرۆس، بۆیه‌ ئێستا له‌ دوای كرانه‌وه‌ی كارگه‌كان ده‌ست ده‌كرێت به‌ به‌ستی فرۆكه‌كان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان